
"ئێستا خەڵکی هەرێمەکە دەنگیان هەیە. ئەمە زۆر گرنگە. ئەمەش بەڵگەی بوونە. کەس ناتوانێت نکۆڵی لە بوونت بکات ئەگەر دەنگت هەبێت "
—سیروان بەرکۆ
بەڕێوبەری ئاڕتا ئێف ئێم
(وێنەکە کێشراوە لەلایەن لوقمان ئەحمەد | دەنگی ئەمریکا)
بەهۆی شەڕی ناوخۆوە ڕزگاری بووە
دوای ئازادبوون لەدەست بەشار ئەسەد، کورد لە ڕۆژئاوا دەنگێک دەدۆزێتەوە
لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بە ڕۆژاڤا ناسراوە، هەتا ڕادەیەک ئۆتۆنۆمیی بۆ کورد بوونی هەیە لە دەرئەنجامی پشتیوانی سەربازی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەڕی دژ بە داعش.
میدیاکان لە ژێر حوکمڕانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)، مافەکانیان زۆر گەورەترە لە سەردەمی بەشار ئەسەدی حاکمی توندڕەوی سوریا. وە لە کاتێکدا کە کورد لەلایەن حکومەتی سوریا و جیهانی دەرەوە بە فەرمی دانپێدانراو نییە، ڕۆژاڤا هەنگاوی ناوە بۆ دامەزراندنی ئۆرگانی حوکمڕانی.
لە هەرێمەکە بەرێوبەرێتییەکی میدیایی مامەڵە لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات، وە ڕۆژنامەوانی دەکات و یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد (YRA) کە خۆی بە دەزگایەکی سەربەخۆ ناودەبات، سەرپەرشتی سەرهەڵدانی ژینگەی میدیای دەکات لە ناوچەکە.
لە ماوەیەکی تاڕادەیەک کورتدا، دەزگاکانی هەواڵی کوردی بە سوودوەرگرتن لە فەزای میدیای نوێ لە هەرێمەکە سەریان هەڵدا. بەڵام ڕۆژنامەنووسان دەڵێن ئازادی پانتایی ئازادیەکە هێشتا سنووردارە.
ڕوسیا
دەریای قەزوێن
جۆرجیا
دەریای ڕەش
ئەرمەنستان
ئازەربایجان
تورکیا
AZ.
ناوچەکانی
کورد
زۆرینە
ئێران
سوریا
دیمەشق
بەغدا
عێڕاق
سعودیە
ئوردن
کوێت
بۆ نمونە، ڕووماڵکردنی بابەتی چەکداری یان ئابووری ڕێگەپێدراوە. بەڵام زۆرجار ڕەخنەگرتن لە هێزە ئەمنییەکانی پەیەدە یان هەسەدە بە لە سنوور دەرچوون هەژمار دەکرێت. شرۆڤەکارانی میدیا و گروپە مافخوازەکان دەڵێن ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ئەو سنوورانە دەبەزێنن ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردن و هەراسان کردن یان هێرش دەبنەوە.
مانگی چواری ئەمساڵ یاسایەکی نوێ لە هەرێمەکە دەرکرا کە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکان ناچاردەکات بە ئەندامێتی لەYRA بۆ ئەوەی ناسنامەی کاریان بۆ دابین بکرێت.
دەسەڵاتداران دەڵێن ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ستانداردەکان. بەڵام ڕەخنەگران هۆشداری دەدەن لەوەی کە کە یاساکە بۆ زیاتر سنووردارکردنی ڕۆژنامەنووسان بەکاربهێنرێت. هەندێک ئاماژەیان بەوە کردووە کە خودی سەندیکاکە داوا لە ئەندامان دەکات کە لانیکەم دوو ساڵ ئەزموونی پیشەیییان هەبێت، هەروەها ئەو هەنگاوە دەتوانێت دەسەڵات بە بەرپرسان بدات کە بڕیار بدەن کێ پەیامنێرە یان نا.
