
"ئەوان وەک تیرۆریستێک مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم، چونکە من لە شوێنی ڕووداوەکان بووم و هەواڵەکانم بڵاوکردەوە. "
—مێلتەم ئۆکتای
ڕۆژنامەنووسی دەربەدەری تورکیا
(وێنەکە کێشراوە لەلایەن لوقمان ئەحمەد | دەنگی ئەمریکا)
تورکیا لە پرسی ئازادی ڕۆژنامەوانیدا ناوبانگێکی خراپی هەیە و ژمارەیەکی پێوانەیی لە ڕۆژنامەنووسان زیندانی کردووە دوای کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016.
بەڵام لە نێو ئەو ژمارە بەرزەی زیندانیکردنی ڕۆژنامەنوساندا، چیرۆکی ڕۆژنامەوانان لە ناوچە کوردییەکاندا ئەوە دەردەخات کە ئەوان جۆن زیاتر ڕووبەڕووی هەراسانکردن دەبنەوە.
تۆمەتێکی باو کە ڕووبەوڕووی ڕۆژنامەنووسە کوردەکان دەبێتەوە بریتییە لەوەی کە گوایە پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن یان بڵاوی دەکەنەوە – وەک ئاماژەیەک بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان.
هێزەکانی تورکیا لە شەڕێکی کوشندەدان لەگەڵ پەکەکە، کە ئەنقەرە و واشنتن وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانیان کردووە.
بەڵام شرۆڤەکاران دەڵێن لە تورکیا یاساکانی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی بەکاردەهێنرێن بۆ بە ئامانجکردنی ڕەخنەگران.
هەر وەک ئۆزگور ئۆغرێت، نوێنەری تورکیا بۆ لیژنەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان، دەڵێت: "گرێدانی ڕۆژنامەگەری بە تیرۆر خوویەکی خراپی حکومەتی تورکیایە کە پێش ئیدارەی ئێستای تورکیا دەکەوێت، بە تایبەت کاتێک ئەو رۆژنامەنووسانە لە دەزگاکانی نزیک لە کورد کاردەکەن."
ڕوسیا
دەریای قەزوێن
جۆرجیا
دەریای ڕەش
ئەرمەنستان
ئازەربایجان
تورکیا
AZ.
ناوچەکانی
کورد
زۆرینە
ئێران
سوریا
دیمەشق
بەغدا
عێڕاق
سعودیە
ئوردن
کوێت
سێ مادە لە یاساکانی دژە تیرۆری تورکیا بە بەردەوامی لە سکاڵای یاسایی دژی میدیاکان بەکاردەهێنرێن کە بریتین لە: ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، پشتیوانیکردن لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، یان دروستکردنی پڕوپاگەندەی تیرۆریستی.
مادەی سێیەم لە ناوەڕاستی مانگی شەشدا بەکارهێندرا بۆ دەستگیرکردنی 20 ڕۆژنامەنووس لە شاری ئامەد، لە چوارچێوەی ئەوەی ئەو پرۆسەیەی کە پۆلیس ناوی نابوو ئۆپەراسیۆن دژی "پێکهاتەی کۆمیتەی ڕۆژنامەوانی" پەکەکە.
ڤیسێل ئۆک، هاوبەڕێوەبەری کۆمەڵەی میدیا و لێکۆڵینەوەی یاسا (MLSA) کە ڕێکخراویێکی قازانج نەویستی یاساییە لە تورکیا، دەڵێت ئەم یاسایانە ڕێگە بە هەبوونی میدیای لایەنگری کورد نادەن.
وتیشی: "نزیکەی هەموو هەواڵەکان جگە لە سیاسەتی فەرمی دەوڵەت، لەم سێ پێناسەیەدا جێگیرکراون و لێکۆڵینەوەکان دەکرێنەوە و بەم جۆرە سزا دەسەپێنرێت."
کاتێک کەیسەکان دێنە بەردەم دادگا، زۆر جار ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسێک لە شوێنی ناڕەزایەتییەک یان پێکدادانێکدا وەک بەڵگە دەهێنرێتەوە.
