پێگەی کارەسات ( Ground Zero) - ئەوسا و ئێستا

دروستکردنەوەی پێگەی کارەسات لە 10 بینا و مەیدانێک کە لە یانزەی سیپتەمبەردا لەناوچوون

هێرشە تیرۆریستییەکانی یانزەی سێپتەمبەر بۆ سەر نویۆرک بووە مایەی وێرانکردنی زۆر زیاتر لە دوو تاوەرەکەی سەنتەری بازرگانیی جیهانی. تێکڕا 10 بینا، لە نێویاندا حەوتی کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی، و مەیدانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی لە خوارووی مانهاتن لەناوچووون کە دواتر بە پێگەی کارەسات (گراوند زیرۆ) ناسرا. 25 ساڵ دوای هێرشەکانی یانزەی سێپتەمبەر، هەوڵەکانی دروستکردنەوە بەنزیکەیی تەواوبوون، بەمەش ناوچەکە گۆڕدرا و یادگەی لێدانرا کە رێزلێنانەی لەوانەی لەناوچوون و بینا نوێیەکان شوێنی نوێکارانەی بزنس، و بازاڕکردن، و گواستنەوە، هونەری پێرفۆرمانس، خوێندن، و پەرستنی لەخۆگرت. بڕۆ خوارەوە بۆ بینینی وێنەکانی دەنگی ئەمەریکا بۆ تەماشاکردن و خوێندنەوەی چیرۆکەکانی گۆڕانی دیمەنی پێگەی کارەسات.

Ground Zero Map
لەلایەن: چاپتەری 7 دیراسەکردنی ئەدائی بیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی فیما بۆ بیناکانی دەوروبەر

ئەم نەخشەیە لەلایەن ئاژانسی ئیدارەدانی فریاگوزاریی فیدراڵیی ئەمەریکا (فیما FEMA) ساڵی 2002 بڵاوکرایەوە کە پێگەی بینا بنەڕەتییەکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی پیشاندەدات پێش رووداوەکانی یانزەی سێپتەمبەر. بەرپرسانی نویۆرک و ئەندازیارە خۆجێیەکان لە هەفتەکانی دوای رووداوەکە بیناکانیان پشکنی و ئەم نەخشە رەنگکراوەیان دروستکرد بۆ هەڵسەنگاندن: رەش بۆ تەواو داڕماو؛ سور بۆ نیمچە داڕماو؛ شیین بۆ زیانی گەورە؛ زەرد بۆ زیانی مامناوەند؛ سەوزیش بۆ نەبوونی زیانی بەرچاو.

 

پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک

پێش یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک

لەلایەن: کتێبخانەی کۆنگرێس، بەشی چاپ و وێنەکان، کۆکاری بەڵتەزار کۆراب1976

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک (وێنەی لای چەپ) 110 نهۆم بەرزبوو و ساڵی 1970 یەکەم کرێچیی چووەناوی. بیناکە یەکێكبوو لە دوو تاوەر کە لەلایەن تەلارسازی ئەمەریکایی مینۆرو یاماساک ەوە دیزاینکرابوو و لەلایەن ئاژانسی پۆرت ئۆسۆریتی هەردوو ویلایەتی نویۆرک و نیو جێرزییەوە بونیاتنرا. ئەو تاوەرانە لە ناوچەیەک بوون کە پێشتر ناسرابوو بە "ڕادیۆخانە " لە بەشی خوارەی مانهاتن کە ناوچەیەکی فراوان و پڕبوو لە دوکانی فرۆشتنی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان.

بیناکردن لە 5 ی هەشتی 1966 بە تەکنیکێکی نوێ و داهێنەرانە دەستیپێکرد کە بناغەی سەرەکیی هەریەکە لە تاوەرەکان بەشێوەی چێوەیەک کە لە ستوونی پۆڵایینی نزیکیەکدانراوی بۆریی چوارگۆشەی ناوبۆش دروستکران کە هەر نهۆمێکی بە کاریتەی دووڕایەڵەی ناوەندبەند بە کرۆکی پۆڵایینی ناوەندییەوە بەسترابوونەوە.

کاتێك سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک لە ساڵی 1972 تەواوکرا، بووە بڵندتریین بینا لە جیهاندا بە بەرزیی 417 مەتر و پێش بینای ئێمپایەر ستەیتی نویۆرکی دایەوە. بەشێوەیەکی فەرمیی لە رۆژی 4 ی چواری 1973 کرایەوە. بەڵام سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک دواتر ناوبانگی بەرزترین بینای لەدەستدا کاتێك ساڵی 1974 سیەرز تاوەر لە شاری شیکاگۆ کە بەرزییەکەی 443 مەترە، لەو کاتەدا بووە بەرزترین بیانا لە جیهاندا.

یەکێک لە خەسڵەتە دانسقەکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی یەک ئەوەبوو کە نهۆمی 106 و 107 چێشتخانەبوون و ناسرابوون بە پەرنجەرەکانی سەر جیهان، کە لە 19 ـی چواری 1976 کرایەوە و بووە شوێنێکی گەشتیاریی سەرنجڕاکێش.

ئەنتێنایەکی 110 مەتریی تەلەفۆن لەسەربانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی یەک دانرا، کە بەرزییەکەی زیادکرد بۆ 527 مەتر. بەڵام لە هەوربڕەکاندا ئەنتێنا وەك بەشێک لە بەرزیی بیناکە هەژمارناکرێت لەبەرئەوەی لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی وەک پێکهاتەی تەلارسازیی بیناکان دانانرێت.

لە 24 ی حەوتی 2001دا، ئاژانسی پۆرت ئۆسۆریتی رەزامەندی دەربڕی بۆ بەکرێدانی هەردوو تاوەرەکەی سەنتەری بازرگانیی جیهانی و بینا نزمترەکانی نزیکییان بۆ ماوەی 99 ساڵ بە وەبەرهێنەری ئەمەریکایی لاری سیلڤەرستین بەبڕی 3.2 ملیار دۆلاری ئەمەریکایی.

یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک

لەلایەن: ڕەی ستەبڵباین، رۆیتەرز11ەی نۆی 2001

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک کە ناسراوە بە تاوەری باکور لە پەیوەندیدا بە تاوەرەکەی دیکەوە، یەکەم تاوەر بوو کە بە فڕۆکەیەکی فڕێنراو لە کاتژمێر 8:46 ـی بەیانی رۆژی یانزەی سێپتەمبەر پێکرا. دووەم بیناشبوو کە لە کاتژمێر 10:28 بەیانی داڕما.

2011
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک

حەوزی یادگەی نوێی باکور
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا29ی حەوتی 2011

حەوزێکی ڕامان کە تەواوی پێگەی بناغەی تاوەری باکور دەگرێتەوە لە کاتی بونیادنانی لە مانگی حەوتی 2011. لەلایەن تەلارسازی ئیسرائیلی ئەمەریکایی مایکڵ ئاراد و تەلارسازی باخداری و پارکی ئەمەریکایی پیتەر وۆکەرەوە دیزاینکراوە وەک بەشێك لە یادگەی نیشتمانیی یانزەی سێپتەمبەر. لە مەراسیمێکدا وەک رێزلێنان لە خێزانی قوربانییەکان رۆژی یانزەی سێپتەمبەری 2011 پەردەی لەسەر لادرا و رۆژی دواتر بەڕووی جەماوەردا کرایەوە.

2021
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک

حەوزی یادگەی نوێی باکور
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

دوو حەوزی ڕامانی باکور و باشوور گەورەترین تاڤگەی مرۆڤکردن لە کیشوەری ئەمەریکای باکور. ئاوی هەریەکەیان بە قوڵی نۆ مەتر دەڕژێتە ناو بنکەی چوارگۆشەی حەوزەکان. ئاراد دەڵێت حەوزەکان نمایندەی "بینراوکردنی نائامەدەن" وەک هێما بۆ ئەوانەی کە لەدەستچوون. لە هەردوو حەوزەکەدا ئاو دەڕژێتە بۆشاییەکەوە کە هەرگیز ناتوانرێت پڕبکرێت.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

سەکۆلێوارە برۆنزییەکەی چواردەوری حەوزی باکور ناوی قوربانییەکانی یانزەی سێپتەمبەری لەسەرە. ئەو قوربانیانەی لە تاوەری سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک بوون و سەرنشینانی گەشتی 11 ـی فرۆکەی هێڵی ئاسمانی ئەمەریکەن بوون کە فڕێنەرەکان کێشایان بە بیناکەدا. هەروەها ئەو کەسانەش کە لە هێرشە تیرۆریستییەکەی 26 ی مانگی دووی 1993 لە ئەنجامی تەقاندنەوەی بۆمبێک لە ژێر تاوەری باکور بوونە قوربانی.

ئێستا
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک

حەوزی یادگەی نوێی باکور
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
سەرچاوەکان
  • مۆزەخانە و یادگەی نیشتمانیی یانزەی سێپتەمبەر
  • NYCTourist.com
  • پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی
  • مۆزەخانەی هەوربڕ
  • WTC.com (موڵکەکانی سیلڤەرستین)/ سپێکتەرم نیوز NY1
 

پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو

پێش یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو

لەلایەن: گروپی کۆستاررۆژەکەی نەزانراوە

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو ساڵی 1971 گەیشتە 110 نهۆم و یەکەم کرێچی چووە ناوی. ئەویش بووە دووەم بەرزترین بینا لە جیهاندا کە بەرزییەکەی 415 مەتربوو. بیناکردن ساڵی 1973 تەواوبوو.

