پاکستان

باوکم لەو بڕوایەدابوو گوناحە ئەگەر کچ درەنگ بە شوو بدرێت

لە ناو خێزانە پاکستانیەکەی قوبرا بیبی، وەک دەڵێت “ باوکم لەو بڕوایەدا بوو گوناحە” کچ بە شو نەدرێت کاتێک ئەوەندە بەهێز بێت بتوانێت سەتڵێک ئاو بۆ ماڵەوە هەڵبگرێت.

بە تەمەنی 13 ساڵی کە هێشتا زۆر لاواز بوو، قوبرا لەگەڵ پیاوێکدا هاوسەرگیری کرد کە تەمەنی نزیکەی دووهێندی خۆی بوو. دۆدۆ خان ئەوی هێنا بۆ نێو خێزانەکەی لە گوندی (پیر بەخش لەشاری) لە هەرێمی سندهی باشوری ڕۆژهەڵاتی پاکستان. ئەو پێویستی بە کەسێک هەبوو ئاگای لە دایکە بێوەژنە بە تەمەنەکەی و ماڵەکەی بێت.

قوبرا کە ئێستا تەمەنی 19 ساڵە تاووتوێی ئەو بڕیارە دەکات کە لەلایەن کەسانی ترەوە بۆ ژیانی درابوو – کە لە پۆلی هەشتەوە کۆتایی بە خوێندنەکەی هێندرا و خرایە ژێر ئەرکی کاری ماڵەوە و دایکایەتی. خۆی و دۆدۆ کچێکی تەمەن 3 ساڵان و کوڕێکی ساوایان هەیە.

بە دەم ئەنجامدانی کارەکانیەوە ئاگرکردنەوە بۆ دروستکردنی خواردن و جل هەڵخستن قوبرا گوتی “ پاش هاوسەرگیری کردنم، بەرپرسیارێتی هەموو ماڵەکە کەوتە سەر من، من هێشتا حەز بە خوێندن دەکەم…….. کاتێک کچکەکەم بگاتە تەمەنێکی گونجاو ئەوجا ڕێگەی پێدەدەم هاوسەرگیری بکات. ئەگەر وا نەبێت چۆن دەتوانێت زانست بەدەست بهێنێت؟”

وێنەی قوبرا لەگەڵ دۆدۆی هاوسەری و کوڕو کچەکەی دانیشتووە.

قوبرا کە ئێستا تەمەنی 19 ساڵانە لە تەنیشت هاوسەرەکەی، دۆدۆ خانی تەمەن 30 ساڵان لەگەڵ کوڕ و کچەکەیان.( وێنەگر زۆرال خوررەم نایک بۆ دەنگی ئەمەریکا)

قوبرا کە ئێستا تەمەنی 19 ساڵانە لە تەنیشت هاوسەرەکەی، دۆدۆ خانی تەمەن 30 ساڵان لەگەڵ کوڕ و کچەکەیان.( وێنەگر زۆرال خوررەم نایک بۆ دەنگی ئەمەریکا)

وێنەی قوبرا و کوڕەکەی.

قوبرا بە هێواشی کوڕە پێنج مانگانەکەی، عەبدول وەهاب، ڕادەژەنێت.

قوبرا عەبدول وەهابی کوڕی لە باوەشە و هیوای بۆ دەخوازێت بچێتە قوتابخانە و خوێندنی تەواوبکات.

LEFT: قوبرا بە هێواشی کوڕە پێنج مانگانەکەی، عەبدول وەهاب، ڕادەژەنێت. RIGHT: قوبرا عەبدول وەهابی کوڕی لە باوەشە و هیوای بۆ دەخوازێت بچێتە قوتابخانە و خوێندنی تەواوبکات.

هاوسەرگیری منداڵان هێشتا دیاردەیەکی باوە

هەرچەندە هاسەرگیری منداڵ لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا کەم بووەتەوە، بەڵام هێشتا نەریت سەدان هەزار کچی پاکستانی وەکو قوبرا ناچار دەکات بەر لە تەمەنی 18 ساڵی هاوسەرگیری بکەن.

بە پێی مەزەندەکردنەکانی UNICEF بەلایەنی کەم 1 لە 5 ی هاوسەرگیرییەکان لە پاکستان کە دەکاتە %21 لە تەمەنی 18 ساڵ کەمترە. چالاکوانان دەڵێن ئەو ڕێژەیە کەمترە لە ڕاستییەکە بە تایبەتی لە نێو کچانی ناوچە دووردەستەکان و خێزانە هەژارەکان.

