عێراق

‘وامزانی ئەگەر هاوسەرگیری بکەم، دەتوانم برەو بە خوێندنەکەم بدەم’

شەیما لە تەمەنی 15 ساڵی لەگەڵ پـیاوێک کە 12 ساڵ لە خۆی گەورەتربوو هاوسەرگیری کرد، ئەمەش لە پـێناو سووککردنی قورسایی دارایی سەر شانی خێزانەکەی. بەڵام دوای ماویەکی کورت لە هاوسەرگیریـیەکەی دووچاری لێدان و ئازاربووە و زیانێکی هەمیشەیی بەر چاوی چەپی کەوت. شەیما پـێیوابوو هاوسەرکەی پشتیوانی دەکات لە تەواوکردنی خوێندنەکەی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، بەڵام وەهای لێهات هەوڵی خۆکوشتنی دا. دواتر جیابووەوە و سەرئەنجام دووچاری بارودۆخێکی زۆر ناخۆش بوویەوە و تووشی نەخۆشی خەمۆکی بوو. ئێستا بۆ لەبیرکردنی خەم و ئازارەکانی ڕووی کردووەتە بواری هونەری شانۆ و بەشداری لە چەند ڤێستڤاڵێک کردووە.

دەق:

من باوکم پـێشمەرگە بوو و باری ئابوریمان زۆر زۆر باش نەبوو، ئێمە چوار منداڵین (سێ کچ و کوڕێک) بۆیە من بڕیارم دا ئەرکی سەر شانیان سووک بکەم و نەبمە هۆی ئەوەی قورسایـیەک لەسەر ماڵەوە دروستبکەم.

هیچ ئیش و کارێکیش لەو کاتەدا نەبوو، زۆر گەڕام بە دوای ئیش و کاردا، بەڵام ئیش و کارێکی وەهام دەستنەکەوت.

ئەمە وەهای لێکردم پەنا بۆ ئەوە بەرم هاوسەرگیری بکەم، وتم لەو ڕێگەیەوە دەتوانم خوێندنەکەم تەواوبکەم، بۆیە هاوسەرگیریم کرد، وامزانی دەتوانم برەو بە خوێندنەکەم بدەم و ئەو پاڵپشتم دەبێت، بەڵام بە داخەوە نەک هەر پاڵپشتم نەبوو، بەڵکو زۆر زۆر ئازاری دام.

وێنەی شەیما لەو کاتەی بووکە شووشەکەی منداڵی لە باوەش گرتووە.

شەیما لە تەمەنی 15 ساڵی لە ساڵی 2014 هاوسەرگیری کرد. پاش جیابوونەوەی بە دۆخێکی قورسدا تێپەڕبووە و بووکە شووشەکەی منداڵی لە باوشگرتووە. دەڵێت هاوڕێکانی بە چاوێکی کەم لێی دەڕوانن. (وێنەکە لە لایەن مایکە گارێنی VOA گیراوە))

من لە دەرەوەی دادگای کەلار مارە بڕام، لە دادگای خانەقین مارە بڕام، لەوێش کچانی خوار تەمەن 18 ساڵ زۆر بە ئاسانی مارە دەکرێن، واتە تۆ لە تەمەنێکی زۆر زۆر بچوکەوە بەرپـرسیارێتیـیەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانت.

ئەمەش وەهات لێدەکات سەرقاڵیـیەکی زۆر زۆرت بۆ دروستببێت نازانیت ئەو تەمەنەی هەتە بەو جۆرە هەڵسوکەوت بکەیت یاخود وەکو هاوسەرێک یان وەکو دایکێک. تۆ لەو کاتەدا پـێویست بەوەیە نازت پـێبدرێت، بەڵام کە هاوسەرگیریت کرد و بوویتە خاوەنی منداڵ دەبێت خۆشت نازبدەیت.

لە دوای جیابوونەوەم، بۆ من زۆر قورس بوو، تووشی بارودۆخێکی زۆر ناخۆش هاتم، تووشی خەمۆکی بووم، چونکە نەمدەتوانی بە باشی بەردەوامی بە ژیان بدەم، زۆر دەترسام، زۆر قەلەق بووم، لە چاوی کۆمەڵگا دەترسام کە بە چ شێوەیەک لە من دەڕوانن و سەیرم دەکەن. بە ڕاستی لەم کۆمەڵگایە کە کۆمەڵگایەکی داخراوە، بە چاوێکی تۆزێک جیاوازەوە لەو ئافرەتانە دەڕوانرێت کە جیادەبنەوە.

