ڕۆژنامەنووسانی کورد بەردەوامن لە کارکردن، سەرەڕای بە ئامانجگرتنیان بەهۆی کلتور و پیشەکەیان

پەیامنێرانی بێ دەوڵەت بۆ بەرگریکردن لە کلتوور و پیشەکەیان شەڕی گۆشەگیری دەکەن

وێنەکان کێشراون لەلایەن لوقمان ئەحمەد | دەنگی ئەمەریکا

لە دەرگادانێک ژیانی ڕۆژنامەنووس ئەنیسە جەعفەریمەهری بۆ هەمیشە گۆڕی.

کەمێک دوای نیوەڕۆبوو وە ئەو چاوەڕوانی میوانێکی نەدەکرد کە لە دەرگای ماڵەکەیان بدات لە شاری ئارووناوا (ئێسلامئابادی غەرب) کە دەکەوێتە پارێزگای زۆرینە کوردی کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران.

تێبینی سەرنوسەر

ڕۆژنامەنووسانی کورد لە بەشێک لە مەترسیدارترین شوێنەکانی جیهاندا کاردەکەن. ئەوان زانیارییەکان دەگوازنەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی بێ دەوڵەت کە دەکەوێتە نێۆ چوار وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە هەریەکەیان کەمترین ڕەچاوی ئازادی میدیای دەکات. باوەڕ بە کارەکانیان و ناسنامە کوردییەکەیان، ورە بەم ڕۆژنامەنووسانە دەبەخشێت بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پیشەکەیان.

دایکی وەڵامی دەرگاکەی دایەوە، وە ئەنیسە جەعفەریمەهری بیستی کە ئەوانەی لە بەردەم دەرگاکەبوون داوای ئەویان دەکرد.

ئەنیسە جەعفەریمەهری دەڵێت، "هەر کە بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتم، نزیکی ٢٠ بۆ ٣٠ ژن و پیاوی دەمامکدار بە دەمانچەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەمان و دەستبەندیان کردم."

هێزەکانی ئاسایش با لێشاو چونە ناو ماڵەکە و دەستیان بەسەر کتێب و دەفتەر و مۆبایل و لاپتۆپەکەی ئەنیسە جەعفەریمەهریدا گرت.

ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسە، نووسەر و سەرنووسەری گۆڤارێکی دەورەیی ئەدەبیی بوو بەناوی "ج-گۆڤار". هێزەکانی ئاسایش ئەویان ڕاپێچی زیندان کرد و بۆ ماوەی ١٧ ڕۆژ دەستبەسەریانکرد بێ ئەوەی بتوانێت دەستی بگات بە پارێزەرێك و تەنها رێگەیان دا بە پەیوەندییەکی سنووردار لەگەڵ خێزانەکەی.

تاوانی ئەو چی بوو؟ ڕۆژنامەنووس بوو!

بەرپرسە ئەمنیەکان لێپرسینەوەیان لە ئەنیسە جەعفەریمەهری کرد کە ئەو کات تەمەنی ٢٧ ساڵ بوو سەبارەت بە نووسیەنکانی، وە ئەویان تۆمەتبار کرد بە کارکردن لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و پیلانگێڕی دژی "ئاسایشی نەتەوەیی" ئێران.

ئەنیسە جەعفەریمەهری ئاماژەیکرد، “کاتێک دەستگیریان کردم، بە دڵنیاییەوە دەترسام. بەڵام زیاتر لە ترس، تووشی شۆک بووم کە بینیم ژمارەیەکی زۆر لە چەکدار هاتنە ماڵەکەمان بۆ دەستگیرکردنم."

لە ڕاستیدا تۆمەتبارکردن بە پاڵپشتیکردنی گروپە تیرۆریستییەکان بۆ رۆژنامەنووسانی کورد باوە و شتێکی نوێ نییە لە ناو نەتەوەی کوردی بێ دەوڵەت کە ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٣٠ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت بەسەر وڵاتانی ئێران و عێراق و سوریا و تورکیا دابەشبووە.

Photo of Anise Jafarimehr, an Iranian-Kurdish journalist.

ئەنیسە جەعفەریمەهری , ڕۆژنامەنووسێکی کوردی ئێران. جەهان فەرد

 

ڕوسیا

دەریای قەزوێن

جۆرجیا

دەریای ڕەش

ئەرمەنستان

ئازەربایجان

تورکیا

AZ.

ناوچەکانی
کورد
زۆرینە

ئێران

سوریا

دیمەشق

بەغدا

عێڕاق

سعودیە

ئوردن

کوێت

 

هیچ کام لەم وڵاتانە میدیایەکی بەهێزی سەربەخۆی نییە.

 

تورکیا کە لە ململانێیەکی دەیان ساڵەدایە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە، پێشەنگە لە زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان.

 

شەڕی ناوخۆ بە خێرایی سوریای کردە یەکێک لە مەترسیدارترین وڵاتەکان بۆ میدیا.

 

بە سەدان کەسدەستبەسەر کراون لە ئێران کە میدیا تێیدا بە توندی سانسۆر کراوە .