ڤالیری خان بەڕێوەبەری گشتی Group Development کە ڕێکخراوێکی قازانج وەرنەگرە و کار بۆ منداڵان دەکات، دەڵێت “ لە هەموو ناوچەکانی پاکستان ژمارەیەکی زۆری هاوسەرگیری منداڵ هەیە تۆمار نەکراون.”

بەپـێی ژمارە

پاکستان

21%3%
هەتا 18 ساڵی هاوسەرگیری کردووەهەتا 15 ساڵی هاوسەرگیری کردووە

بە پێی UNICEF هاوسەرگیری منداڵان لە پاکستان کەمبووەتەوە. ڕێژەکە بۆ نزیکەی 50% کەمی کردووە بەراورد بە 25 ساڵ لەمەوبەر، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ خواستەکانی وڵاتانی تری باشوری ئاسیا. وەک ناوچەیەک، بەدی دەکرێت لە باشوری ئاسیا ڕێژەی هاوسەرگیری منداڵان لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوو زۆرترین دابەزیوە بەخۆیەوە بینیوە و بەمەش وایکردووە لەو ماوەیە ڕێژەی هاوسەرگیری منداڵان لە جیهاندا بێتە خوارێ.

بەراوردێکی ناوچەکەهەتا 18 ساڵی
هاوسەرگیری کردووە
بەنگلادێش59%
نیپال40%
ئەفغانستان35%
ھیندستان27%
بووتان26%
پاکستان21%
ئێران17%
سریلانکا12%

وڵاتێک دەستنیشان بکە تاوەکو بەراوردی بکەیت لەگەڵ وڵاتانی دیکە

بەپـێی ڕاپـۆرتی reports Girls Not Brides لەو وڵاتە زۆرینە موسڵمانەی باشوری ئاسیا کە دانیشتوانەکەی 208 ملیۆن کەسن، هەندێک کەس لەو بڕوایەدان کچ دەبێت لەگەڵ هەرزەکاربوونی بدرێت بە شوو بۆ ئەوەی کچێنی لە دەست نەدات و شەرەفی بپارێزرێت.

ئەو ڕێکخراوە جیهانییە، کە هاوبەشەکانی بریتین لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و تەندروستی پاکستان فاکتەرەکانی تری هاوسەرگیری منداڵان دەخاتە ڕوو، وەکو ئەوەی خێزانەکان کچەکانیان دەدەن بە شوو بۆ چارەسەرکردنی گرفتی قەرزاری بوون یان کێشەکان هەندێک جار هێشتا کچەکە لە دایک نەبووە بەڵێن بۆ بەشوودانی دراوە.

پاکستانیش بەشداری لە بەڵێنی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە هاوسەرگیری منداڵان هەتا ساڵی 2030، کە یەکێکە لە ئامانجە بەردەوامەکانی نەتەوە یەکگرتوەوکان بۆ پێشوەچوون، و بڕوای وایە قەدەغەکردنی ئەو دیاردەیە ئاستی ژیان بەرز دەکاتەوە و خۆشگوزەرانی وڵات بەرەوپێش دەبات.

نێوەندی بانگی جیهانی و نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ژنان لە لێکۆڵینەوەی ساڵی2017دەریخستووە زیانی زوو بە شوودانی کچان لە ڕووی ئابورییەوە دەگاتە ساڵی 6 ملیار و سێ ملیۆن دۆلار بەو پێیەی کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی کۆتایی بە خوێندنیان دەهێندرێت و داهاتیان سنووردار دەکرێت.

فشارەکان بۆ بەرزکردنەوەی بچوکترین تەمەنی ڕێگەپـێدراو بۆ هاوسەرگیری###

بە پێی یاسای ئێستای پاکستان تەمەنی یاسایی بۆ هاوسەرگیری کردن بۆ کچان 16 ساڵە و بۆ کوڕانیش 18 ساڵ. لە مانگی چواردا سیناتی پاکستان بەرنووسی بڕیارێکی پەسەند کرد کە لەلایەن یاسادانەرێکی ژنەوە پێشنیاز کرابوو و بە پێی ئەو بەرنووسە پێویستە تەمەنی یاسایی کچانیش بکرێت بە 18 ساڵ. بەڵام ئەنجومەنی بیروباوەڕی ئیسلامی کە ئامۆژگاری پەرلەمان دەکات لەسەر ئەوەی ئایە بەرنووسەکان لەگەڵ شەریعەتدا دەگونجێن یان نا، بەیاننامەیەکی لە سەرەتای مانگی پـێنجدا بڵاوکردەوە و دژی بەرنووسەکە وەستایەوە.