وێنەی شەیما

“منیش بۆ لەبیرکردنی ئەو خەم و ئازارەی ڕووبەڕووی بوومەوە بواری هونەریم هەڵبژارد و لە بواری هونەریشدا شانۆم هەڵبژارد بۆ ئەوەی بتوانم ئەو خەمە لەبیر بکەم.”

شەیما بەر لە هاوسەرگیری خەونی ئەوە بوو بچێتە زانکۆوە. ئێستا گەڕاوەتەوە ماڵێ و ڕووی لە هونەر و شانۆ کردووە. دەڵێت ئامادەیە هاوسەرگیریـیەکی دیکە بکاتەوە تاوەکو چیتر خەڵکی باسی نەکەن.

منیش بۆ لەبیرکردنی ئەو خەم و ئازارەی ڕووبەڕووی بوومەوە بواری هونەریم هەڵبژارد و لە بواری هونەریشدا شانۆم هەڵبژارد بۆ ئەوەی بتوانم ئەو خەمە لەبیر بکەم و لەم لایەنەوە هەوڵبدەم تواناکانی خۆم بەگەڕبخەم. بەشداری چەند ڤێستڤاڵێکم کردووە، و لە ڤێستڤاڵێکی نێودەوڵەتی توانیم خەڵاتی دووەمی ئەکتەری کچ بەدەستبهێنم.

لە پاش دوو مانگ بەشداری ڤێستڤاڵی شانۆی “شەقام”مان کرد لە بەغدا بە بەشداری چەندین وڵاتی وەکو ئێران و میسر و قەتەر و تونس لەگەڵ چەند شارێکی عێراقدا نمایشەکە پـێشکەش کرا.

ئیشەکەی ئێمە باسی لەو کارەساتە دەکرد کە بەسەر شەنگال و ئافرەتە ئێزیدیـیەکان هاتبوو. من نووسەری دەقەکە بووم بە هاوکاری مامۆستا هونەری کۆیە. دەقێکی زۆر باشمان نووسی کە بە دڵی ئامادەبووانی ئەوێ بوون. منیش لەوێ توانیم پەلەی یەکەم بەدەستبهێنم و خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچم بە پلەی یەکەم بەدەستهێنا.

داواکاریم هەیە لە دایکان و باوکان کە کچەکانیان لە خوار تەمەنی 18 ساڵەوە بە شوو نەدەن، چونکە لەو کاتەدا نابێت بڕیارەکە بخەنە دەست کچەکان خۆیان، چونکە ئەو کاتە ئەوان عەقڵیەتێکی تریان هەیە، ناتوانن بە باشی بیر لە داهاتووی خۆیان بکەنەوە و بە باشی بڕیار بدەن، بۆیە دەبێت لە دوای 18 ساڵیـیەوە دایکان و باوکان ئەو کات بڕیار بدەن و بڕیارەکە بخەنە دەست کچەکان خۆیان.

ئامارە جیهانیـیەکان

ڕێژەی ئەو ژنانەی پێش تەمەنی 18 ساڵ هاوسەرگیریان کردووە
10% 20% 30% 40% 50% 60%
نەخشە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا

6.2

ژمارەی ئەو منداڵانەی لە نێو 1000 منداڵدا لە تەمەنی 15-17 ساڵ هاوسەرگیریان کردووە

(That's about .6%
of 15- to 17-year-olds .)

دەستەواژەی “ هاوسەرگیری منداڵان” لێرەدا ئاماژەیەکە بۆ هاوسەرگیری فەرمی و نافەرمی کچان و کوڕانی خوار تەمەن 18 ساڵ. ئامارەکان لەسەر بنەمای زانیاریـیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بە تایبەتی یونیسێف (MICS) و بەرنامەی کۆکردنەوەی زانیاریـیەکانی دیموگرافی و تەندروستی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پەرەپـێدانی نێودەوڵەتی (DHS). بەپـێی ئەو ئامارانە مەزەندەکراوە لە هەر وڵاتێک بە ڕێژەی چەند کچان و کوڕان پـێش تەمەنی 15 ساڵ و پـێش تەمەنی 18 ساڵ هاوسەرگیریـیان کردووە.

سەرچاوە: “پـێشبینیـیەکانی ڕێژەی دانیشتوانی جیهان لە ساڵی 2017. بەشی ئابوری و کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرژمێری نەتەوە یەکگرتووەکان(2017).

“ئامارەکانی هاوسەرگیری منداڵان” یونیسێف (مانگی سێی 2018)