لە هەمان کاتدا، پەیەدە و هێزە سەربازیەکانی ڕوبەڕووی ڕەخنە بونەتەوە بەهۆی چەند کەیسێک لە سەرەتای ساڵی 2022 کە تێیدا بڕوانامەین لە ڕۆژنامەنووسێک سەندەوە و مۆڵەتی دەزگایەکی گەورەیان هەڵوەشایەوە چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی تیمی هەواڵی دەزگاکە لە لایەن چەند هێزێکی نەناسراو هێرش کرایە سەریان.
ڕێکخراوی چاودێری میدیایی پەیامنێرانی بێ سنوور دەڵێت دەستگیرکردن یان هێرشکردنە سەر میدیا کاریگەرەکان "بۆ بێدەنگکردنیان و هەم ترساندنی ئەوانی دیکە" بەکاردەهێنرێت.
وتەبێژێک بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمەکە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "ڕۆژاڤا کەشێکی ئازادی هەیە بۆ ڕۆژنامەکان و هەر کۆت و بەندێک لە ئەنجامی خراپی دۆخێکی ئەمنییە."
سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە واشنتن کە باڵی سیاسیی هێزەکانی سوریای دیموکراتە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، “ئاگاداری زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنم کە لە هەرێمەکە کاردەکەن و هەموو ئەو شتانە باسدەکەن کە دەیانەوێت. هیچ کێشەیەک نییە."
کەمکردنەوەی سنورەکان
ئازادی کاری ڕۆژنامەگەری لە ڕۆژئاڤا دوای ساڵانێک لە سەردەمی ئەسەددا پێشهاتێکی پێشوازی لێکراوە.
پێش خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2011 كە بە بەهاری عەرەبی ناسراوە، حكومەتی سوریا 300 هەزار كوردی بێبەشکردبوو لە مافەكانی وەک ڕەگەزنامە و خاوەندارێتی موڵک، وە ڕێگری لێدەکردن کە لە قوتابخانە حکومییەکان بخوێنن یان خاوەندارێتی بزنس و کارداری خۆیان بن.
هەموو هەواڵەکان لە ژێر کۆنترۆڵی تونددا بوون و بڵاوکراوەکانی زمانی کوردیش قەدەغە کرابوون.
سیروان بەرکۆ کە بەڕێوەبەرە لە ڕادیۆی ARTA FM دەڵێت، "ئێمە لە دەربەدەریدا ڕۆژنامەگەریمان دەکرد، چونکە (لە سوریا) نەدەکرا. کوردبوون قەدەغە بوو."
بەڵام ئەمە هەمووی گۆڕا لە ساڵی 2011 کاتێک بەشار ئەسەد هێزەکانی لە ناوچە کوردییەکان کشاندەوە بە ئاڕاستەی ئەو ناوچەکانی تر بۆ شەڕکردن دژی گروپە یاخیبووەکان.
لەگەڵ نەمانی سەربازەکانی ئەسەد، قەدەغەکردنی کتێب و ڕۆژنامەی زمانی کوردی هەڵوەشایەوە.
سیروان بەرکۆ ڕایگەیاند کە توانای ڕاپۆرتکردن بەبێ فشار یان کۆنترۆڵ "خەونێک بوو". ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێشتر ئەمە نەدەکرا. ئێمە وەک ڕۆژنامەوان بونمان نەبوو و تەنها بەو شێوەیە بوونمان هەبوو کە ڕژێمی بەشار ئەسەد دەیویست."
