من هه‌ر له‌ته‌مه‌نی 9 ساڵیه‌وه له‌م شارۆچکه‌دا ژیاوم. شارۆچکه‌که له راستیدا له ساڵانی 60 و 70 کاندا په‌ره‌ی سه‌ند، کولیژی تێدا بوو، فرۆشگای جل فرۆشتن، سه‌رتاشخانه‌یه‌ک، رستۆرانێک، وا هه‌ستت ده‌کرد له ناوه‌راستی شاری شیکاگۆدا پیاسه ده‌که‌یت.
له‌و کاته‌ی کولیژی شیمه‌ر داخرا، کاروبار زیانی لێ که‌وت، ئه‌م فرۆشگایه کاتێک که هێشتا نه‌وجوانێک بووم ده‌هاتمه ئێره، خانه‌واده‌که‌م ده‌یانهێنامه ئێره بۆ سه‌رتاشین. که ده‌چویته ژووره‌وه 10 تا 13 که‌س له‌سه‌ر ئه‌م سه‌نده‌لیه دانیشتبوون و باسی کاروباریان ده‌کرد و چی له درێژایی رۆژه‌که‌دا ده‌گوزرا و چاوه‌رێ ئه‌وه بوون نۆره‌یان بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ریان بتاشن.
ئه‌مرۆ فرۆشگاکان داخراوون و خه‌ڵکه‌که روێشتوون. له راستیدا زۆر غه‌مبارم، به‌ڵێ زۆر غه‌مبارم که هه‌موو فرۆشگاکان نه‌مان و ساختمانه‌کان چۆڵن. وا هه‌ست ده‌که‌م ئێستاکه شاره‌که چک و چۆڵه.
ئێستا ته‌نها زۆر که‌سانی به ساڵاچوودا له‌م ده‌وروبه‌ره‌دان وه مناڵانێکی زۆر نابینی، هه‌موو روێشتن.
شتی وا لێره بۆیان نه‌ماوه که پێیه‌وه خه‌ریک بن، من هێشتا خۆشم ده‌وێ، من حه‌زم له شاروچکه‌کانه، من لێره ده‌مێنمه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی له‌م جیهانه‌دا ماڵئاوایی ده‌که‌م.
رۆجه‌ربراشاۆ – کرێکاری کارخانه‌ی خانه‌نشین
ماۆنت کاڕۆڵ – ئیاله‌تی ئیلینۆیس