پەیامنێرانی دەنگی ئەمەریکا لە سەرانسەری جیهاندا سەنگیی دەخەنە سەر "بەهای کچ" بۆ ئاشکراکردنی ئەوەی بزانرێت چۆن بەهای بوکێکی منداڵ لای هەردوو خێزانەوە سەیر دەکرێت واتە ئەو بنەماڵەیەی جێیدەهێڵێت و ئەو بنەماڵەیەش کە بۆی دەچێت. پەیامنێرەکانی دەنگی ئەمریکا بە شوێن وەڵامی ئەو پرسارەشدا دەگەڕێن ئایا ئەو کچەی لەژێر تەمەنی 18 ساڵییەوە دەدرێت بە شوو، چ باجێک دەدات؟ بۆ زانینی ڕوانینی جیاواز لە سەرانسەری جیهاندا، تیمەکانی دەنگی ئەمریکا بە دوازدە زمان کورتە ڤیدیۆی کچان و ژنانیان بڵاوکردۆتەوە کە باس لە ئەزموونەکانی خۆیان دەکەن سەبارەت بە سووکردنیان لە تەمەنی منداڵیدا و هەروەهاش وەک دایکێکی ژێر تەمەنی 18 ساڵ. ئەم ڤیدیۆیانە لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیس بووک بە ملیۆنان بینەریان هەبووە و هەزاران تێبینیشیان بۆ نوسراون، وەک وێنەکانی پەیوەندییان بە دەربڕینەوە هەیە (ئیمۆجی) و هەروەهاش نوسینی سەرنج ڕاکێش لە هەردوو ڕوانگەی پشتیوانیکردن و دژایەتی کردنی هاوسەرگیریی منداڵ.'

ناوچەی دادو، پاکستان

باوکم لەو بڕوایەدابوو گوناحە ئەگەر کچ درەنگ بە شوو بدرێت

دایکێکی نیگەران کە خۆی بە 13 ساڵی هاوسەرگیری کردووە خواستێکی جیاوازی بۆ کچەکەی هەیە.