سه‌ره‌رای ئه‌و پشێویه‌ی که له واشنتن له ئارادایه، سه‌رۆکایه‌تی دانڵد ترامپ هێشتا له نێۆ بنکه و پایه‌کانیدا پشتێوانیه‌کی به هێزی هه‌یه به تاێبه‌تی له نێۆ سپی پێسته‌کان و لادیه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا..
ئه‌مانه ژن و پیاوانی له بیرچوون که ترامپ به‌ڵێنێکی زۆریان پێی دا، ئه‌و که‌سانه‌ی که وا هه‌ست ده‌که‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئێستا زۆرتر تێشکی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی به شاریی و که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی که‌نار ده‌ریا ناسراوه.
په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م دواییانه‌دا سه‌ردانی ئه‌و ناوچه لادیانه‌یان کرد له درێژایی سه‌ره‌وه‌ی رووباری میسیسیپی که له پێشدا له به‌راک ئوبامای دیمۆکرات پشتێوانیان ده‌کرد به‌ڵام پاشان له دانڵد ترامپ له ساڵی 2016. ئه‌وان له‌گه‌ڵ جووتیاران، دارتاشان، کرێکارانی کارخانه‌کان و خانه‌نشینه‌کان دووان له‌م ناوچانه‌ی که به زۆرینه سپی و کریستیانن و له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی که کرێکار ومام ناوه‌ندین، ئه‌وانه‌ی که به هیوای گۆڕاندان و ئه‌وانه‌ێ لێ ماندوون، ئه‌مه‌یه چیرۆکه‌کانیان.