بەنگلادێش
‘دەمەوێت لەسەر هەردوو پێی خۆم ڕابوەستم’
دەکا، بەنگلادیش مالا ئەکتەر کە لە تەمەنی 12 ساڵیدا بەرەنگاری دایک و باوکی بوویەوە و شووی بە ڕۆنی کرد، ئەو کوڕەی خۆشی دەویست. ئێستا پاش دوو ساڵ لەو هاوسەرگیریـیە پەشیمانە و دەڵێت هەڵەیەکی گەورەی کردووە، چونکە هاوسەرەکەی لێی دەدات و قسەی ناشیرینی پێدەڵێت و ژیانێکی سەختی هەیە بەوەی منداڵێکیشی بووە و ڕۆژانە هەوڵ دەدات ژمێکی خواردن پەیدابکات. مالا خەون بە دوارۆژێکەوە دەبینی کە بتوانێت تیایدا شتێک بۆ خۆی بکات، چونکە وەک خۆی دەڵێت “منداڵەکەم زۆر ساوایە، دەمەوێت بە جوانی گەورەی بکەم. ناشمەوێت هێچ کەسێک هەمان هەڵەی من بکات.”
دەق:
ناوم مالا ئەکتەرە ، تەمەنم 14 ساڵە، پـێش 2 ساڵ و نێو هاوسەرگیریم کرد.
کە تەمەنم 12 ساڵبوو لە قوتابخانە کوڕێکم خۆشویست، زۆرم خۆشویست و شوومپێکرد. دایک و باوکم ڕازی نەبوون..
لە ناوچەیەکی هەژاری ئاگەرگۆن دەژیم.
هاوسەرەکەم ناوی ڕۆنییە. پێشتر منی خۆش دەویست، بەڵام لەوەتای بوومەتە هاوسەری مامەڵەی خراپم لەگەڵ دەکات، دوو ڕۆژ لەمەوبەر جنێوی پێدام و لێشیداوم.
بە خراپی مامەڵەم لەگەڵ دەکات.
ئەگەر هەموو ڕۆژێک کارنەکات ناتوانێت مەسرەفی خێزانەکەمان بکات. پـێنج ڕۆژ و تەنانەت دوو ڕۆژیش بێت سەختە.
بۆ نمونە لەم وەرزە گەرمەدا ناتوانێت هیچ بفرۆشێت. کە بارانیش دەبارێت هەر سەختە شت بفرۆشێت. پاشان پـۆلیسیش دێت و پـێمان دەڵێت بڕۆن.
جاری وەها هەیە هیچمان نییە بیخۆین. بەهۆی مانگرتنەوە چەند ڕۆژێک لەمەو پێش، فرۆشگەکەی هەر داخرابوو. هەموومان هەر نیسک و پەتاتە و هێندێک جار سەوزەمان دەخوارد. زۆر زەحمەت بوو. ئیتر ڕەوشەکە ئەوهایە.
زۆر سەختە بۆ هاوسەرەکەم لەبەر ئەم گەرمایە ڕابوەستێت و شتومەک بفرۆشێت. بۆ منداڵەکەشم سەختە.
چونکە بەردەوام نان ناخۆین، زۆر لاوازین و سەرمان سوڕ دەخوات و بێ هێزین و هەموو گیانمان ئێشی.
جاری وەها هەیە دەمەوێت دابنیشم بەڵام لەگەڵ بەرز دەبمەوە سەرم سوڕدەخوات. هەست بە لاوازی و نەخۆشی دەکەم.
پەشیمانم کە هاوسەرگیریم کردووە.
وەها نەبوایە درەنگتر شووم دەکرد، ڕەنگە تەندروستیم باشتر ببوایە. هەموو شتێک باشتر ئەبوو.
هاوسەرگیریم گەورەترین هەڵەبوو.
دەمەوێت لە دواڕۆژدا شتێک بکەم، دەمەوێت پشت بەخۆم ببەستم.
هێشتا منداڵەکەم ساوایە. ناشمەوێت هیچ کەسێکی تر هەمان هەڵەبکات کە من کردوومە.
ئامارە جیهانیـیەکان
10% | 20% | 30% | 40% | 50% | 60% |