تورکیا
‘بە تێپەڕبوونی کات، بەیەکتر ئاشنا بووین’
ئامەد، تورکیا لەم کاتەی سوڵتان تومەردەم لە تەمەنی 60 ساڵی نزیکبووەتەوە، دەڵێت زۆر دڵی خۆشە بە ژیان و هاوسەر و دوو کوڕەکەی. ئەو کابانی ماڵە بەبیری دێتەوە هەستی بە دڵ شکاندن کرد کاتێک زۆری لێکرا واز لە قوتابخانە بهێنێت هەتا هاوسەرگیری بکات. لەو کاتەدا زۆر منداڵبوو، بۆیە وەک ئەوە وایە خۆی و هاوسەر و کوڕەکانی پێکەوە گەورەبووبن.
دەق:
ناچارکرام هاوسەرگیری بکەم، هیچ شتێکم نەدەزانی، منداڵبووم.
منیان برد، پێموابوو دەگەڕێمەوە، بەڵام وانەبوو منیان نەگەڕاندەوە.
شوومکرد و دوای ساڵێک کوڕێکم بوو. دڵم پێی خۆشبوو، نەمدەزانی، منداڵبووم.
لەگەڵ کوڕەکەم پێکەوە گەورەبووین.
پـێشتر هاوسەرەکەم نەبینیبوو، نەشم دەناسی، بە تێپەڕبوونی کات یەکترمان ناسی.
من ئێستا زۆر شادمانم، سوپاس بۆ خوا، دوو کوڕی وەک شێرم هەیە، و لە پێگەیەکی باشدان و هێشتا لەگەڵ هاوسەرەکەم دەژیم.
نابێت لە تەمەنی منداڵیدا هاوسەرگیری بکرێت، چونکە لەو تەمەندا زۆر هەست بە شکاندن دەکەیت ئەگەر هاوسەرگیری بکەیت.
چونکە هیچ شتێک نازانیت، من لە قوتابخانە نەبووم، بۆیە هەستم بە شکاندنی زیاتریش دەکرد.
گەنجی ئێستا زۆر زیرەک و وریان. لە تەمەنێکی گونجاو یەکتر دەبینن و دەناسن و هاوسەرگیری دەکەن. ئەوە شتێکی باشە.
”پەیامم بۆ گەنجان ئەوەیە دڵی خۆیان خۆشبکەن، چونکە ژیان کورتە.”
ئامارە جیهانیـیەکان
10% | 20% | 30% | 40% | 50% | 60% |