لە مانگی یەکدا دادگای ئامەد سزای زیندانی هەتاهەتایی سەپاند بەسەر ڕۆژنامەنووسێک بە ناوی ڕۆژهات دۆغرو. دادگا هۆکاری سزاکەی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە گوایە ڕۆژنامەنوسەکە دەستی هەبووە لە توندوتیژیدا لە نێو خۆپیشاندانێکدا کە ڕووماڵی دەکرد.](https://www.voanews.com/a/turkish-court-hands-life-sentence-to-award-winning-journalist-/6394878.html)
ڕۆژهات دۆغرو بەهۆی هەمان ئەو ڕووماڵەوە ستایشی زۆری خەڵکی بەدەستهێنابوو چونکە گرتە ڤیدیۆییەکانی ناڕەزایەتیەکان و توندوتیژیەکانی تۆمارکردبوو سەرەڕای ئەوەی کە تەقەی لێکرابوو و بریندار کرابوو. ئەو ئێستا تانە لەو سزا قورسە دەدات کە دادگا سەپاندویەتی بەسەریدا.
دەنگی ئەمەریکا ئیمەیڵێکی نارد بۆ باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتن بۆ لێدوان لەسەر بارودۆخی میدیاکانی نزیک لە کورد و بە جیا سەبارەت بە دەستگیرکردنەکان. بەڵام باڵوێزخانەکە وەڵامی نەدایەوە.
حکوومەتی تورکیا چەندین جار ئەو بانگەشانەی ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی میدیایی ڕەتکردووەتەوە کە دەڵێن حکومەت دەنگ و میدیای ئۆپۆزسیۆن زیندانی دەکات.
خالی وەرچەرخان
زۆرجار ئەو رۆژنامەنووسانەی کە بۆ میدیای نزیک لە کورد لە تورکیا کاردەکەن، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی قورس دەبنەوە، ئەویش دەستگیرکردن یان دەربەدەرییە.
بەڵام بۆ چەند ساڵێک پێش هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکە، ئازادی بیروڕا لە ناوچە کوردییەکان پێدەچوو داهاتوویەکی ئەرێنیتری هەبێت.
لە مانگی سێی 2013، تورکیا و پەکەکە دواجار لەسەر مێزی دانوستانەکان بوون. ئەمە ساتەوەختێکی مێژوویی بوو.
لە بەرامبەر ئەو مەرجەی کە پەکەکە چەک دابنێت، ئەنقەرە باسی چاکسازیی کرد و بەڵێنیدا بەوەی مافی زیاتر بە کورد ببەخشێت.
لەو ساڵەدا بوو کە ڕۆژنامەنووس مێلتەم ئۆکتای لە ناوچە کوردیەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کاری ڕۆژنامەوانی دەکرد لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی دیجلە (DIHA) کە پشتگیری کورد دەکات.
مێلتەم ئۆکتای لە سەرەتای بیستەکانی تەمەنیدا لە نوسەیبینەوە هەواڵی ڕۆشنبیری و ژینگەیی ڕووماڵ دەکرد. بەڵام ئەویش وەک کوردەکانی دیکە لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ دانوستانەکان دەکرد، کە بەڵێنی مافی گەورەتریان بە کورد دەدا.
بەڵام گەشبینییەکە کورتخایەن بوو و دانوستانەکان شکستیان هێنا دوای ئەوەی ململانێی چەکداری لە سوریای دراوسێ چڕتر بووەوە و گروپێکی چەکداری هاوپەیمانی پەکەکە لە سوریا بەهێزتر بوو.
توندوتیژی لە نێوان پەکەکە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا هەڵگیرسا و ئەنقەرە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستپێکردەوە.
هاوینی 2015 بە فەرمی گفتوگۆکان کۆتاییان پێهات.
کۆتایی دانوستانەکان ڕوداوێک بوو کە تەواوی ژیانی مێلتەم ئۆکتای گۆڕی وەک کەسێکی ڕۆژنامەنووس و تاکێک.
مێلتەم ئۆکتای بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند، “دوای ئەو قۆناغە، لەناکاو هەواڵەکان سەبارەت بە کلتور، ئیکۆلۆژی و هەواڵی شارەکان هەموویان گۆڕان بۆ هەواڵی جەنگ. بوون بە هەواڵی مردن و کۆمەڵکوژی."
بەپێی ئامارەکانی لە نێوان ساڵانی 1984 بۆ 2016، لە ململانێی نێوان تورکیا و پەکەکە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. , گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی. داتاکانی گروپە سەربەخۆکە دەریدەخەن کە لە مانگی حەوتی 2015ەوە، بەهۆی پێکدادان و هێرشەکان لانی کەم 6064 کەس کوژراون- کە لە نێوانیان دا 600 کەسیان خەڵکی مەدەنین..