لە 24 ی حەوتی 2001دا، ئاژانسی پۆرت ئۆسۆریتی رازیبوو لەسەر بەکرێدانی هەردوو تاوەرەکەی سەنتەری بازرگانیی جیهانی و بینا نزمترەکانی نزیکی بۆ ماوەی 99 ساڵ بە وەبەرهێنەری ئەمەریکایی لاری سیلڤەرستین بەبڕی 3.2 ملیار دۆلاری ئەمەریکی.

یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو

لەلایەن: شۆن ئادێر، رۆیتەرز11ەی نۆی 2001

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو (چەپ)، کە ناسراویشە بە تاوەری باشوور بە بەراورد بە تاوەری یەک. دووهەم تاوەربوو کاتژمێر 9:03 ـی سەرلەبەیانی رۆژی یانزەی سێپتەمبەر بە فڕۆکەیەکی فڕێنراو پێکرا. یەکەم تاوەربوو کە لە کاتژمێر 9:59 ـی سەرلەبەیانی داڕما.

2011
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو

حەوزی یادگەی نوێی باشوور
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا29ی حەوتی 2011

حەوزێکی ڕامان کە تەواوی پێگەی بناغەی تاوەری باشوور دەگرێتەوە لە کاتی بونیادنانی لە مانگی حەوتی 2011. لەلایەن تەلارسازی ئیسرائیلی ئەمەریکایی مایکڵ ئاراد و تەلارسازی باخداریی و پارکی ئەمەریکایی پیتەر وۆکەرەوە دیزاینکراوە وەک بەشێك لە یادگەی نیشتمانیی یانزەی سێپتەمبەر. ئەم یادگە نوێیە لە رێورەسمێکدا بۆ خێزانی قوربانیانی یانزەی سێپتەمبەری 2011 تەرخانکرا و رۆژی دواتر بەڕووی جەماوەردا کرایەوە.

2021
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو

حەوزی یادگەی نوێی باشوور
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

هەردوو حەوزی ڕامانی باکور و باشوور گەورەترین تاڤگەی مرۆڤکرد لە کیشوەری ئەمەریکای باکور لە خۆدەگرن. هەریەکەیان ئاوەکەی نۆ مەتر دەڕژێتە بنکەی چوارگۆشەکەوە. ئاراد دەڵێت حەوزەکان نمایندەی "بینراوکردنی نائامەدەن" وەک هێما بۆ ئەوانەی کە لەدەستچوون. لە هەردوو حەوزەکەدا ئاو دەڕژێتە بۆشاییەکەوە کە هەرگیز پڕنابێت.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

سەکۆلێوارە برۆنزییەکەی چواردەوری حەوزی باشوور ناوی قوربانییەکانی یانزەی سێپتەمبەری لەسەرە. قوربانیانی تاوەری سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو و سەرنشینانی گەشتی ئاسمانیی ژمارە 175ـی هێڵی ئاسمانی یونایتد کە فڕێنەران کێشایان بە بیناکەدا. هەروەها ناوی فریاگوزاران و سەرنشینانی گەشتی ئاسمانیی ژمارە 77 ـی هێڵێ ئاسمانی ئەمەریکەن و سەرنشینانی گەشتی 93 ـی هێڵێ ئاسمانی ئەمەریکەن کە لە ناوچەی شانکسڤیڵ لە ویلایەتی پێنسلڤەینیا کەوتەخوارەوە.

ئێستا
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو

حەوزی یادگەی نوێی باشوور
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
سەرچاوەکان
  • مۆزەخانە و یادگەی نیشتمانیی یانزەی سێپتەمبەر
  • NYCTourist.com
  • پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی
  • مۆزەخانەی هەوربڕ
  • WTC.com (موڵکەکانی سیلڤەرستین)/ سپێکتەرم نیوز NY1
 

پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ/ ماریۆت

پێش یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ/ ماریۆت

لەلایەن: دەیڤد ئۆهمەر15ی پێنجی 2001

بینای سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ ساڵی 1981 کرایەوە. ئەو بینا 22 نهۆمییە بووە ئوتێڵ ڤیستا ئینتەرناشناڵی 800 ژووریی، بووە یەکەم ئۆتێلی ناودار لە خوارووی مانهاتن. لە 26 ـی دووی 1993 بۆمبێک لە شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێلی ژێر بیناکە تەقێنرایەوە کە بووە مایەی کوژرانی شەش کەس و زیانگەیاندن بە ناوچەکانی ژێر ئوتێلەکە. لە مانگی یازدەی 1994 لە دوای نۆژەنکردنەوە، دووبارە کرایەوە. ساڵی 1995 زنجیرە ئوتێلی ماریۆت ئینتەرناشناڵ بەڕێوەبردنی ئوتێلەکەی گرتەدەست و ناوەکەی گۆڕی بە ماریۆتی سەنتەری بازرگانیی جیهانی.

یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ/ ماریۆت

لەلایەن: بیڵ بیگارت11ەی نۆی 2001

پاش ئەوەی فرۆکە فڕێنراوەکان لە یانزەی سێپتەمبەر کێشران بە دوو تاوەرەکەدا، ستافی ماریۆت سەدان میوانیان لە بیناکە رزگارکرد. هەروەها یارمەتی سەدان کارمەندیاندا کە لە تاوەری باکور هەڵدەهاتن بە ناو هۆڵی پێشوازیی ئوتێلەکەدا تێپەڕن و ئاراستەیان دەکردن بۆ دەرچوون لە دەروازەی باشووری ئوتێلەکەوە.

داڕمانی تاوەری باشوور کاتژمێر 9:59 ـی سەرلەبەیانی کەلێنێکی گەورەی لە ناوەندی ئوتێلەکە دروستکرد و کردی بە دوو بەشەوە، وەک لە وێنەکەدا دیارە کە لەلایەن وێنەگری رۆژنامەنوسی سەربەست بیڵ بیگارتەوە گیراوە. داڕمانی تاوەری باکور کاتژمێر 10:28 سەرلەبەیانی بووەمایەی کوژرانی بیگارت، تەنها چەند چرکەیەک لەدوای چرکاندنی وێنەکە و ئەو بەشەی لە ئۆتێلەکەش مابووەوە داڕما، بێجگە لە بەشێکی بچووکی چەند نهۆمێک نەبێت لە کەناری باشوور. بیگارت تاکە وێنەگری پیشەوەربوو لە هێرشەکاندا بکوژرێت.

لەلایەن: ویکیمیدیا کۆمەنز، وێنەگر نەناسراوە2001، دوای یانزەی نۆ

بەگوێرەی شیکارێكی رۆژنامەی نویۆرک تایمز کە ساڵی 2002 بڵاوکرایەوە، دوو کارمەندی ماریۆت و لانیکەم 41 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە ئوتێلەکە گیانیان لەدەستدا. نویۆرک تایمز لە زاری ووتەبێژی ماریۆتەوە بڵاویکردۆتەوە کە 11 میوانی ئوتێلەکەش بێسەروشوێنن.

2011
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ/ ماریۆت

یادگەمەیدانی نوێ
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا30ی حەوتی 2011

پێگەی ئوتێل ماریۆتی پێشوو بوو بە بەشێک لە مەیدانی یادگەی یانزەی سێپتەمبەر، لەلایەن مایکڵ ئارادی تەلارسازی ئیسرائیلی ئەمەریکایی و پیتەر وۆکەری تەلارسازی باخداری و پارکی ئەمەریکاییەوە دیزاینکراوە. رۆژی یانزەی سێپتەمبەری 2011 لە مەراسیمێکدا بۆ رێزلێنان لە خێزانی قوربانییەکان پەردەی لەسەر لادرا و رۆژی دواتر بەڕووی جەماوەردا کرایەوە.

دەزگای پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی، کە خاوەنی ئەو زەویەن کە ئوتێلەکەی لەسەربوو، رێگەیانخۆشکرد کە ئەو زەویە ببێتە بەشێک لە یادگەمەیدان لەدوای گەیشتن بە رێکەوتنێک لە مانگی دەی 2003دا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بەکرێگرتن لەگەڵ کۆمپانیای ماریۆت کە تاوەکو ساڵی 2094 بوو. ئەو رێکەوتنەش ماریۆتی بەخشی لە پابەندبوونی بە دروستکردنەوەی ئوتێلەکە.

2021
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ/ ماریۆت

شوێنەکانی خزمەتگوزاریی یادگەمەیدانی نوێ
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

زیاد لە 400 داربەڕووی گەڵا دوو رەنگ بەدەوری هەردوو حەوزی ڕامانی یادگەمەیداندا چێنراون.

دوو بینای بچووکیش لە جێگەی پێشووی ئوتێلەکەدا هەن. کۆمپانیای پی دەبلیو پی باخداری و پارک، کە کۆمپانیای تەلارسازی باخداری و پارک پیتەر وۆکەرە، مەیدانەکەی دیزاینکردووە. ئەو کۆمپانیایە دەڵێت کە ئەو دوو بینایە بەشێوەیەکی سەرەکی هەواگۆڕکێی پێکهاتەکانی ژێر زەوی مەیدانەکە دابیندەکەن و شوێنی خزمەتگوزاریی و بنکەی فەرماندەیی ئاسایشیشی تێدایە.

ئێستا
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ/ ماریۆت

شوێنەکانی خزمەتگوزاریی یادگەمەیدانی نوێ
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
سەرچاوەکان
  • ڕۆژنامەی نویۆرک تایمز
  • گۆڤاری نیوزویک
  • تەلارسازیی باخداری و پارک- PWP
 

پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار

پێش یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار

لەلایەن: شوێنگەلێك لە شاری نویۆرک و لۆنگ ئاینلەند کە چیتر نەماون، بلۆگی وۆرد پرێسرۆژەکەی نەزانراوە
لەلایەن: ڕۆس شێنداڵ و ڕایەن سیڵ21ی هەشتی 2001

سەنتەری بازارگانیی جیهانی چوار، بینایەکی نوسینگەی نۆ نهۆمییە، ساڵی 1977 یەکەم کرێچی چووە ناوی. دۆیچە بانک و دەستەی بازرگانیی نویۆرک لە نیشتەجێ دیارەکانی بوون.

یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار

لەلایەن: جۆوڵ مایەرۆویتز، سوپاس بۆ گالەریی هاوەرد گرینبێرگ26ی نۆی 2001
لەلایەن: ئەندریا بوهەر، فیما18ی نۆی 2001

زۆربەی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار لە یانزەی سێپتەمبەر بەهۆی داڕمانی تاوەری باشوورەوە خاپووربوو. ئەوەشی کەمابووەوە لەکاتی پاککردنەوەی شوێنی کارەساتەکە رووخێنرا.

2011
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چواری نوێ
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا29ی حەوتی 2011

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چواری نوێ لەکاتی دروستکردندا ساڵی 2011 لەسەر بەشێک لە شوێنی بنەڕەتی خۆی، لەلایەن کۆمپانیای تەلارسازیی ژاپۆنیی ماکی و هاوەڵانی. تاوەرەکە بەشێکە لە ماستەر پلانی تەلارسازی ئەمەریکایی دانیاڵ لیبێسکند بۆ بونیاتنانەوەی کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی. کۆمپانیای وەبەرهێنانی سیلڤەرستین لە 26 ی هەشتی 2010 مۆڵەتی وەرگرت بۆ دروستکردن و بەڕێوەبردنی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار لەسەر بنەمای بەکرێگرتن لە پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی.

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا29ی حەوتی 2011

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ لەکاتی دروستکردندا لەسەر بەشێکی دیکەی شوێنی بنەڕەتی بیناکە لە ساڵی 2011. لەلایەن کۆمپانیای تەلارسازیی بەریتانی رۆجەرز ستێرک هاربەر و هاوبەشانیەوە دیزاینکراوە. تاوەرەکە بەشێکە لە ماستەر پلانی تەلارسازی ئەمەریکی دانیاڵ لیبسکیند بۆ بونیاتنانەوەی کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی. کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی سیلڤەرستین لە 26 ی هەشتی 2010 مۆڵەتی دروستکردن و بەڕێوەبردنی لەسەر بنەمای بەکرێگرتن لە پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی وەرگرت.

2021
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چواری نوێ
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چواری نوێ کە 72 نهۆمە لە 13 یانزەی 2013 کرایەوە. بەرزییەکەی 297 مەترە و وەها دانراوە کە چوارەم بەرزترین هەوربڕبێت لە نێو کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی. تەلارساز فومیهیکۆ ماکی وەسفی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار بەم شێوەیە دەکات "تاوەرێکی مینیماڵیست کە بە ئامادەبوونێکی شیاو خۆی دەردەخات، بێدەنگە بەڵام لەهەمانکاتدا بە شکۆیە."

سێ بەشی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار نوسینگەیە و بووتە نووسینگەی سەرەکی نوێی پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی. نیشتەجێی دیکەی بیناکە بریتیین لە حکومەتی خۆجێی شاری نویۆرک، میدیاماس، مۆرنینگ ستار، سپۆرتس نێت نویۆرک (SNY)، سپۆتیفای، ستێرلینگ ئینتەرتەینمینت، کۆمپانیای زوریخ ئەمەریکی بۆ بیمە.

سێ نهۆمی سەر زەوی و دوو نهۆمی ژێر زەوی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار دوکان و بازاڕن.

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ کە 80 نهۆمە لە 11 ی شەشی 2018 کرایەوە. بەرزییەکەی 328 مەترە، وەها دانراوە کە سێیەم بەرزترین تاوەربێت لەنێو کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی.

خەسڵەتە جیاوازەکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ بریتیین لەوەی کە چێوەی پۆڵاییەنەکەی دەرەوەی لە شێوەی پیتی "K" و هەیوان لە نهۆمەکانی 17هەمین و 60 هەمین و 76 هەمین هەن. نیشتەجێکانی بیناکە بریتیین لە ئەسانە، کاسپەر سلیپ، کۆزن ئۆکۆرنەر، دیاجیۆ، گروپ ئێم، هەتسن ریڤەر ترەیدینگ، گروپی ئای ئی ئێکس، کێڵی درای و وارن، مەکەنزی ئاند کۆمپەنی، ئوبەر. هەروەها بیناکە پێنج نهۆمی دوکان و بازاڕە.

ئێستا
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

کۆمپانیاکانی سلیڤەرستین بە دەنگی ئەمەریکای ووت کە تاوەکو مانگی هەشتی 2026، 97٪ ـی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی چوار بەکرێدراوە. پێنج گەورەترین نیشتەجێکانی لەڕووی قەبارەوە بریتیین لە پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی، کە پێگەی گەورەترین نیشەجێی هەیە؛ سپۆتیفای، کە لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو شوێنەکانی بچووکردۆتەوە لەڕێگەی دووبارە بەکرێدانەوە؛ حکومەتی خۆجێی شاری نویۆرک؛ زوریخ ئەمەریکەن بۆ بیمە؛ و ستەبهەب، کە لە 2024 بەکرێ لە سپۆتیفای گرتووە.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێی نوێ
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

کۆمپانیاکانی سلیڤەرستیین بە دەنگی ئەمەریکای ووت کە تاوەکو مانگی هەشتی 2026، 89٪ ـی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی سێ بەکرێدراوە. پێنج گەورەترین نیشتەجێکانی لەڕووی قەبارەوە بریتیین لە دەبلیو دەبلیو پی میدیا (کە پێشتر گروپ ئێم بوو لە 2025 ناوی خۆی گۆڕی)، بەشەکۆمپانیایەکی بەریتانییە لە ئەمەریکا بۆ کۆمپانیای دەبلیو دەبلیو پی خستنەبازاڕ و رێکلام؛ ئوبەر، کۆمپانیای ئەمەریکایی گواستنەوە، کە لە چەند ساڵی رابردووەوە چەندین جار شوێنەکانی فراوانکردووە؛ فرێشفیڵد برەکهاوس دێرینجەر؛ هەدسن ریڤەر ترەیدینگ و مەکێنزی ئاند کۆمپەنی.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
سەرچاوەکان
  • گروپی سی ئێن ئێن/کۆستار
  • ڕۆژنامەی نویۆرک پۆست
  • پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی
  • موڵکەکانی سیلڤەرستین
  • WTC.com (موڵکەکانی سیلڤەرستین)
 

پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج

پێش یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج

لەلایەن: شوێنگەلێك لە شاری نویۆرک و لۆنگ ئاینلەند کە چیتر نەماون، بلۆگی وۆرد پرێسرۆژەکەی نەزانراوە

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج، بینایەکی پێنج نهۆمی نوسینگەکانە، یەکەمجار ساڵی 1972 یەکەم کرێچیی تێچوو. نیشتەجێ سەرەکییەکانی بریتییبوون لە کرێدیت سویس، فێرست بۆستن، و مۆرگەن ستانلی.

یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج

لەلایەن: بری رۆدریگز، هەواڵەکانی فیما27ی نۆی 2001

لەکاتی داڕمانی دوو تاوەرەکەی سەنتەری بازرگانی جیهانیی لە یانزەی سێپتەمبەردا، سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج بەهۆی ئاگر و خاشاکەوە لایەکی ڕووخا. لەمیانی پاککردنەوەی شوێنی رووداوەکەدا، بەتەواوی روخێنرا.

2011
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دووی نوێ
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا29ی حەوتی 2011

کاری بناغەدانان بۆ سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دووی نوێ لە 2011 دەستیپێکرد لەسەر بەشی باکوری شوێنی بنەرەتی بیناکە. پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی، کە خاوەنی زەوییەکەیە، پلانی دروستکردنەکەی کۆمپانیای سیلڤەرستینی لە 26 ی هەشتی 2010 پەسەندکرد.

دیزاینی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو لە ساڵی 2006 کە لەلایەن کۆمپانیای تەلارسازیی بەریتانی فۆستەر و هاوبەشەکانیەوە دیزاینکرابوو تاوەرێکی 79 نهۆمی لەخۆدەگرت کە دەبێتە دووەم بەرزترینی کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی و بەرزییەکەی 411 مەتر دەبێت.

دیزانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دووی نوێی فۆستەر و هاوبەشەکان (2006)
لەلایەن: فۆستەر و هاوبەشان

خەسڵەتە تایبەتەکەی دیزاینەکەی بریتییە لە سەقفە چواربەشەکەی تاوەرەکە کە شێوەی پاقلاوەییە، لاربۆتەوە بەرەورووی حەوزەکانی ڕامانی یادگەمەیدانی یانزەی سێپتەمبەر کە پێشتر دوو تاوەرەکەی لێبوو.

وێستگەی گواستنەوەی ئۆکیوڵەس (ووشەیەکی لاتینییە بە مانای چاو دێت و هاوشێوەی کڵاورۆژنەیە لە سەرەوەی بیناکەدا) لە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی نوێی
لەلایەن: ئەلیسن کلاین، دەنگی ئەمەریکا29ی حەوتی 2011

وێستگەی گواستنەوەی ئۆکیوڵەس لە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی نوێ لە کاتی دروستکردندا لە جێگەی بەشی باشووری بینا بنەڕەتییەکە لە ساڵی 2011.

وێستگەیەکی هێڵی گواستنەوەی تۆڕی شەمەندەفەری هەدسنی پۆرت ئۆسۆریتیە کە بەشی مانهاتن دەبەستێتەوە بە باکوری نیوجێرزییەوە. ئەم وێستگە نوێیە جێگەی وێستگەیەکی کاتیی گرتەوە کە لە 23 ی یانزەی 2001دا کرایەوە، و بووە مایەی وەگەڕخستنەوەی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی هەدسن لە بەشی خوارووی مانهاتن کە لە کارەساتەکەی یانزەی سیێپتەمبەرەوە راگیراوبوو.