هەرچەندە بە پێی ڕۆژنامەیPakistan Today, ڕاپۆرتەکەی ئەو ئەنجومەنە دان دەنێت بە چەندین کێشە و ئاکامی نەرێنی هاسەرگیری منداڵان دەنێت، دەڵێت نابێت هانبدرێت. ئەو ئەنجومەنە لە ساڵی 2017 دا بەرنووسێکی هاوشێوەی ڕەتکردەوە.

هەر چوار پارێزگاکەی وڵاتەکەش دەسەڵاتیان بەسەر یاسای هاوسەرگیری هەیە. لە ساڵی 2014 لە پارێزگای سند، هەمان ئەو پارێزگایەی کە قوبرا لێی دەژی، تەمەنی 18 ساڵان دانرا بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بۆ هاوسەرگیری. ئەو یاسایە هەڕەشەی بەلایەنی کەم دوو ساڵ زیندانیکردن و سزای دارایی دەکات لە هەر پیاوێک کچێکی خوار تەمەن 18 ساڵ بهێنێت.

لە ساڵی 2015 ش پارێزگای پەنجاب کە گەورەترین و قەرەباڵغترین پارێزگای پاکستانە، یاسایەکی پەسەندکرد کە تیایدا داوا دەکات مەلاکان نەک تەنها دایک و باوکان سزا بدرێن بۆ ئەنجامدانی هەر هاوسەرگیریەک کە یەکێک لە کەسەکان تیایدا منداڵ بێت. بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوسەرگیری منداڵی پەنجاب، پێویستە هەر مێینەیەکی تەمەن 18 ساڵ بەسەرەوە ئەگەر هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی منداڵدا بکات ئەوا بۆ شەش مانگ زیندانی دەکرێت و سزای دارایی 50 هەزار ڕووپیە کە دەکاتە 318 دۆلار دەدرێت.

هەروەها بە پێی ئەو یاسایە ڕەنگە باوان یان سەرپەرشتی کەسەکەش سزابدات کە فشار دەبەن بۆ ئەو جۆرە هاوسەرگیریانە.

خان دەڵێت “پێم وایە ئێستا ئامادەکارییەکان زیادیان کردووە” بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ڕێکخراوەکەی بە بەردەوامی لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگا لە هەموو چین و توێژەکان کۆدەبێتە بۆ تاووتوێکردنی ئەوەی کە چی ڕوو دەدات ئەگەر کچ زۆر بە منداڵی هاوسەرگیری بکات. ئەو دەڵێت بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ئێستا پیاوان زیاتر لەو بارەیەوە دەنگ هەڵدەبڕن بە تایبەتی باوکان.

لە کۆتایی ساڵی 2016 [ڕێکخراوی سوجاگ سەنسار] http://www.ssodadu.org/)) گروپێکی کۆمەڵگەی سڤیل بنکە لە سند دەستیکرد بە کارکردن لەگەڵ ئەو مەلایانەی کە ڕێوڕەسمی مارەبڕین ئەنجام دەدەن. ڕێکخراوەکە ڕێنمایی مەلاکانی کرد داوای بەڵگەی لە دایکبوون لە کەسەکان بکەن و بزانن ئەگەر تەمەنی ئەو کەسانەی هەوڵی مارەبڕینیان دەدرێت منداڵ نین. هەروەها ڕێکخراوەکە تۆڕی کۆمەڵایەتی شانۆگەری بەکار هێنا و شانۆکارانی لە 30 گوندەوە کۆکردەوە بۆ نیشاندانی نمایشەکان و ئەمەش مشتومڕێکی زۆری لەسەر دەرەنجامەکانی هاوسەرگیری پێشوەخت لێ کەوتەوە.

وێنەی قوبرا لە دەمی کارکردنیدا.