ئاماژەی کرد، “قەدەغەی هاتووچۆ هەبوو. خەڵک نەیاندەتوانی لە ماڵەکانیان دەربچن. منداڵان نەیاندەتوانی لەسەر شەقام یاری بکەن. دەرگای قوتابخانەکان داخران."
ئەم بارودۆخە وای لە مێلتەم ئۆکتای کرد کە سەرنجی ڕۆژنامەوانی لە بابەتی کلتوریەوە بگۆڕێت بۆ ڕووماڵکردنی پێکدادانەکان.
لەو کاتەدا هاوڕێکانی لە میدیاکان دەستگیردەکران و یەکێکیان ئاگاداری کردەوە لە مەترسییەکان.
ئەو بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند "(لێکۆڵەرەکان) وێنەکانمیان پیشانی هاوڕێکەم دا لە بنکەی پۆلیس، و پرسیاریان لە بارەی منەوە کردبوو، پرسیاریان کردبوو من لە کوێم، چی دەکەم، لە کوێ دەمێنمەوە."
"لەو کاتەدا تێگەیشتم کە داواکراوم، شتێکم بەسەر دێت، دەستگیر دەکرێم یان تەنانەت دەکوژرێم."
لەم بارودۆخەدا مێلتەم ئۆکتای بژاردەی کەمی هەبوو. ئەو ڕایگەیاند، "دەبوو بەردەوامبم لە ڕاپۆرتکردن، ڕاشکاوانەش هیچ شوێنێکم نەبوو کە بۆی بچم."
لە 12ی چواری 2016 ئەو ڕۆژنامەنووسە لە ماڵەكەی خۆیەوە لە شاری ماردین بینی کە چۆن هێزە ئەمنییەكان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش نزیک دەبوونەوە. بەهۆی ئەوەی هیچ ڕێگایەکی هەڵهاتن نەبوو، مێلتەم ئۆکتای ناچار دەرگای ماڵەکەی بۆ کردنەوە.
ئەو ڕایگەیاند، "وەک تیرۆریستێک مامەڵەیان لەگەڵ کردم، چونکە من لە ناوچەکە بووم و هەواڵەکانم بڵاوکردەوە."
لە مانگی 11ی ئەو ساڵەدا، دادگا سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر مێلتەم ئۆکتای سەپاند بە تۆمەتی دروستکردنی "پڕوپاگەندە" بۆ پەکەکە.
باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن وەڵامی داواکاری دەنگی ئەمەریکای نەدایەوە بۆ لێدوان.
بەڵام وتەبێژی باڵیۆزخانەکە پێشتر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو کە ڕەخنەکان سەبارەت بە وەڵامی ئەنقەرە بۆ کودەتای شکستخواردووی ساڵی 2016 ودەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان "شایەنی هیچ ڕەچاوکردنێکی جددی نین.."
ڤیسێل ئۆک، هاوبەڕێوەبەری کۆمەڵەی میدیا و لێکۆڵینەوەی یاسا، بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ڕۆژنامەگەریی كوردی نەک تەنیا بۆ ڕژێمی ئێستا مەترسی بووە، بەڵكو بۆ حكومەتەكانی پێشووش مەترسی بووە."
زۆرێک لە ڕۆژنامەوانانی کورد دەیان ساڵ تووشی هەراسانکردن یان توندوتیژی بوونەتەوە بەهۆی ڕووماڵەکانیانەوە.
لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا - قۆناغێک کە شەڕی توند و ئاگربەستی کورتی تێدابوو - چەندین ڕۆژنامەنووس کوژران و لە ساڵی 1994دا ئۆزگور ئولکە کە گەورەترین ڕۆژنامەی کوردی بوو، بۆردومان کرا.
داتاکانی CPJ دەریدەخەن کە 16 ڕۆژنامەنووس لە نێوان ساڵانی 1992 بۆ 2021 کوژراون و نزیکەی لە هەموو حاڵەتەکاندا بێ سزای ئەنجامدەران. ئەو کەسانەی کە کوژراون ژمارەیەکی زۆریان لە دەزگا کوردییەکان کاریاندەکرد..
لە ئەمڕۆدا داوای یاسایی زیاترە لە توندوتیژی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان.
پارێزەر ڤیسێل ئۆک دەڵێت کە پۆلیس لە زۆربەی حاڵەتەکاندا داننانێت بە میدیای کوردی. “کێشەکە لێرەدا بریتییە لە ناساندنی زمانی کوردی و ڕۆژنامەگەری کوردی بە تیرۆر."