 

لە عێراقدا هەڕەشە و ڕفاندن و دەستگیرکردنی ناڕەوا بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان بەبێ سزای یاسایی تێپەڕدەبن

 

بۆ ڕۆژنامەنووسانی کورد، تەنانەت ڕووماڵکردنی دادپەروەرانە لە پرسە کلتووری وسیاسییەکان یان ڕاپۆرتکردن بە شێوەزارە ناوخۆییەکان دەکرێت تۆمەتی تاوانکاریی لێبکەوێتەوە کە ساڵانێک یان تەمەنێک لێکەوتەیان هەبێت.

لە تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و لە ئێران پژاک بە گرووپی تیرۆریستی دیاری کراون، وە حکومەتی ئەمریکا بە هەمان شێوە پەکەکەی خستۆتە ناو لیستی قەدەغەکراوان. هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران زۆر جار ئەم بابەتە دەکەنە پاساو بۆ ترساندن یان سانسۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان.

ئەمساڵ لە مانگی 5 دا ئەنقەرە هەڕەشەیکرد کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێ لە دژی گروپەکانی سەر بە پەکەکە لە باکوری سوریا ئەنجام بدات. چەند هەفتەیەک دوای هەڕەشەکە، , دەسەڵاتدارانی تورکیا 21 ڕۆژنامەنووس و کەسانی دیکەیان دەستبەسەر کرد کە بۆ میدیای کورد کاریان دەکرد. بەرپرسانی تورکیا ئەم بانگەشەی ئەوەیاندەکرد کە ئۆپەراسیۆنێکە "کۆمیتەی ڕۆژنامەوانی"ی پەکەکەی کردبووە ئامانج.

هاوشێوەی دەستگیرکردنی ئەنیسە جەعفەریمەهر، دەسەڵاتدارانی تورکیا لاپتۆپ و ئامێری دیکەی ڕۆژنامەنووسانیان گرت. گروپەکانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکارانی ڕۆژنامەگەری ئازاد ئیدانەی ئەو کارەیان کرد – لە کاتێکدا ڕۆژنامەنووسەکان بەڵێنیان دا کە بەردەوام بن لە کارکردن.

کەواتە چی هاندەرە بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسانی کورد ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە پڕ ئاستەنگانە ببنەوە؟

چەند ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە هەریەک لەم وڵاتانە بۆ دەنگی ئەمەریکا ئاماژەیان بە دوو پاڵنەرکرد: یەکەم، بەرەوپێشبردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین؛ دووەم، پاراستنی ناسنامەی کلتوری و زمانی کوردی دابەشکراو.

تەنانەت لە عێراق و سوریاشدا، کە کوردەکان ئۆتۆنۆمی زیاتریان هەیە بەراورد بە کوردەکانی تورکیا و ئێران، زۆرێک هەست دەکەن کە ڕۆژنامەنووسان بەردەوام دەکرێنە ئامانج تەنها لەبەر ئەنجامدانی کارەکانیان نا بەڵکو بەهۆی ناسنامەشیان.

محەمەد ساڵح، ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمی پێشووی کورد بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: " میدیای کوردی ئامرازێک بووە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە دۆخی نالەباری خەڵکی کوردستان لە کاتێکدا کە کورد کۆمەڵگەیەکی پەراوێزخراوە زۆر جار چاوپۆشی لێدەکرێت و سانسۆر دەکرێت یان لەلایەن میدیای ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە بە چەواشەکارییەوە باسی دەکرێت."

محەمەد ساڵح ڕایگەیاند: "بەهۆی ئەم پێگەیەی، میدیای کوردی بووەتە ئامانجێکی سەرەکی ئەو دەوڵەت و هێزانەی کە کورد دەچەوسێننەوە و مافە سەرەتاییەکانی پێشێلکردەکەن."

لە پرۆفایلی ئەو ناوچانەی کە زۆرینەی کوردن، چەند ڕۆژنامەنووسێک کە دەنگی ئەمەریکا چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردن تێڕوانینی خۆیان دەردەبڕن لەسەر ئەو ژینگە سەرکوتکەری کاری تێدادەکەن.

ده‌نگی ئه‌مەریكا په‌یوه‌ندی به‌ به‌رپرسانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی ئێران و عێراق و سوریا و توركیا كرد لەبارەی ڕەوشی کوردەکانی ئەو وڵاتانە و بۆچونی ئەو بەرپرسانە له‌باره‌ی ئازادی ڕۆژنامەگەری.

• لە کوردستانی عێراق، دیندار زێباری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، ڕایگەیاند کە میدیاکان لە هەرێمی کوردستان ئازادن. لە ئێستادا لانی کەم چوار ڕۆژنامەنووس لە زینداندان. بەڵام زێباری دەڵێت پەیامنێران بۆ کارەکانیان ناکرێنە ئامانج.

• لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە، ئەنجومەنی حوکمڕانی سوریای دیموکرات بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، هەر بەرتەسککردنەوەیەک بۆ میدیاکان لە ناوچەکەدا بەهۆی ناجێگیری دۆخی ئاسایشەوەیە.

• نە ئێران و نە تورکیا و نە نوێنەرایەتیەکانیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و واشنتن دی سی وەڵامی دەنگی ئەمەریکایان نەدایەوە. یەکێک لە ئیمەیڵەکانی دەنگی ئەمەریکا بۆ نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە "ناگەیەنرێت" گەڕێنرایەوە.

ئەزەل شاهینکایا, ئۆزلەم ئاساخ، مەحمود بۆزەرسەلان، وە سیروان قجۆ لە واشنتن و تورکیا هاوکاربوون بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە.