ئەفغانستان
‘ئێمە تۆمان کڕیوە’
کچێکی ئەفغانی کە بە تەمەنی 13 ساڵی هاوسەرگیری کردبوو، لە کۆتاییدا لە دەستی هاوسەرەکەی و ماڵە خەزورانی هەڵدێت.
هیرات، ئەفغانستان سومەیە لە تەمەنی 13 ساڵان بوو و خەریکی تەواوکردنی خوێندنی پۆلی حەوت بوو کاتێک وەک خۆی دەڵێت “ منداڵیم لە دەست دا.” ئەمینوڵـڵای باوکی 3300 دۆلاری وەرگرتبوو لەبەرامبەر بە شوودانی بە کوڕی خزمێکی خۆی. ئەم کچە لە هاوسەرەکەی و ماڵە خەزورانی دەپاڕایەوە هەتا بگەڕێتەوە بۆ خوێندنگە بەڵام وەک خۆی دەڵێت “ ڕێگەیان نەدام لە بەری ئەوە لێیان دەدام.” دووا جار پاش چەند مانگێک لە هەوڵ و کۆششی ئەو توانی تەڵاق بە دەستبهێنێت. ئێستا لەگەڵ دایکی و براکەیدا دەژی، سومەیە ئاسوودەیە لە ژیانی لەگەڵ ئەواندا و شانازی بە کارەکەیەوە دەکات وەکو بەرگدرو.
ڕێژەیەکی زۆر کەمی هاوسەرگیری پێشوەخت ژیانێکی بەختەوەرەی لێدەکەوێتەوە. بە پێی ئاژانسی منداڵ پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان UNICEF، هاوسەرگیری پـێشوەخت ڕەنگە ببێتە کۆسپ لە بەردەم خوێندنی کچان و تێکچوونی ژیانیان و هەروەها کاریگەری دەبێت بە سەر ئابوری وڵاتەکانیان.
بەپـێی ژمارە
ئەفغانستان
35% | 9% |
هەتا 18 ساڵی هاوسەرگیری کردووە | هەتا 15 ساڵی هاوسەرگیری کردووە |
بەراوردێکی ناوچەکە | هەتا 18 ساڵی هاوسەرگیری کردووە |
---|---|
بەنگلادێش | 59% |
نیپال | 40% |
ئەفغانستان | 35% |
ھیندستان | 27% |
بووتان | 26% |
پاکستان | 21% |
ئێران | 17% |
سریلانکا | 12% |
وڵاتێک دەستنیشان بکە تاوەکو بەراوردی بکەیت لەگەڵ وڵاتانی دیکە
کەمترین تەمەنی یاسایی بۆ هاوسەرگیریکردنی کچان لە ئەفغانستان 16 ساڵیـیە. UNICEF دەڵێت هەر هاوسەرگیرییەک کە تەمەنی کەسەکە لە 18 ساڵ کەمتر بێت بە هاوسەرگیری منداڵ دادەنرێت. لە ساڵی 2017 حکومەتی نێوەندی ئەفغانستان بەرنامەیەکی کاری دژ بە هاوسەرگیری منداڵ دەستپێکرد.
هاوکات بە پێی ڕاپۆرتی ساڵی ڕابردووی بەشی تەندروستی گشتی زانکۆی جۆنس هۆپکنس بلومبەرگ لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن پشتیوانی ئەفغانستان بۆ هاوسەرگیری پێشوەخت کەمبووەتەوە تەنانەت لە ناوچە هەژار و دووردەستەکانی وەکو پارێزگای بامیانیش. لێکۆلەران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ نزیکەی هەزار کەسی تەمەن 12 بۆ 15 ساڵ و نیو لە چەند پارێزگایەک کردبوو. سێ لەسەر چواری ئەو گەنجانە هێشتا لە قوتابخانە بوون و هاوسەرگیریان نەکردبوو. هەرچەندە سێ لەسەر چواری دایک و باوکەکان هەرگیز لە قوتابخانە نەیانخوێندووە، بەڵام دکتۆر ڕۆبەر بلەم نووسەری سەرەکی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت 90٪ لەوانە پێیان وایە پێویستە منداڵەکانیان خوێندنی ناوەندی تەواو بکەن… نزیکەی 40٪ یان گوتویانە پێویستە هاوسەرگیری نەکرێت هەتا پاش تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی.
گوتیشی “ ئاڕاستەی گۆڕانکاری هیچ واتایەکی نییە ئەگەر هەڵسوکەوتەکانیش نەگۆڕدرێن” بەڵام گوتیشی ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە یەک نەوەی وڵاتەکەدا.”
سومەیە:
ناوم سومەیەیە و باوکم ناوی ئەمینوڵـڵایە.
خوێندکاربووم لە پـۆلی حەوت، بەڵام 10 ڕۆژ پـێش تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ شوومکرد و نەمتوانی.
زۆر گوتم دەمەوێت بڕۆمەوە بۆ قوتابخانە، بەڵام ماڵە خەزورانم گوتیان ئەگەر تۆ بڕۆی بۆ قوتابخانە کێ کارەکانمان بکات، ئێمە تۆمان کڕیوە. هەر کە دەمگوت دەڕۆم بۆ قوتابخانە هاوسەرەکەم لێی دەدام و دەیگوت نابێت وا بڵێیت.
هاوسەرەکەم منداڵ بوو دایک و باوکی هانیان دەدا لێم بدات. سەرەڕای ئەوەش هیچم بە دایک و باوکم نەدەگوت بە کەسم نەدەگوت.
ماڵەخەزورانم نەخوێندەوارن، دەیانوت ناهێڵین بڕۆی بۆ قوتابخانە، “ئەگەر تۆ بڕۆی کێ کارەکانی ماڵەوە دەکات”.