هەڵسوڕێنەری وێستگەی گواستنەوەی هەدسن، پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی، دیزاینە نوێیەکەی وێستگەکەی لە مانگی یەکی 2004 پەسەندکرد کە لەلایەن تەلارسازی ئیسپانی سانتیاگۆ کالاتراڤاوە کێشرابوو و بە نیازی ئەوەی ساڵی 2009 بکرێتەوە. بەڵام گۆڕانکاریکردن لە دیزاینەکەدا دروستکردنی بەشی سەرزەوی بونیادەکەی تاوەکو مانگی حەوتی 2008 دواخست.

2021
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دووی نوێ
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

نهۆمەکانی ژێرزەمین و بناغەی سەرەکی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دووی نوێ تاوەکو ئاستی شەقام لە مانگی دوانزەی 2012 تەواوبوون.

بونیادنان ساڵی 2013 لەلایەن کۆمپانیای وەبەرهێنانی سیلڤەرستینەوە راگیرا تاوەکو کرێچییە سەرەکییەکانی تاوەرە نوێیەکە بدۆزێتەوە، بۆیە کارکردن لە بیناکە تاوەکو 2021 بە ڕاگیراوی مایەوە.

وەبەرهێنەکە دیزانێکی نوێی بۆ سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دووو نوێ لە 2015 راگەیاند وەک بەشێك لە رێکەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ دەزگای میدیایی نیوز کۆرپ و توێنتیفێرست سێنچری فۆکس بۆئەوەی نزیکەیی نیوەی ئۆفیسەکانی تاوەرەکە بەکرێبگرن.

دیزاینەکە لەلایەن گروپی بیارکێ ئینگلێس ی دانیمارکیی وەهای وێناکرد کە بینایەک بێت لە حەوت سندوقی لەسەریەک هەڵچنراو، کە بەرزییەکەی هەمان بەرزی دیزاینی بنەڕەتی فۆستەر و هاوبەشان بێت.

لەلایەن: DBOX

پاش ئەوەی دوو کۆمپانیا زەبەلاحە میدیاییەکەی ئەمەریکا بڕیاریاندا گرێبەستەکەیان بۆ بەکرێگرتنی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو هەڵبوەشێننەوە، کۆمپانیاکانی سیلڤەرستین لە مانگی یەکی 2020 داوای لە فۆستەر و هاوبەشانکرد کە دیزاینەکەی 2006 بەشێوەیەکی بەرچاو بگۆڕێت.

کۆمپانیا وەبەرهێنەکە بە دەنگی ئەمەریکای ووت کە پرۆسەی دیزانکردنەوە لەلایەن فۆستەر و هاوبەشان هێشتا بەردەوامبوو تاوەکو کاتی نزیکبوونەوەی یادی 20 ساڵەی یانزەی سێپتەمبەر و هیچ رۆژێک دیارینەکرابوو بۆ بڵاوکردنەوەی هێڵکارییەکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دووی نوێ.

چێوەدیوارێکی کانزایی چواردەوری بینا راگیراوەکەی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو بەهۆی ئەو نەخشە رەنگاورەنگانەی لەسەری کێشراون بووەتە شوێنێکی گەشتیاریی بەناوبانگ.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

کۆمپانیای سیلڤەرستین و پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی لە مانگی شەشی 2018 دا پارەیان دا بە نیگارکێشانی شەقام تاوەکو ئەو وێنانەی سەردیوار بنەخشێنن بۆ جوانکردنی ناوچەکە بەوێنەی وەرەبەرزکەرەوە و لە مانگی نۆی ئەو ساڵەدا کارەکایان تەواوکرد. لە مانگی دەی 2020 دا شوێنێکی باخچەئاسای بیرەفرۆشتنی کڵاورۆژنە لەسەر شەقامەکەی لای پێگەکە کرایەوە.

وێستگەی گواستنەوەی ئۆکیڵەس لە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی نوێ
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

وێسگەی گواستنەوەی ئۆکیڵەس لە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی لە 3 ی سێی 2016 کرایەوە. دووکانەکانی سەر ئاستی شەقام هێشتا نەکراونەتەوە.

سەقفە سپییەکەی وێستگەکە شێوەیەکی تایبەتی هەیە کە لە دوو قەفەزەی سینگی دوو باڵ ئاسا دەچێت کە بەرەو سەر هەڵکشاون کە لەسەر دوو کەوان دانراون. بەگوێرەی تەلارساز کالاتراڤا وەها دروستکراوە کە هاوشێوەی کۆترێک بێت بە دەستەکانی منداڵێک ئازاد دەکرێت. لەنێوان دوو کەوانەکەدا کڵاورۆژنەیەک هەیە لە رۆژە کەش خۆشەکان و لە یادی ساڵانەی یانزەی سێپتەمبەر دەکرێتەوە.

کۆوێستگەی گواستنەوەکە چوار ملیار دۆلاری تێچوووکە گرانترین وێستگەی شەمەندەفەرە لە ئەمەریکا. ئەمەش بە نزیکەیی دوو هێندەی بودجەی خەمڵێنراوی پرۆژەکەبوو. هەروەها وێستگەکە حەوت ساڵ زیاتر لە پلانی تەواوبوونی خایاند.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

دوو وێستگەکەی ژێر ئاستی شەقامەکە بەشێک لە مۆڵی وێستفیڵدی سەنتەری بازرگانیی لە خۆدەگرێت، کە لەلایەن کۆمپانیا فەرنسایی یونیبەیڵ رۆدامکۆ وێستفیڵدەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەمەش جێگەی ئەو مۆڵە تاک نهۆمییە دەگرێتەوە کە لە یانزەی سێپتەمبەر لەژێر کۆبینای سەنتەری بازرگانیی جیهانی داڕوخا.

مۆڵەکەی ئۆکیڵەس لە 16 هەشتی 2016 کرایەوە.

لەلایەن: ئەندرو کێڵی، رۆیتەرز11ەی یانزەی 2020

ئۆکیڵەس بە رەنگی سوور و سپی و شیین بۆ یەکەمجار لە 10 یانزەی 2020 رۆشنکرایەوە، لە رۆژی پشووی یادی جەنگاوەراندا، پاش ئەوەی کە پۆرت ئۆسۆریتی سیستەمی ڕووناککردنەوەی نوێکردەوە بەبەکارهێنانی گڵۆپی ئێل ئی دی (لید) کە ووزەی کەمیان دەوێت و رەنگگۆڕن. پۆرت ئۆسۆریتی رایگەیاند کە دانانی 13 هەزار گڵۆپی لید لە ئۆکیڵەس و بیناکانی سەرنتەری بازرگانیی جیهانیی لە ساڵی یەکەمدا بە بڕی 700 هەزار دۆلار تێچووی کارەبا کەمدەکاتەوە.

ئێستا
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دووی نوێ
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

سیازدە ساڵ پاش راگرتنی دروستکردنی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دووی نوێ لە ئاستی شەقام، لە 25 ی دووی 2026 رێکەوتنێک راگەیەندرا. کاسی هۆکوڵی حاکمی ویلایەتی نویۆرک دەڵێت کە کۆمپانیای ئەمەریکەن ئێکسپرێس ی ئەمەریکایی بواری خزمەتگوزارییە دارییەکان رازیبووە کە تاوەرە نوێیەکە بکاتە نوسینگەی سەرەکی جیهانیی نوێی کۆمپانیاکەیان و ببیتە تاکە نیشتەجێ.

هەروەها ئەوەشی ووت کە بینا نوێیەکەی ئەمەریکەن ئێکسپرێس لەلایەن کۆمپانیای سیلڤەرستینەوە لەسەر ئەو زەوییە دروستدەکرێت کە موڵکی پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزییە. رێکەوتنی بەکرێگرتنی درێژخایەن لە وەبەرهێنەکەوە دەگوێزرێتەوە بۆ ئەمەریکان ئیکسپرێس لەسایەی رێکەوتنێکی نوێدا کە لەلایەن پۆرت ئۆسۆریتییەوە پەسەندکراوە.

تاوەرە نوێیەکە، کە لەلایەن فۆستەر و هاوبەشانەوە دیزاینکراوە، 55 نهۆمی دەبێت و بەرزییەکەی دەگاتە 373 مەتر. دەبێتە دووەم بەرزترین بینا لە نێو کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی و بڕیارە ساڵی 2031 تەواوبێت.

بەگوێرەی وێنەبڵاوکراوەکان لەلایەن پێگەی YIMBY ناوخۆی نویۆرکەوە، لە مانگی 3 ـی 2026د دەستەڵاتداران دەستیانکرد بەدانانی پەرژینێکی سپی بەدەوری زەوی راگیراوی دروستکردنی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو. وێنەی دیکەی سەرەتای مانگی پێنجی 2026 دەریدەخەن کە ئامێرەکانی بیناکردن لە پێگەکە دانراون.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

ئەو شوێنە باخچەئامێزەی فرۆشتنی بیرە کە لە کەناری پێگەی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دووە لە ساڵی 2010 بۆ 2025 هەبوو لە وێنەکەدا دەرناکەوێت لەوادەی کارەکانی بیناسازیدا.

رۆژی 9 ـی حەوتی 2026 ئەمەریکەن ئێکسپرێس ئاهەنگێکی گەورەی لە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو سازکرد، کە سەدان کەس ئامادەی بوون لەوانە کارمەندان و بەرپرسی حکومەت و هاوبەشانی پرۆژەکە. کاسرین کارسیای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پۆرت ئۆسۆریتی بە ئامادەبووانی ووت "لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە 25ەمین ساڵیادی یانزەی سێپتەمبەر، دەستپێکردنی بیناکردن لە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو نەک تەنها هەنگاوێکی گرنگی بەرەوپێشچوونە بۆ بەشی خوارەوەی مانهاتن، بەڵکو نمایشکردنێکی ئیلهامبەخشیشە بۆ هێزی نویۆرک و خۆڕاگریی لەئاستی دژواریدا."

ئۆکیوڵەس- کۆوێستگەی گواستنەوەی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی نوێ
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026

مۆڵی ئۆکیوڵەسی وێستفیڵدی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی لە مانگی هەشتی 2026 یادی 10 ساڵەی کردەوە بە 10 رۆژ لە ئاهەنگگێڕان کە بە بڕینی قردێلە و پەردەهەڵماڵین لەسەر نمایشێکی گوڵیین "دە ساڵ لە گەشانەوە" لە 7 ی مانگی هەشتدا. ئاهەنگەکان بە مۆسیقا و کاری هونەریی دروستکراو لە شوێنەکە و بەخشین و ئۆفەری تایبەت لە هەندێک لە زیاد لە 70 دوکان و چێشتخانەی شوێنەکە پێشکەشکران.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026

تۆمارێکی داتاکانی پۆرت ئۆسۆریتی دەریدەخات کە 200 هەزار کەس رۆژانە بە ئۆکیوڵەسدا تێدەپەڕن، زۆربەیان لەکاتی چوونە سەرکاردا کە لێیەوە دەستیان رادەگات بە 12 وێستگەی شەمەندەفەری ژیرزەوی و هێڵی شەمەندەفەری هەدسن کە مانهاتن دەبەستێتەوە بە باکوری رۆژهەڵاتی ویلایەتی نیوجێرزییەوە.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026

داهاتوو
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دووی نوێ
لەلایەن: فۆستەر و هاوبەشانمانگی دووی 2026

هێڵكارییە نوێیەکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوو کە مانگی دووی 2026 بڵاوکرانەوە دیزانێکی نوێی هەڵکشانی شێوەی پلیکانەیی دەردەخەن کە تاوەرەکە لە بنکەیەکی لاکێشەییەوە تەسکدەبێتەوە لەڕێگەی زنجیرەیەک لە شێوەی پلیکانە وەک لەوەی تاکە بینایەکی هەڵکشاوبێت کە پێکدێت لە یەک پارچەی ستونیی. ئەو شێوە پلیکانەییانە سێ هەیوانی باخچەی شەش گۆشە دروستدەکەن کە تەواوی باڵای بیناکە دەگرێتەوە.

لەلایەن: فۆستەر و هاوبەشانمانگی دووی 2026
لەلایەن: فۆستەر و هاوبەشانمانگی دووی 2026

ئەمەریکەن ئێکسپرێس دەڵێت کە نوسینگەی سەرەکی نوێ "شوێنی کاردنی گونجاو و مۆدێرن و پێداویستی هەرەباڵا دابیندەکات کە وەها دیزاینکراون هانی داهێنان و هاریکاری و خۆشگوزەرانیی هاوکارانمان" بدەن. هەروەها دەڵێت کە خەسڵەتە دیارەکەی تاوەرەکە ناوچەیەکی فراوانی دەرەوەی بینا دەبێت کە هەیوانی پڕ سەوزایی و باخچە لەخۆدەگرێت کە مەبەستی لێی زیادکردنی سەوزاییە بۆ شوێنی کاری ستوونی.

سەرچاوەکان
  • شەش پێ دووجا [6sqft] (هەواڵی گەڕەکەکانی شاری نویۆرک)
  • ئەمێریکەن ئێکسپرێس
  • amNY.com
  • گۆڤاری دیزانی تەلارسازی
  • ڕۆژنامەی تەلارساز
  • بیزنس ئینسایدەر
  • گروپی سی ئێن ئێن/کۆستار
  • گۆسەم تۆ گۆ هونەر و کەلتور
  • نویۆرک دەیلی نیوز
  • ڕۆژنامەی نویۆرک پۆست
  • ڕۆژنامەی نویۆرک تایمز
  • بەڵێ لە پشت ماڵەکەی من [YIMBY] نویۆرک
  • باخچەبیرەی ئۆکیلەس (هەژماری ئینستاگرام)
  • پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی
  • سانتیاگۆ کالەتراڤەس تەلارساز و ئەندازیاران
  • موڵکەکانی سیلڤەرستین
  • گەورەترین داتابەیسی بینا بەرزەکانی بەریتانیا (Skyscrapernews.com)
  • رۆژنامەی وۆستریت جێرنەڵ
  • نوسینگەی عەقاراتی واربێرگ
  • وێستفیڵدی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی
  • WTC.com (موڵکەکانی سیلڤەرستین)
 

پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی شەش

پێش یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی شەش

لەلایەن: شوێنگەلێك لە شاری نویۆرک و لۆنگ ئاینلەند کە چیتر نەماون، بلۆگی وۆرد پرێسرۆژەکەی نەزانراوە

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی شەش، بینایەکی 8 نهۆمییە کە ناسرابوو بە خانەی گومرگی ئەمەریکا، ساڵی 1974 کرایەوە. نیشتەجێکانی بەشێوەیەکی سەرەکی ئاژانسەکانی حکومەی فیدراڵی بوون، لەنێویاندا وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و کار و هەروەها دەزگای فیدڕاڵی چاودێری کحول و تووتن و چەک.

یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی شەش

لەلایەن: وێنەی هێزەی دەریاییەکانی ئەمەریکا، سەرۆکی وێنەگران مەیت ئێریک تیلفۆرد17ەی نۆی 2001

تاوەری باکور کە لە یانزەی سێپتەمبەر داڕما لە شوێنی خوێ چاڵێكی گەورە لە جێگەی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی شەش دروستکرد. لەوادەی پاککردنەوەی پێگەکەدا بەتەواوەتی روخێنرا.

2011
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی شەش

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەکی نوێ
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا30ی حەوتی 2011
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا30ی حەوتی 2011

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەکی نوێ لەکاتی دروستکردندا لەسەر بەشی خۆرئاوای جێگەی بینا بنەڕەتییەکە ساڵی 2011.

لەسەرەتادا ناونرا "تاوەری سەربەستی". وەبەرهێنەکەی، پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی لە 27 ـی چواری 2006 دەستیکرد بەکاری بیناکردن، پاش پەسەندکردنی دیزانەکەی مانگی شەشی 2005 کە تەلارسازی ئەمەریکایی دەڤید چایەڵدزی سیکیدمۆر، ئۆوینگز و مێررڵ کێشابووی.

لاری سیلڤەرستین وەبەرهێنەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە 25 ی چواری 2006 رایگەیاند کە ئەو مافەکانی خۆی لە بینای تاوەری سەربەستی داوەتەوە بە پۆرت ئۆسۆریتی، کە پێشتر لە مانگی حەوتی 2001 کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی هەر لەوان بەکرێیگرتبوو. لەبەرامبەردا، مافی ئەوە دراوە بە کۆمپانیاکەی تاوەرە نوێیەکانی دوو و سێ و چواری سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دروستبکات کە تایبەتن بە نوسینگەکان وەک بەشێک لە پلانی دروستکردنەوە.

دیزانەکەی چایەڵدز بۆ تاوەری سەربەستی لادانێکی بەرچاوە لە دیزاینەکەی هاوپیشەکەی دانیاڵ لیبزکایند کە ساڵی 2002 کێشابووی و ساڵی 2003 لەلایەن کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن بۆ دروستکردنەوەی کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی پەسەندکرا. بەڵام پلانەکەی چایەڵدز یەک پێکهاتەی گرنگی دیدگاکەی لیبسکایند دەهێڵێتەوە کە داوایکردبوو تاوەری سەربەستی بگاتە بەرزیی 542 مەتر یاخود 1776 پێ، ئەو ژمارەیەش وەک ئاماژەیەکە بە ساڵی سەربەخۆبوونی ئەمەریکا.

لە 27 ی سێی 2009 پۆرت ئۆسۆریتی ناوی تاوەری سەربەستی گۆڕیی بە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک. لە 7 ی حەوتی 2010، رێکخراوی دەرست کە کۆمپانیاییەکی بیناسازیی بازرگانیی نویۆرکە چووە پاڵ پۆرت ئۆسۆریتی وەک هاوبیناکەری سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک.

بە هاتنی مانگی نۆی 2011، بیناسازان گەیشتنە نهۆمی 80ەمینی بیناکە کە پلانبوو 104 نهۆم بێت.

وێستگەی کاتیی هێڵی هەدسن
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا29ی حەوتی 2011

وێستگەی شەمەندەفەری کاتیی تۆڕی هێڵی هەدسنی پۆرت ئۆسۆریتی کە مانهاتن دەبەستێتەوە بە باکوری رۆژهەڵاتی ویلایەتی نیوجێرزییەوە کە لەسەر بەشی رۆژهەڵاتی زەوییەکە دروستکراوە. لە 23 ی یانزەی 2003 کرایەوە، بەمەش خزمەتگوزاریی شەمەندەفەری گەڕاندەوە بۆ بەشی خوارەوەی مانهاتن کە لە یانزەی سێپتەمبەرەوە راگیرابوو.

لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا29ی حەوتی 2011

وێستگە کاتییەکە (دەکەوێتە لای راستی وێنەکە) دەرئەنجام تێکدەدرێت بۆ ئەوەی رێگەخۆشبکات بۆ سەنتەری هونەری پێرفۆرمانس. کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن، کە کۆمپانیایەکی هەرەوەزیی هاوبەشی ویلایەتی نویۆرکە و راسپێردرا بە بوژاندنەوەی ناوچەکە لەدوای یانزەی سێپتەمبەر، لە مانگی دەی 2004 هەڵبژێردرا لەگەڵ کۆمپانیای تەلارسازیی نەرویجیی گێهری و هاوبەشان و سنۆهێتا دیزان و بیناکردنی کۆبیناکان ئەنجامبدەن. بەڵام بە هاتنی ساڵی 2011، دوا دیزاین دیارنەبوو بەهۆی ناکۆییەکان لەبارەی ئەوەی کە ئەو سەنتەر کام جۆرە لە چالاکیی ئەنجامبدات و خەمی تێچووی زۆری دروستکردنەکەی.

2021
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی شەش

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەکی نوێ
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک لە 3 ـی یانزەی 2014 کرایەوە، کۆمپانیای زەبەلاحی بڵاوکردەنەوە، کۆندی ناست، یەکەم کرێچی گەورەی بوو کە نهۆمەکانی 20 تاوەکو 44یان گرتبوو. تاوەرەکە 542 مەتر بەرزە، کە لەسەریشی لولەکێکی 124 مەتریی هەیە. ئەمەش دەیکاتە بەرزترین بینا لە بەشی خۆرئاوای گۆی زەوی. تێچووی دروستکردنەکەی 3.9 ملیار دۆلاربوو، شێوە دانسقەکەی سەنتەری بارزگانیی جیهانیی یەك پێکدێت لە بنکەیەکی شێوە خشتەکیی کە لە سەرییەوە هەشت شێوە سێگۆشە بەرزبوونەتەوە لە بنکەیەکی هەشتلاوە تاوەکو ناوەڕاست و لەسەرەوە سەقفەکەی چوارگۆشەیە، ئەمەش شێوەی پێچان بە بیناکەدەدات.

نهۆمی 2 تاوەکو 19، کە بنکەی تاوەرەکە پێکدێنن، و 92 تاوەکو 99 نهۆمی میکانیکین و هیچ نیشتەجێیەکیان تێدانیە.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

یەکێك لە سەرەکیترین شوێنە سەرنجراکێشە گەشتیارییەکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک بریتییەکە لە روانگەی جیهانی یەک، کە لە 29 ـی پێنجی 2015 کرایەوە لە نهۆمەکانی 100-102 کە دیمەنێکی 360 پلەیی شاری نویۆرک و تاوەکو دووریی 72 کیلۆمەتر بە هەر ئاراستەیەکدا دابیندەکەن. تاوەرەکە 71 ئاسانسواری تێدایە کە پێنجیان لە نهۆمەکانی دیکە ناوەستن و راستەوخۆ میوانان لە نهۆمی یەکەمەوە دەبەن بۆ نهۆمی 102، کە نهۆمی روانگەکەیە، کە تەنها 47 چرکە دەخایەنێت.

کرێچی سەرەکی دیکەی بیناکە کە دوو نهۆم یان زیاتریان بەکرێگرتووە لە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک لە کۆی 278 هەزار مەتر دووجای شوێنی ئۆفیس بریتیین لە ئاژانسی گومرگ و پاراستنی سنوری حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا و نویسنگەی فیدراڵی ئیدارەدانی باری فریاگوزاری و دەزگای گشتی خزمەتگوزایی ئیداریی، و کۆمپانیاکانی گروپی دازن و خزمەتگوزاریی وەبەرهێنەری موودی و ستاگوێڵ ئای ئێن سی و وەندەرکایند (پێشتر باونس ئێکس بوو)

رێکخراوی دەرست، کە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک بەڕێوەدەبات، بە دەنگی ئەمەریکای ووت کە بە هاتنی مانگی هەشتی 2021، 90٪ ـی شوێنی ئۆفیسەکان بەکرێدرابوون.

سەنتەری نوێی رۆڵاند پێرڵمان بۆ هونەری پێرفۆرمانس
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

بیناکردنی ژێر زەوی سەنتەری هونەری پێرفۆرمانس ساڵی 2018 دەستپێکرد، لەدوای داخستنی وێستگەی کاتیی هێڵێ هەدسن لە 3 ـی سێی 2016، دواجاریش رووخاندنی و دەستپێکردن بە دروستکردنی شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە ژێر زەوی لە 2017دا.

سەرکردایەتی سەنتەرەکە مانگی یانزەی 2015 کۆمپانیای ئاڕ ئی ئێکسی نویۆرکی هەڵبژارد بەرابەریی جۆشوا راموس بۆ دیزاینکردنی شوێنەکە. پاش ئەوەی دیزاینی بنەڕەتی کە لەلایەن گێهری هاوبەشان و سنۆهێتاوە کێشرابوو، هەڵوەشێنرایەوە. سەنتەرەکە دواتر ناوی بزنسمانی ملیاردێر رۆناڵ پێرڵمانی زیادکرد بۆ ناوەکەی لەپای بەخشینی 75 ملیۆن دۆلار بە پرۆژەکە لە مانگی شەشی 2016. پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی کە خاوەنی زەویەکەیە، لە مانگی دووی 2018 شوێنەکەی بە کرێی 99 ساڵ بەخشییە سەنتەرەکە.

کاری سەر زەمینی سەنتەرەکە لە 10 نۆی 2019 دەستیپێکرد، بە گەیشتنی شێلمانی پۆڵا کە تاوەکو ساڵی 2021 بەردەوامبوو، کە ئاهەنگی تەواوبوونەکەی لە 23 شەش ئەنجامدرا.

ئێستا
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی شەش

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەکی نوێ
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026

رێکخراوی دورست، کە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک بەڕێوەدەبات و هاووەبەرهێنەرە، ووتی کە بە هاتنی مانگی یانزەی 2024، 95٪ ی شوێنی ئۆفیسەکان بەکرێدرابوون، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی دەساڵەی کردنەوەکەی.

دورست کرێبەستی لەگەڵ دەزگای بڵاوکردنەوە دەبلیو میدیای واژۆکرد وەک کرێچییەکی نوێ و هەروەها زامنی فراوانکردنی شوێنی ئۆفیسەکانی کرێچی ئێنەرجی کاپیتەڵ و هاوبەشان لە مانگی پێنجی 2026، بەمەش 97٪ ـی سەنتەری بازرگانیی جهیانیی بەکرێدراوە.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026

دورست بە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک بە "یەکێك لە هەرە شوێنی ئۆفیسە داوا لەسەرەکان" ناودەبات لە شاری نویۆرک، کە گەورەترین جڤاکی داهێنەری کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا، رێکلامکردن، میدیا و زانیاریی و ژمارەیەکی روو لەزیادبووی کۆمپانیای دارایی و یاسایی لەخۆدەگرێت.

سەنتەری نوێی رۆڵاند پێرڵمان بۆ هونەری پێرفۆرمانس (سەنتەری بازرگانیی جیهانیی شەش)
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

کارکردن لە سەنتەری پێرڵمان بۆ هونەری پێرفۆرمانس لە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی شەش بەرەوپێشچوونی زیاتری بەخۆوەبینی لە مانگی پێنج 2022. وێنەی بڵاوکراوە لەلایەن پێگەی هەواڵی YIMBY ی نویۆرک بینایەکی 42 مەتریی شێوە خشتەکیی رووکار مەڕمەڕ تەواوکراوە دەردەخات.

رووکارە مەڕمەڕەکە بە ماددەیەک رووپۆشکراوە کە وادەکات لە شەودا بدرەوشێتەوە، بەمەش بینا خشتەکیەکە وەهادەردەکەوێت بەسەر زەویەکەوە بفڕێت. بەشی ناوەوەی سێ هۆڵی شانۆ لەخۆدەگرێت کە دەکرێت بەجیا بەکاربهێنرێن یاخود لێکبدرێن بە 60 شێوەی جودای رێکخستنی کورسیی تەماشاکاران کە لە 90 بۆ 950 کورسی دەبن.

سەنتەرەکە لە مانگی نۆی 2023 بە زنجیرەیەک چالاکیی کرایەوە، سەرەتا لە 13ـی نۆ بە مەراسیمی قردێلە بڕین دەستیپێکرد و رۆژی دواتر ئاهەنگێکی گەورەی ڤی ئای پی و نمایشی کەسانی ناودار لەوانە گۆرانیبێژی بەریتانیا سینتیا ئێریڤۆ و گۆرانیبێژی ئەمەریکایی ئۆپێرا ئەنتۆنی رۆس کۆستانزۆ.

لەلایەن: جۆوان مارکەس، PAC19ەی نۆی 2023

سەنتەرەکە لە 19ـی نۆ بە زنجیرەیەک لە کۆنسێرت بۆ جەماوەر کرایەوە. کۆنسێرتی یەکەم بەناوی "ڕشتە: نیشتمان وەک پەناگە" کە پێرفۆرمانسی ئەمەریکی و نێودەوڵەتی لەخۆگرتبوو کە نویۆرک وەک نیشتمانی هونەریی، یاخود "پەناگە" دادەنێن.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026

سێ مانگ بەر لەکردنەوەی، رۆژنامەی نویۆرک تایمز لە زاری مایکڵ بلومبێرگی سەرۆکی سەنتەرەکە و قایمقامی پێشووتری شاری نویۆرک، بڵاویکردەوە کە 130 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بۆ تەواوکردنی سەنتەرەکە، ئەم بڕەش زۆر زیاترە لەو 75 ملیۆن دۆلارەی کە پێشتر لەلایەن پێڕڵمانەوە بەخشرابووە سەنتەرەکە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەکە لەدوای راگرتنی لە 2016دا.

دەزگا هەواڵییەکانی نویۆرک دەڵێن کە سەنتەرەکە 100 ملیۆن دۆلاری دیکەی کۆمەکی حکومی لە کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی نویۆرک وەرگرتووە.

