ڕاپۆرتی تایبه‌ت

ئه‌مریكایه‌كی به‌توانا

بەرێوەبەرایەتی ترەمپ وا لە هەوڵی جێبەجێکردنی بەڵینەکانێتی بۆ بەهێزکردنی تواناکانی لەشکری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا . هاوکاتی ئەوەی لایەنگرانی پشتیوانی لە هەوڵەکانی دەکەن ، لە هەمان کاتدا رەخنەگران دەپرسن کە ئایا ئەوان هەستیان چۆن دەبێت کاتێک زیادکردنی پێشنیازکراو لە بوجەی بەرگریدا دەبێتە مایەی کەمکردنەوە لە خەرجیەکانی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و ژینگە و هەروەها پرۆگرامەکانی دیکە. پشتیوانکارێک لەم هەنگاوەی ترەمپ لە شارۆچکەی Annawan ی ستانی illinois بەمە رازییە.

:

ئەو کارەی لەگەڵ ئەم ئەسپانە دەیکەیت ، هۆکارە بۆ ئەوەی هەموو بەیانیەک لە خەو هەستیت . ئەم کارە وەک ئەوە نیە کە لەماڵەوە بمێنیتەوە و هیج نەکەیت. ئەم جۆرە لە کار بە گەنجی دەتهێڵێتەوە ، دەبێت وەک منداڵێک رەفتاریان لەگەڵدا بکەیت  بۆ ئەوەی پێشبڕکێی یەکتری بکەن.

هەروەها دەبێت وەک لەشکر بەهیز بیت و رابەرایەتیان بکەیت ، جا ئەگەر بەهێز نەبیت ، ئەوا ئەو دەرفەتە دەقۆزنەوە.

ئێمە ناڵێین دەچین بۆ ئەوەی شەڕ بکەن بەڵکو دەبێت بەهێزی خۆتیان پیشان بدەیت و دەبێت بە تواناتبیت، چونکە سودی لێدەبینیت . بەڵام ئەگەر تۆ لاواز بیت و بە لاواز خۆتیان پیشان بدەیت ، توانای بەرگریت کەمدەکەیتەوە و  باجی ئەو لاوازیەت دەدەیت.

ببینە کاتێک رۆناڵد ریگن هات ، لەشکری بنیات نا ، دەرئەنجامی ئەوە روسیا پاشەکشەی کرد.

ئێمە پارەیەکی ئێجگار زۆر لە دەرەوەی وڵات خەرج دەکەین ، بە ترلیۆنەها دۆلارمان لە جەنگدا خەرج کرد . بەڵام ئایا ئێمە چیمان لەوە دەستکەوت ؟ هەروەها ئێـمە کۆمەکی دەرەکی دەدەێنە هەموو وڵاتان . جا ئێمە لە بەرامبەردا چی دەچنینەوە ، من دەڵیم هیچ .  پێویست ناکات ئەمەریکا ئەو پارە زۆرە چیتر لەوێ خەرج بکات. ئەوانەشی لەگەڵیان ناکۆکین دەبێت بە رویاندا بوەستینەوە و بڵێین ئیترە لەم ئاستەدا بەسە.

—بیڵ کرۆگەیت, کارمەندی کارخانەی خانەنشین

ئەنەوان – ویلایه‌تی ئیلی نۆی