سەرەڕای دەستکەوتەکانی ئێستا، سیروان بەرکۆ پێیوایە کە نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە ڕووداوەکان یان ناوچەکان هێشتا کێشەیەکی سەرەکییە بۆ ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژاڤا، تەنانەت ئەگەر ئازادتر بێت لە بەشەکانی تری سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێک هێز لە دەرەوەی یاسا مامەڵە دەکەن. بۆ نموونە ڕەنگە تۆ مۆڵەتی یاساییت هەبێت بۆ کارکردن وەک ڕۆژنامەنووس، بەڵام کاتێک هەسەدە یان ئیدارەی ئۆتۆنۆمی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات، ڕێگە بە هەندێک دەزگای میدیا دەدات ڕووماڵی بکەن بەڵام ڕێگری لە کەسانی دیکە دەکات کە ئەو کارە بکەن."
بەرکۆ کە زۆرجار لە کاتی سەردانی شاندی بیانیدا ئەوە ڕوودەدات.
ئەم دیاردەیە لە مانگی یەکی ئەمساڵ باشتر درکی پێکرا لە کاتی ڕووماڵکردنی هەوڵێکی داعش بۆ شکاندنی زیندانێکی شاری حەسەکە.
ڕۆژنامەنووس ئیڤان حەسیب بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، لە کاتێکدا هێزەکانی ناوچەکە هەوڵیان دەدا دامەزراوەکە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، چەکدارێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات تەنها ڕێگەی بە سێ دەزگای راگەیاندن دا بۆ ئەوەی لە دەرەوەی خاڵێکی دیاریکراو رووماڵ بکەن. وتیشی، هەر سێ دەزگاکە سەر بە پەیەدە یان هەسەدە بوون.
پەیوەندی حیزبی
پەیوەندی سیاسی یەکێکە لە گەورەترین بەربەستەکان بۆ میدیا بە شێوەیەک کە زۆربەی دەزگا ناوخۆییەکان لەگەڵ حزبێکدا هاوتەریبن.
هەر حزبێک تا ڕادەیەک دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەکاردەهێنێت بۆ ئاراستەکردنی ڕای گشتی. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەنووسان دەبنە ئامانج کاتێک گرژی لە نێوان لایەنەکان دروست دەبێت.
ڕەخنەگران دەڵێن، کاربەدەستانی ڕۆژاڤا دەسەڵاتی خۆیان خراپ بەکاردەهێنێت بۆ هەڵوەشاندنەوە، هەڵپەساردن یان ڕەتکردنەوەی مۆڵەتەکان بۆ ئەو دەزگا هەواڵیانەی کە زۆر بە ڕەخنەگرانە لە پەیەدە دەڕوانن، بەتایبەتی ئەوانەی سەر بە پارتە کوردییەکانی ترن.
بۆ نموونە لە مانگی حەوتی ساڵی 2021 بەرپرسان مۆڵەتی کارکردنیان بۆ کوردستان 24 هەڵوەشاندەوە. دەزگای ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی ڕۆژئاڤا بانگەشەی ئەوەی کرد کە کەناڵەکە کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە و هەڵدەستێت بە "هاندانی ڕق و کینە، شەڕی کورد و کورد، و لێدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزی لە ناوچەکەدا." بەڵام ئەو دەزگایە ئاماژەی بە هیچ بابەتێکی دیاریکراو نەکردووە بۆ ئەم تۆمەتانە.
سەرەتای ساڵی 2022 دەسەڵاتداران مۆڵەتی پەخشی رووداویان هەڵوەشاندەوە، کە یەکێکە لە گەورەترین وێستگەکانی ڕاگەیاندن لە ناوچەکە.
ڕووداو، كه دهگوترێت سهر به سهرۆکی هەرێمی كوردستانی عێراقه, رایگهیاند كه پێدهچێت ئهو ههنگاوه "بڕیارێكی سیاسی بێت."
ئەم بڕیارە لە مانگی دوو هات، ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی کۆمەڵێک لە هێرشبەران لە تیمێکی هەواڵی تۆڕی میدیایی ڕووداویان دا، لەکاتێکدا کە رۆژنامەنووسەکان رووماڵی پرسەیەکی چەکدارانی هەسەدەیان دەکرد لە قامیشلۆ. دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشبەرەکان جلوبەرگی سەربازییان لەبەرکردووە بەڵام پێناچێت ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بن و نە پۆلیس بن.