من ئازاد بووم. بەڵام پاش ئەوەی هاوسەرگیریم کرد من بووم بە بەرپرسیار بەرامبەر هەمو کاری ماڵەوەو بەخێوکردنی منداڵ

قوبرا، ژنێکی ماڵەوە ناوبەناو کاری دەستی دەکات بۆ یارمەتیدانی خێزانەکەی

خواستەکان بۆ نەهشتنی نەریتێک

هەتا ئەو کاتەی ڕێکخراوی سوجاگ سەنسار گەیشتنە گوندەکەی قوبرا لە ناوچەی دادو، قوبرا هاوسەرگیری کردبوو و ئاریبای کچیشی لە دایک بووبوو. قوبرا گوتی هەر دەیویست هاوسەرگیری بکات، بەڵام دەیویست لە خوێندنەکەی بەردەوام بێت. خۆی و هاوسەرەکەی، کە ئەوەیش هەتا پۆلی هەشتی خوێندووە، ناتوانن پارەی خوێندن بدەن. ئەو کرێکارە و قوبراش هاوکاری دەکات بە دورینی جلوبەرگ. قوبرا کاتێک باسی منداڵی خۆی کرد گوتی” من جاران ئازاد بووم، بەڵام پاش ئەوەی هاوسەرگیریم کرد ئیتر بەرپرسیارێتی هەموو ماڵ و بەخێوکردنی منداڵ هاتە سەر شانم.” گوتیشی ئەو ئەرکانە و منداڵبوون کاریگەری خراپیان بەسەر تەندروستی هەبووە. قوبرا چونکە بە منداڵی هاوسەریگری کردبوو کاتێک کە عەبدولوەهابی کوڕی لە ساڵی ڕابردوو پێش وەختی خۆی لە دایک بوو پێویستی بە نەشتەرگەری بوو. خاتو مێهر دایکی قوبراش بە تەمەنی 12 ساڵی هاوسەرگیری کردبوو و سێ منداڵی بووە، دوو کوڕ و کچێک. بەڵام ئێستا بەڵێن دەدات ئەو نەریتە بشکێنێت بۆ بە شوودانی کچان بە منداڵی. مێهر دان بەوەدا دەنێت خۆی و هاوسەرەکەی بڕیارێکی هەڵەیان دابوو لە بەشوودانی قوبرا بە منداڵی. ئەو گوتی “ ئێستا درک بەوە دەکەین خوێندن چەنێک گرنگ بووە، دەبوو پێشتر بیرمان لەوە بکردایەتەوە. نابێت کچی منداڵ بە شوو بدرێن. پێویستە بەردەوام بێت لەسەر خوێندنەکەی. ئێستا ئێمە لەوە گەیشتووین.”

ئامارە جیهانیـیەکان

ڕێژەی ئەو ژنانەی پێش تەمەنی 18 ساڵ هاوسەرگیریان کردووە
10% 20% 30% 40% 50% 60%
نەخشە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا

6.2

ژمارەی ئەو منداڵانەی لە نێو 1000 منداڵدا لە تەمەنی 15-17 ساڵ هاوسەرگیریان کردووە

(That's about .6%
of 15- to 17-year-olds .)

دەستەواژەی “ هاوسەرگیری منداڵان” لێرەدا ئاماژەیەکە بۆ هاوسەرگیری فەرمی و نافەرمی کچان و کوڕانی خوار تەمەن 18 ساڵ. ئامارەکان لەسەر بنەمای زانیاریـیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بە تایبەتی یونیسێف (MICS) و بەرنامەی کۆکردنەوەی زانیاریـیەکانی دیموگرافی و تەندروستی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پەرەپـێدانی نێودەوڵەتی (DHS). بەپـێی ئەو ئامارانە مەزەندەکراوە لە هەر وڵاتێک بە ڕێژەی چەند کچان و کوڕان پـێش تەمەنی 15 ساڵ و پـێش تەمەنی 18 ساڵ هاوسەرگیریـیان کردووە.

سەرچاوە: “پـێشبینیـیەکانی ڕێژەی دانیشتوانی جیهان لە ساڵی 2017. بەشی ئابوری و کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرژمێری نەتەوە یەکگرتووەکان(2017).

“ئامارەکانی هاوسەرگیری منداڵان” یونیسێف (مانگی سێی 2018)