ڕاپۆرتی تایبه‌ت

زیادبوونی هه‌واڵی ناراست

ساڵی رابردوو سەرهەڵدانی ماڵپەڕی هەواڵی نادروستی بە خۆوە بینی کە وروژێنەر و دور لە راستی بوون هەندێ جار هاندەری سیاسی لە پشتەوە بوە و هەندێ جاریش لە پێناو دەستکەوتی دارایدا بووە. لەو کاتەوە سەرۆک ترەمپ دەستەواژەی هەواڵی ساختەی بۆ پێناسەکردنی میدیای نەریتی بەکارهێناوە ، بەتایبەت ئەوانەی وەک سەرۆک ترەمپ دەڵیت لەگەڵیدا ناعادیل بوون ، وادیارە تەنانەت لە شارۆچکەیەکی بچوکی وەک Mount Carroll لە ئیلینۆی وا سەرهەڵبدات.

:

من بەرهەمهێنەر  و خاوەن و هەروەها سەرنوسەری رۆژنامەیەکی هەفتانەم لە شارۆچکەیەکی بچوکدا کە پیدەگوترێت Mount Caroll   ئەوەی دانیشتوانەکەی نزیکەی هەزار و 600 کەسن.

  روماڵکردنی رەوشی شارۆچکەکە  پسپۆڕیمانە . دەتوانم بڵیم ئەو کەسانەی من مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەم وەک دەزانن ، ژمارەیەکی زۆرە لە خەڵکانی ئەم کۆمەڵگەیە و ئەم شارۆچکەیە کە بەگشتی  بڕوایان بە هێچ شتێک نییە . جا بەهۆی ئەوەی ئەم خەڵکانە بڕوایان بەو بابەتانەی لە سۆشیال میدیاکانەوە بڵاو دەکرێنەوە نییە، هەربۆیە بڕواشیان بە تۆڕەکانی راگەیاندنی  نیشتمانی و رۆژنامە ناودارەکاننیش نیە وەک رۆژنامەکانی وەک New York Times ,  یان  Washington Post  یان Chigaco Tribune هەروەها وایان لێدەکات گومانیان لەو رۆژنامانە هەبێت.

کەسانێک هەن کە گاڵتەم لەگەڵ دەکەن و دەڵێن کاکە ئەو هەواڵە درۆیە ، یان پێم دەڵین چۆن بزانم کە ئەو هەواڵە راستە و درۆ نییە . خەڵکان گاڵتەیان پێدێت. ئەو کەسانە هەتا ڕادەیەک ئەو شتانە دەڵینەوە کە لە تەلەفزیۆنەوە لەمەڕ میدیای وڵات دەیبستن.

بڕوام وایە کە گوند نشینانی ئەم ناوچەیەمان ئەوەیان لە هزردا چەسپاوە کە لە سەر ئاستی وڵات ، دڵنیا نێن لەوەی دەیسبتن کە ئاخۆ بڕوای پێبکەن یان بڕوای پێنەکەن و جا ئەم دوو دڵیەشیان رۆدەچیت بۆ ئاستی خۆجێی و پاشان گومانیان لا دروست دەبێت.

دەبێت بڵێم کە من لە راستیدا ئەوەم لەسەر ئاستی خۆجێی نەبینیوە ، لە گاڵتەجاڕی زیاتر ، وەک دەزانیت ئەمەش لە بەرهەمی هزری خۆیانە، خەڵکان  بیر لەم مەسەلەیە دەکەنەوە و تۆش دەپرسیت ئایا ئەمە هەتا کوێ دەڕوات . من وا هەستدەکەم  ئەمە بەرەو ئەو ئاقارە مل دەنێت.

—بۆب واتسن, خاوەن و سەرنوسەری رۆژنامە

ماونت کرۆڵ، ویلایه‌تی ئیلینۆی