ڕووداو راپۆرتی هێرشەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند کە لەبری گەڕان بەدوای تاوانباراندا، ئیدارەی ڕۆژاڤا مۆڵەتی وێستگەكەی هەڵپەسارد.
تۆڕەکە بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانە ڕاگیرا کە گوایە بە "بڵاوکردنەوەی ڕق" دادەنرێت و "بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە" وێنای ئیدارەی ئۆتۆنۆمی دەکەن.

ڕۆژنامه نووسێک له ئاکچاکالێ له نزیک سنووری تورکیا لەگەڵ سوریا له 10ی مانگی دەی 2019 خۆی دەپارێزێت له کاتێکدا هاوهنێک له نزیکی دەکەوێتە خوارەوە، له دووەم ڕۆژی ئۆپه ڕاسیۆنی سه ربازی تورکیا بۆ سه ڕ هێزه کوردییه کان.. (بوڵەنت کیلیج | ئەی ئێف پی)
هەروەها هێرشبەران ژوورەکانی هەواڵی وێستگەکەیان کردە ئامانج. لە مانگی دەی ساڵی 2021 ڕووداو گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرای چاودێری پەخشکرد کە تێیدا دوو کەسی دەمامکدار لە شاری قامیشلۆ ئاگریان لە ئۆفیسەکەیان بەردا.
دەسەڵاتدارانی ڕۆژاڤا لەو کاتەدا بەڵێنی لێکۆڵینەوەیان دا.
بەڵام نیما نەبەز، وتەبێژی تۆڕی میدیایی رووداو، بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند، "هیچ كاتێک لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیان ئاگادار نەكراوینەتەوە."
نیما نەبەز ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ڕوون نییە بۆچی هێرش کراوەتە سەر کەناڵەکەی.
هێمن لیهۆنی، بەڕێوەبەرێکی باڵای تۆڕی میدیایی ڕووداو، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند کە دوای ساڵێک مۆڵەتی کارکردنیان لە ڕۆژئاڤا بە هەڵوەشاوەیی ماوەتەوە و تا ئێستاش زانیاری نوێیان لەبارەی هێرشەکەوە پێنەدراوە.
هێمن لیهۆنی وتی: "ئێمە بووینە بەدیلێک بۆ میدیای باڵادەستی سەر بە پەیەدە لەوێ. دەسەڵات بەو شتە دڵخۆش نەبوو."
تێبینی سەرنوسەر: پەیامنێری ئەم بابەتە پێشتر لە تۆڕی میدیایی رووداو کاری کردووە
بەڵام سەرەڕای مەترسی هێرش و هەراسانکردن، ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژاوا پێیان وایە ئازادی کارەکەیان یارمەتی ئەو هەرێمە دەدات بۆ دامەزراندنی سەربەخۆیی.
وە زۆر شت هەیە بۆ ڕووماڵکردن لەو هەرێمە، وەکو: شەڕی دژی داعش، هەڕەشەی نوێبوونەوەی هێرشی هێزەکانی تورکیا و بارودۆخی ئابووری.
بە بڕوای سیروان بەرکۆ، سەرەڕای ئاستەنگەکان ڕۆژنامەنووسان لە ناوچە کوردیەکان پلەیەکی زیاتری ئازادییان هەیە لە چاو ناوچەکانی دیکەی سوریا - دۆخێک کە پێی وایە یارمەتی کوردەکان دەدات بەرەو سەقامگیری زیاتر هەنگاو بنێن.
وتیشی: "ئێستا خەڵکی هەرێمەکە دەنگیان هەیە. ئەمە زۆر گرنگە. ئەمەش بەڵگەی بوونە. کەس ناتوانێت نکۆڵی لە بوونت بکات ئەگەر دەنگت هەبێت."
سیروان قجۆ هاوکاری ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە بووە.