لەلایەن: پیتەر کووپەر، PAC13ەی دووی 2024

پێرڵمان لەسەر تەختی شانۆوە لە ئاهەنگە گەورەکەی 14ـی نۆدا ووتی کە سەنتەرەکە لە سەرەتادا چاوەڕواندەکرا 150 بۆ 200 ملیۆن دۆلاری تێبچێت بەڵام دەرئەنجام تێچووەکەی گەیشتە 500 ملیۆن. ئەو ستایشی بلومبێرگی کرد کە زۆربەی زۆری کورتهێنانەکەی پڕکردەوە.

سەنتەرەکە دەڵێت کە شوێنە گونجاوەکانی بۆ گۆڕانکاریی دەکرێت چەندین جۆری جیاجیای بەرنامەی هونەریی لەخۆبگرن، لەوانە کار سپاردن، یەکەمین بڵاوکردنەوەی جیهانیی و پێرفرۆمانسی دیکە لە شانۆ بۆ سەما بۆ مۆسیقا و ئۆپێران و فیلم و زیاتریش.

لەلایەن: پیتەر کووپەر، PAC27ی دووی 2025
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026
سەرچاوەکان
  • شەش پێ دووجا [6sqft] (هەواڵی گەڕەکەکانی شاری نویۆرک)
  • ڕۆژنامەی تەلارساز
  • تۆماری تەلارسازیی - میدیای BNP
  • دەنگە کلاسیکییەکان باکوری ئەمەریکا
  • گروپی سی ئێن ئێن/کۆستار
  • کیوەربێد (ئێستا بەشێکە لە گۆڤاری نویۆرک تایمز)
  • ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ
  • ڕێکخراوی دورست
  • ئێمۆریس
  • گۆسامیست
  • کەناڵی هیستری (مێژوو)، بەشێکە لە تۆڕی ئەی و ئی
  • کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن
  • ڕۆژنامەی نویۆرک دەیلی نیوز
  • ڕۆژنامەی نویۆرک تایمز
  • بەڵێ لە پشت ماڵەکەی من [YIMBY] نویۆرک
  • سەرنجگەی بینای جهیان یەک
  • سەنتەری پێرڵمان بۆ هونەری پێرفۆرمانس (PAC NYC)
  • پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی
  • موڵکەکانی سیلڤەرستین
  • مۆزەخانەی هەوربڕ
  • ThoughtCo
  • دەزگای گومرگ و پاراستنی سنوری ئەمەریکا
  • ڕۆژنامەی وۆستریت جێرنەڵ
  • WTC.com (موڵکەکانی سیلڤەرستین)
 

پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوت

پێش یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوت

لەلایەن: فانگهۆنگ فانگهۆنگ14ەی هەشتی 1992

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوت، کە بینایەکی نوسینگەی 47 نهۆمیی بووکە شێوەکەی چوارگۆشەی دوولاتەریب بوو و ساڵی 1987 کرایەوە. لەلایەن لاری سیلڤەرستینی وەبەرهێنەری ئەمەریکییەوە دروستکرا لەسەر زەوییەك کە لە پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی بەکرێگیرابوو. لە بەشی خوارەوەی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوت، کۆمپانیای کۆن ئێدیسن وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەبوو کە کارەبای بۆ بەشی خوارەوەی مانهاتن بەرهەمدەهێنا. کۆمپانیای بانکداریی وەبەرهێنان سالەمۆن سمیس بارنی نیشتەجێی سەرەکی بیناکە بوو. کرێچییەکانی دیکە بانکی ئەمەریکەن ئێکسپرێسی نێودەوڵەتی، گروپی بیمەی ئای تی تی هارفۆرد، کۆمیسیۆنی سێکوریتیس ئاند ئێکسچەینج و بانکی ستاندەرد چارتەرد.

یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوت

لەلایەن: رۆبێرتۆ رابەین11ەی نۆی 2001

نیشتەجێکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوت لە بەیانی یانزەی سێپتەمبەر چۆڵیانکرد. لەکاتی داڕمانی تاوەری باکوردا، خاشاکەکەی بەر رووکاری باشووری بینای حەوت کەوت، کە بووە مایەی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە. خاشاکی دوو تاوەرەکە بوونە مایەی زیانگەیاندن بە سیستەمی ئاوی بیناکە و تۆڕی ئاگرکوژاندنەوەکەی پەکخست، بەوەش ئاوی نەما ئاگرەکە بکوژێنێتەوە. ئاگرەکە بۆ ماوەی نزیکەی حەوت کاتژمێر بەردەوام بوو تاوەکو داڕمانی بینای حەوت لە کاتژمێر 5:20 ـی ئێواری یانزەی سێپتەمبەر. هیچ کەسێك لە ئەنجامی داڕمانی بیناکە گیانی لەدەستنەدا.

لەلایەن: رۆبێرتۆ رابەین11ەی نۆی 2001

راپۆرتێکی پەمانگای ستاندار ئاند تەکنۆلۆجی ساڵی 2008 دەڵێت کە داڕمانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوت یەکەم نمونەی داڕمانی بینایەکی بەرزە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە. پەیمانگاکە دەڵێت کە گەرمیی ئاگرە کۆنترۆڵنەکراوەکە بووەهۆی کشانی شێلمانەکانی بیناکە، ئەوەش بووە مایەی زنجیرەیەک کاردانەوە کە وایانکرد پایەکانی بیناکە شکستبخۆن. راپۆرتەکە دەڵێت کە ئەو شکستەش بووە مایەی داڕووخانی تەواوی بیناکە.

2011
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوت

New 7 WTC
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا30ی حەوتی 2011

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوتی نوێ (لای راست) لە 23 ـی پێنجی 2006 کرایەوە، پاش ئەوەی لە ئاهەنگێکیدا لە مانگی یانزەی 2002 بەردی بناغەی دانرا .

لاری سیلڤەرستین کە بینای حەوتی دروستکردبوو، تەلارسازی ئەمەریکایی دەیڤد چایەڵدزی کۆمپانیای سکیدمۆر و ئۆوینز و مێریڵی راسپارد بە دیزاینکردنی بینایەکی نوێ لە مانگەکانی پاش یانزەی سێپتەمبەر. وەبەرهێنەرەکە بە گۆڤاری نویۆرکی ووت "بینا کۆنەکەی ژمارە 7 بینایەکی بەردیین بوو - قورسبوو، قەبەبوو. ئەمجارە، بینایەک دروستدەکەین کە هەستێکی ناسکتر ببەخشێت."

دیزاینەکانی چایەڵدز تاوەرێکی 52 نهۆمیی شوشەی باریکەلەترە کە وێستگەیەکی بچووکتری کارەبا لە بنکەیەدایە، لە شێوەی چوارلایەکی لابەرامبەر تەریبدا بۆ رێگەخۆشکردن بۆ دروستکردنەوەی ئەو لایەی بیناکە کە دەکەوتە سەر شەقامەکەی بەردەمی.

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوت بووە یەکەم بینا لە شاری نویۆرک کە ریزبەندیی دیزاینی پێشەنگی ووزە و ژینگەی لە ئەنجومەنی ئەمەریکی بینای سەوزی قازانج نەویست وەرگرێت.

لە کرێچییە گەورەکانی بیناکە، برۆدکاست میوزیک ئای ئێن سی، جێفری بیەرز ئینتەرناشناڵ، مانسوێتۆ ڤێنچەرز، مۆوێت هێنەسیی یو ئێس ئەی، کۆمپانیای موودیی، ئەکادیمانی زانستەکانی نویۆرک، کۆمپانیاکانی سیلڤەرستین، ویلمەرهەیڵ و زۆلا.

2021
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوت

سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوتی نوێ
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021
پارکی خێزانی سیلڤەرستاینی نوێ

پارکی خێزانی سیلڤەرستینی نوێ، پێگەیەکی سێگۆشەیە کە لەسەر لای رۆژهەڵاتی جێگەی بنەڕەتی بینای حەوت دروستکرا و ساڵی 2004 تەواوکرا.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

لەلایەن تەلارسازی باخداری و پارک کێن سمیس ی نویۆرک دیزاینکراوە، ئەو پارکە 1390 مەتر چوارگۆشەیە فوارەیەکی بازنەیی تێدایە کە چواردەوردراوە بە درەختی گەورە و دەوەن. وەها دروستکراوە کە ببێتە پەناگەیەکی هێمن بۆ ئەوانەی لەو ناوە کاردەکەن و بۆ خەڵکی ناوچەکە و میوانان.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

لە بنەڕەتدا لە ناوەندی فوارەکەدا پەیکەری "گوڵە میزەڵدان"ێکی سور دانرابوو کە لەلایەن جێف کوونزی هونەرمەندی ئەمەریکییە دروستکرابوو. ئەو پەیکەرە 2.7 مەتر بەرزبوو و لە ستییل دروستکرابوو، کە بووە سیمبولی پارکەکە، لە مانگی 10 ـی 2018 لابراوە بۆ نۆژەنکردنەوە لەوکاتەی کە پارکەکەش نۆژەندەکرایەوە. پاشان فوارەکە کەوتەوە گەڕ، بەڵام کۆمپانیاکانی سیلڤەرستین لە مانگی هەشتی 2021 بە دەنگی ئەمەریکایان ووت کە تاوەکو ئەو کاتەش پەیکەرەکە لە ئەوروپا لە نۆژەنکردنەوەدایە.

