نزیکه‌ی 20 ساڵه له‌م کاروباره‌دام، تا ئێستا باش بوه، هه‌رچه‌ند له‌و بروایه‌دام له‌م دوایانه‌دا به هۆێ کزی و سیستی بازاره‌کان له رووێ داراییه‌وه که‌مێک سه‌ختتر بوه، به‌ڵام به گشتی باش بوه.
هاووڵاتیان دڵنیا نیین به‌ڵام من له‌و بروایه‌دام هه‌ر وا ده‌بێ هه‌ست به‌وه بکه‌ن که ئێمه وه‌کو جیهان له گۆڕانکاریه‌کی به‌رده‌وامی جیاوازداێن، من هه‌ندێ جار سه‌رم سورماوه ئاخۆ به‌رهه‌مه‌کانمان له بازاری جیهانیدا له کوێ خۆیان ده‌بیننه‌وه.
هاووڵاتیان هه‌میشه حه‌زیان له گۆڕاندا نیه، به‌ڵام تۆ ده‌بێ له‌گه‌ڵیا را بێت.
به‌وه‌ی من گوێم لێیه زۆر که‌سان وا هه‌ست ده‌که‌ن که ده‌بێ هاووڵاتیانی خۆمان بخه‌ینه سه‌ر کار تاکو هیسپانیکه‌کان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه که‌سانێکمان نه‌بێت که بیانه‌وێ ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن، ئێمه ده‌بێ که‌سێکمان هه‌بێ کاره‌که ئه‌نجام بدات، مه‌به‌ستم کاره‌که ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت.
من له‌و بروایه‌دام وڵاته‌که ئێستاکه ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاراسته‌یه‌کی باشتردا بروات، به‌ڵام به ووردی نازانم به چ ئاراسته‌یه‌ک.