ئەم بۆچونەی ڤیسێل ئۆک ڕەنگە یارمەتیدەربێت بۆ تێگەیشتن لەوەی کە چۆن ڕۆژهات دۆگرو لە یەک کاتدا لە پاڵەوانێکی میدیاوە بوو بە تاوانبار.
ئەو لە مانگی دەی ٢٠١٤ دوای کارکردنی بۆ کەناڵی گەلی کوردستان کە بنکەکەی لە هەرێمی کوردستانە خەڵاتی بوێری کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەدەستهێنا. بەڵام لە هەمان کاتدا لە لایەن حکومەتی تورکیاوە سزادرا بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت"، "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" و "هەوڵدانی کوشتنی بە ئەنقەست."
دۆسیە یاساییەکە دژ بە ئەو سێ ساڵ دوای خۆپیشاندانەکان تۆمارکرا، کاتێک کەسێک کە لە پێکدادانەکاندا بریندار ببوو بانگەشەی ئەوەیکرد کە لە ئاڕاستەی ڕۆژهات دۆگرو تەقەی لێکراوە.
پارێزەری ڕۆژنامەنووسەکە، ڕێسوڵ تەمور، ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە. شایەتحاڵێکی پسپۆڕ لە دادگا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ڕۆژهات دۆگرو نەیدەتوانی ئەو ڕۆژە دەمانچە هەڵبگرێت.
دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ
پارێزەری میدیایی ڤیسێل ئۆک دەڵێت، بە گرێدانی میدیا بە تیرۆرەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە ئاسانی دەتوانن پاساو بۆ داخستنی دەزگای هەواڵی سەربەخۆی كوردی بهێننەوە.
ئەوەش لە بەرامبەردا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بینەران هەیە بەوەی کە دەستڕاگەیشتن بە ڕاپۆرتی سەربەخۆ لەسەر پرسەکانی پەیوەندیدار بە کۆمەڵگەکەیان بێبەش دەکرێن.
تورکیا میدیایەکی پەخشی زمانی کوردی لە ڕێگەی TRT Kurdi پێشکەش دەکات، بەڵام ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ تا ڕادەیەکی زۆر کارەکانی ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن ئەو وێستگەیە بە دەگمەن ڕووماڵی پرسە کلتوری و سیاسییەکانی کورد دەکات.
دەنگی ئەمەریكا پێشتر لە ساڵی 2022دا پشكنینی لەسەر بابەتەکانی ئەم سایتە كردووە و بەراوردکاریەکی کردووە لەسەر رووماڵی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک كۆمار و سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئەو سەركردەی هەدەپە كە لە ساڵی 2016ەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە دەستبەسەر كراوە.
لە ئەنجامی گەڕانەکەدا، دەنگی ئەمەریکا بۆی دەرکەوت کە سەدان بابەت لەسەر ئەردۆغان و تەنها دوو بابەت سەبارەت بە دەمیرتاش بڵاوکراونەتەوە کە هەردووکیان پەیوەندییان بە زیندانیکردنیەوە هەبووە.
دەنگی ئەمەریکا ئیمەیڵێکی بۆ TRT کوردی ناردووە بۆ ئەوەی لێدوان بدات، بەڵام کەناڵەکە وەڵامی نەدایەوە.
هاوکاتی سنووردارکردنی سەرچاوەکان بۆ هەواڵە سەربەخۆکان، فشارەکان لەسەر میدیای کوردی وەها دەکات پەیامنێران نەتوانن کارێکی جێگیر بدۆزنەوە.
بۆ نمونە، مێلتەم ئۆکتای تا ئەو کاتەی کە لە ساڵی ٢٠١٩ ئازادکرا، دەزگای دیها کە کاری بۆ دەکرد لەگەڵ زیاتر لە دەیان دەزگای میدیایی دیکەی کوردی ڕووبەڕووی داخستن بوونەوە.
ئەو وەک زۆر کەسی پێش خۆی لە میدیاکانی تورکیادا، بڕیاری دا بچێتە دەربەدەری، سەرەتا گەشتی کرد بۆ یۆنان و دواتر بۆ سویسرا.
مێلتەم ئۆکتای لە سویسرا داوای پەنابەری سیاسی کردووە و پلانی هەیە دەست بە کارەکانی بکاتەوە و دەڵێت، "هەوڵدەدەم واز لە کاری ڕۆژنامەوانی نەهێنم و هەوڵی نووسینیش دەدەم. ڕۆژنامەنووسم لە هەر شوێنێک بم."
مەحمدو بۆزەرسڵان هاوکاری ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتەی کردووە