15 کەس بوون لە ماڵێکی بچووک و شڕدا پێکەوە دەژیان.
ماڵە خەزورانم 3300 دۆلار مارەییان دا بە خێزانەکەم. بەڵام خوا شاهیدە باوکم نزیکەی 4 هەزار دۆلاری بۆ دانانی ماڵ خەرج کرد. ئەو زێڕ، ماڵ و جلی بۆ کڕیم.
ماڵە خەزورانم بە مشت و شەق و زلـلە لێیان دەدام. بەڵام نەیان دەهێشت جێگاکەی دیار بێت بۆ نمونە بە قامچی لێیان نادام. هەر بە مست و پێلەقە لێیان دەدام. سوکایەتیان پێ دەکردم، جنێویان پێ دەدام.
هەم خوێندن و هەم ژیانی منداڵیم لەدەست دا. من زۆرم حەز لە خوێندن بوو بەڵام نەیان دەهێشت بخوێنم.
سەرەڕای ئەوەش کە هاوسەرەکەم جارێکی تر هاوسەرگیری کردۆتەوە من نامەوێت تەڵاقم بدات.
دەخوازم بڕۆمە لای و لەگەڵ ئەواندا بژیم. ئەگەر شوێنم وەکو ئەو بۆ دابین بکات و جلو بەرگم وەکو ئەو بێت و هیچم لەو کەمتر نەبێت.
سومەیە لە تەمەنی 13 ساڵی لە پـۆلی حەوت بوو کاتێک باوکی بە 3300 دۆلار فرۆشتی بە خزمێکی خراپی خۆی. (وێنەی خەلیل نورزای بۆ VOA)
سومەیە لە تەمەنی 13 ساڵی لە پـۆلی حەوت بوو کاتێک باوکی بە 3300 دۆلار فرۆشتی بە خزمێکی خراپی خۆی. (وێنەی خەلیل نورزای بۆ VOA)
لەوەتای مانگی دووەوە جیابووەتەوە و گەڕاوەتەوە هیرات. ئێستا تەمەنی 15 ساڵە و لە هۆڵی ماڵی باوکی درومانی دەکات.
پاش ئەوەی لە تەمەنی 13 ساڵی لە قوتابخانە بە زۆر دەریانهێنا، ئێستا خۆی فێری قورئان خوێندنەوە دەکات و بیر لەوە دەکاتەوە وانە بڵێتەوە. دایکی لە پشتەوەی وەستاوە.
LEFT: لەوەتای مانگی دووەوە جیابووەتەوە و گەڕاوەتەوە هیرات. ئێستا تەمەنی 15 ساڵە و لە هۆڵی ماڵی باوکی درومانی دەکات. RIGHT: پاش ئەوەی لە تەمەنی 13 ساڵی لە قوتابخانە بە زۆر دەریانهێنا، ئێستا خۆی فێری قورئان خوێندنەوە دەکات و بیر لەوە دەکاتەوە وانە بڵێتەوە. دایکی لە پشتەوەی وەستاوە.
سومەیە لە پاش هەشت مانگ لە یەکەم چاوپـێکەوتنی دەنگی ئەمەریکا ڕووی گەشاوەتەوە و ئاسودەیە. باوکی حوکمی 2 ساڵ زیندانی بۆ دراوە بە تاوانی بە زۆر بە شوودانی کچەکەی.
هەشت مانگ دوواتر
لە کاتەوەی کە ئێوە هاتن، پاش ئەوە باوکم زۆر شەڕی دەکرد. چوار مانگە زیندانی کراوە لە دوای ئەوەی دوو ساڵ سزای زیندانی بۆ درا.
من تەڵاقی خۆم وەرگرت.
هاوسەر و ماڵە خەزورانی جارانم ژیانی خۆیان دەژین و منیش ژیانی خۆم بەسەر دەبەم. من دەستم بە ژیانی خۆم کرد. جلوبەرگ دەدورم لەگەڵ دایکم، یەک براشم هەیە و ئەویش لە کارگەیەک کار دەکات.
ئێستا ئێمە کەسمان نییە، ئێمە نانی خۆمان پەیدا دەکەین جگە لە خوا تەنها خۆمانمان هەیە. باوکم کاریشی نەدەکرد.
بەڵێ ئێستا ژیانم باشترە، بە تایبەتی کە باوکم لێرە نییە. باوکم هەمیشە شەڕی لەگەڵ دەکردین و ئەو پارەیەی لێ دەسەندین کە بە بەرگ دوری بە دەستمان دەهێنا. لە ڕابردوو کێشەی زۆرم هەبوو.
ئێمە خەرجی خۆمان بەو پارەیە دەکەین کە بە بەرگ دورین بەدەستی دەهێنین. هەر کراسێک کە بۆمان دەهێنن نزیکەی 200 بۆ 300 ڕوپیە دەستکەوتمان لێی دەبێت.
ئەم گەڕەکە بچووکەی ئێمە تیایدا دەژین پێنج شەش بەرگ دروی تێدایە، ئەوە نییە تەنها ئێمە بین. بەڵام چوونکە ئێمە هەژارین و هەرزانتر دەیدروین خەڵکی زیاتر دێن بۆلای ئێمە.
لە ئێستادا بڕیارم نەداوە بڕۆمەوە بۆ خوێندنگە یان نا.
لە ئێستادا مامۆستای تایبەتم هەیە بۆ فێربوونی خوێندنەوەی قورئان. هەر کاتێک کە تەواوم کرد بە نیازم خۆشم وانەی قورئان بە منداڵان بڵێمەوە.
ئامارە جیهانیـیەکان
10% | 20% | 30% | 40% | 50% | 60% |