ڕاپۆرتی تایبه‌ت

كاریگه‌ری ئاین

بۆ پتر لە نیو سەدەیە هەوڵەکان بۆ پشتیوانیکردن لە دەستور بۆ جیاکردنەوەی کڵێسە لە دەوڵەت ،لەلایەن هەندێکەوە وا تێیڕواندراوە کە هێرشێکە بۆ سەر بەهاکانی مەسیحی ، هەر لە قەدەغەکردن لەو خوێندنگایانەی ریگەیان بە نوێژو نزاکردن لە ساڵانی 1960 ندا دەدا، هەتا دەگاتە هەوڵەکانی ئەمدواییە بۆ رێگریکردن لە جوداکاری لەسەر بنچینەی پریسنیپی ئاینی . لە شارۆچکەی Jo daviees لە ئیلینۆی ، هەستکردن بەوەی کە ئاین لەژێر گەمارۆدایە ، بەردەوامە.

:

من و هاوسەرەکەم هەفتەی هەر نەبێت جارێک دێین بۆ کڵێسا ، ئێمە منداڵەکانمان لەم کلێسایەدا پەروەردە کردوە.

بەشی زۆری خەڵکانی ئەم وڵاتە بڕوایان بەیەزدانێک هەیە هاوکات ژمارەیەکی کەمیش هەن بڕوایان بە خواوەند نیە. بەڵام نابێت ئەو کەسانە روانگەکانی خۆیان بەسەر خەڵکانی دیکەدا بسەپێنن و بە هەموو کەسانی دیکە بڵێن ئێوە هەڵەن یان نابێت بەم شێوازە بژین و دەبێت بەم جۆرە بژین. نە خێر ئەوە دروست نیە.

چیتر رێگەت پێنادرێت وەک ئەوەی بە کەسیک بڵێیت جەژنی کرسیمست لێ پیرۆز بێت ، لەبەر ئەوەی گوایە تۆ پێداگری لە بەهاکانی خۆت دەکەیت ، نەخێر من بۆ ئەو مەبەستە ئەوە ناڵێم بەڵکو لە ناخی دڵمەوە هێوای ئاسودەیی بۆ ئەو کەسە دەخوازم.

ئێمە لە پیناو ئازادی ئاینیدا، نوێژو نزای زۆرمان کردوە. لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا ، هەستمان بەوە کردوە کە ئاین لە ئەمەریکادا لە ژێر هەڕەشەدا بووە،. بۆ نمونە لەسەر یاساکانی نوێی خزمەتگوزاری تەندروستی ، ناچارکردنی ئاینەکان ئەو کارانە بکەن ئەوانەی لەسەریان دەکەوێت و بڕواشیان پێی نییە و لە دژی کرۆکی بیروباوەڕشیانە. جا ئەمە راست و دروست نییە و نابێت بنەما ئاینیەکانت پێشێل بکەیت.

ئەمەریکا لەسەر بنەماکانی جودیزم و بەهاکانی بنیات نرا و      نابێت ئەوانە لەدەست بدەین . دیارە کاتێک ئەمەریکا لە ئاین و ئازادی لادەدات ، ئەوانەی باو و باپیرانمان لە پێناویاندا خەباتیان کرد و هاتنە ئێرە ، ئەوا بۆت دەردەکەوێت کە شتەکان لەم وڵاتەدا بە ئاراستەیەکی دروست هەنگاو نانێن ، ئەم کارەش لێرە پێناچیت دروست بێت.

—ڤیکی میدندرۆف, پەرستیار

مینۆمینی، ویلایه‌تی ئیلینۆی