ئێستا
پێگەی بنەڕەتی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی حەوت

سەنتەری بارزگانیی جیهانیی حەوتی نوێ
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

کۆمپانیاکانی سیلڤەرستین بە دەنگی ئەمەریکایان ووت کە لە مانگی هەشتی 2026دا، 95٪ ـی بینای حەوت بەکرێدراوە، 20 ساڵ پاش کردنەوەی وەک یەکەم بینای نوێی کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی کە لەدوای خاپووربوونەکانی یانزەی سێپتەمبەرەوە دەرکەوتنەوە. پێنج گەورەترین نیشتەجێکانی لەڕووی قەبارەوە بریتیین لە کۆمپانیای موودیی دارایی ئەمەریکایی، کۆمپانیای یاسایی ویڵمەرهەیڵ، کۆمپانیای دارایی ئێم ئێس سی ئای ئای ئێن سی، کۆمپانیای تەلارسازیی سکیدمۆر و ئۆوینز و مێریل، کە دیزاینی بیناکەیانکردووە، و کۆمپانیای ئەمەریکایی لقی کۆمپانیای فەرەنسی شەراب و کهولی گرانبەهای مۆوێت و هێنەسی.

لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

موودیی لە مانگی دوازدەی 2025 رایگەیاند کە بەنیازن ساڵی 2027 بینای حەوت چۆڵبکەن و بچنە شوێنێکی بچووکتر لە بروکفیڵد پلەیسی نزیک بینای حەوت، کە دەکەوتە ئەوبەری وەک بەشێک لە بەرنامەی کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان. کۆمپانیاکانی سیلڤەرستین بە دەنگی ئەمەریکای ووت کە لایەنی زۆر ئارەزوویان دەربڕیووە بۆ چوونە جێگەی موودیی کە لە ئێستادا 735 هەزار پێ دووجایان لە بینای حەوت گرتووە.

پێشانگایەکی تایبەتی لەبارەی مێژووی هونەر لە ئێستادا لە بینای حەوت هەیە لە یادی 40 ساڵەی تاوەرەکە کە مانگی هەشتی 2026ە. لە گەلەرییەکەدا وێنەگەلێک هەن و دووبارە دروستکردنەوەی کارە هوونەرییەکانی تاوەری حەوت کە لە هێرشەکانی یانزەی سێپتەمبەر وێرانبوون و هەروەها کاری هونەریی نوێی دروستکردنەوەی بینای حەوتیش پیشاندراون.

لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
پارکی نوێی خێزانی سیلڤەرستین
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

سێ ساڵ پاش لابردنی پەیکەرە بنەڕەتییەکە، فوارەکەی پارکی خێزانی سیلڤەرستین لە 22 ی یانزەی 2021 پەیکەرێکی نوێی لێدانرا. لاری سیلڤەرستینی هاوخاوەنی بینای حەوت کارە هونەرییەکەی کڕی کە بریتییە لە ئەستێرەی کەرتبووی جاسپەر کە لەلایەن فرانک ستێلای هونەرمەندی نویۆرکەوە دروستکراوە، بۆ جێگرتنەوەی گوڵە میزەڵدانە سورەکە کە وەک قەرز لە جێف کوونز وەرگیرابوو لەوادەی کردنەوەی بیناکەوە ساڵی 2006 تاوەکو 2018.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
سەرچاوەکان
  • بی بی سی
  • گروپی سی ئێن ئێن/کۆستار
  • ئاژانسی ئیدارەدانی فریاگوزاریی فیدراڵی (فیما FEMA)
  • وۆرکشۆپی کێن سمیس
  • کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن
  • پەیمانگای نیشتمانی ستاندارد و تەکنەلۆجیا (NIST)
  • جۆرناڵی بزنسی نویۆرک
  • ڕۆژنامەی نویۆرک تایمز
  • گۆڤاری نویۆرکەر
  • پارک ئۆدەسی (بلۆگ)
  • موڵکەکانی سیلڤەرستین
  • ترایبێکا سیتیزن
  • WTC.com (موڵکەکانی سیلڤەرستین)
  • WTC.com (موڵکەکانی سیلڤەرستین)
 

پێگەی بنەڕەتیی کەنیسەی پیر نیکۆڵاسی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی

پێش یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتیی کەنیسەی پیر نیکۆڵاسی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی

لەلایەن: کۆکەنیسەکانی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی لە ئەمەریکارۆژەکەی نەزانراوە

کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی پیر نیکۆڵاس ساڵی 1916 لەلایەن کۆچبەرە یۆنانییەکانەوە درستکراوە کە لە بەشی خوارەوەی مانهاتن نیشتبەجێبوون پاش گەیشتنیان بە شارەکە.

ئەوان کەنیسەکەیان لە بینایەکی ئاساییدا دامەزراند کە ساڵی 1830 دروستکرابوو وەک شوێنی نیشتەجێبوونی ماڵ و ئەوان بە بڕی 25 هەزار دۆلار کڕییان. دامەزرێنەرانی کەنیسەکە کە زۆربەیان کرێکاری کەشتیوانیی بوون بیناکەیان تەرخانکرد و گۆڕییان بە پەرستگە کە دەکەوێتە سەر شەقامی پیر نیکۆڵاس، پیر نیکۆڵاس پیری پارێزەری کەشتیوانانە.

یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتیی کەنیسەی پیر نیکۆڵاسی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی

لەلایەن: ئێریک ئۆکانەڵ11ەی نۆی 2001

کەنیسەی پیر نیکۆڵاس بەهۆی داڕمانی تاوەری باشوور لە یانزەی سێپتەمبەردا تەختی زەویبوو. ئەوکات کەس لەناو کەنیسەکەدا نەبوو. ئەو کەنیسەیە تاکە پەرستگەبوو بەهۆی هێرشەکانەوە خاپووربێت. لەکاتی پاککردنەوەی ناوچەکەدا، چەند پارچەیەکی کۆنی ئایینی دۆزرانەوە، لەنێویاندا زەنگێکی بچووک و هەندێک هێمای سەر کاغەز.

2011
پێگەی بنەڕەتیی کەنیسەی پیر نیکۆڵاسی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی

پێگەی داهاتووی سەنتەری ئاسایشی ئۆتۆمبێل
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا30ی حەوتی 2011

پاش ساڵانێک لە دانوساندن لەبارەی چارەنوسی پێگەی پیر نیکۆڵاس، دەستەڵاتە خۆجێیەکان و ویلایەت گەیشتنە رێککەوتنێکی بنەڕەتی لەگەڵ لقی ئەمەریکای کۆکەنیسە ئۆرتۆدۆکسە یۆنانییەکان لە مانگی حەوتی 2008 بۆ ئەوەی کەنیسەکە لە پارکێکدا دروستبکرێتەوە کە یەک کۆڵان لە خۆرهەڵاتی شوێنی بینا بنەڕەتییەکەوە دوورە. ئەم رێکەوتنەش ئەوە دەخوازێت کۆکەنیسەکە مافی خاوەندارێتی کەنیسە خاپووربووەکە بگوێزێتەوە بۆ پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی، تاوەکو ئەو ئاژانسە جووت ویلایەتییە دەستبکات بە کاری هەڵکەندن بۆ دروستکردنی سەنتەری ئاسایشی ئۆتۆمبێل بۆ سەنتەری بازرگانی جیهانیی نوێ.

لەبەرامبەر گوستنەوەی مافی زەوییەکەدا، پۆرت ئۆسۆریتی رازی بوو بڕی 20 ملیۆن دۆلار بدات بە کۆکەنیسەکە بۆ دروستکردنەوەی کەنیسەکە لەسەر زەوییەکی گەورەتر لە شوێنە نوێیەکە و رەزامەندیشی دەربڕی بە خەرجکردنی 20 بۆ 40 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ دروستکردنی سەکۆیەک لەسەر سەنتەری ئاسایشی ئۆتۆمبێل کە بەرگەی بینا نوێیەکە بگرێت.

بەڵام گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە دواڕێکەوتن لەوبارەیەوە لە مانگی سێی 2009دا شکستیانهێنا. پۆرت ئۆسۆریتی بەردەوامبوو لەسەر کاری هەڵکەندن لە جێگەی کەنیسە کۆنەکە لە ناوەڕاستی 2010، ووتیان کە ناتوانن چیتر چاوەڕوانبن بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی سەنتەری ئاسایشی ئۆتۆمبێل کە وەک شاخوێنبەرێکی سەرەکی ژێرزەوی دەبێت بۆ دروستکردنەوەی کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی. کۆکەنیسەکان مانگی دووی 2011 داوای یاساییان لەدژی پۆرت ئۆسۆریتی تۆمارکرد و بەوە تۆمەتباریانکرد کە بەنایاسایی چوونەتە سەر زەویەکەیان و بڕگەکانی رێکەوتنە سەرەتاییەکەی زەوییان پێشێلکردووە.

حاکمی ئەوکاتی ویلایەتی نویۆرک، ئەندرو کوەومۆ ناوەندگیریکرد بۆ گەیشتن بە دوایین رێکەوتن لەنیوان هەردوولادا لە 14 ـی دەی 2011. ئەمەش بواری رەخساند بۆ کۆکەنیسەکان بۆ دەستکردن بەکاری دیزاینکردنی کەنیسە نوێیەکە.

2021
پێگەی بنەڕەتیی کەنیسەی پیر نیکۆڵاسی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی

پارکی ئازادیی نوێ
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

پارکی ئازادی، زەوییەکەی چوار هەزار مەتر دووجای شوێنی حەوانەوەیە کە حەوت مەتر لە ئاستی شەقامەکە بەرزترە، لە 29 ـی شەشی 2016 کرایەوە. پێگەی لاکێشەی پارکەکە کە لەسەربانی سەنتەری ئاسایشی ئۆتۆمبێلە، کە بریتییە لە شوێنێکی پشکنینی بارهەڵگر و پاسەکان کە دەچنە گۆڕەپانی ژێر ناوەندی بازرگانیی جیهانییەوە.

تەلارسازی باخداری و پاركی ئەمەریکایی جۆزێف براون دیزاینی پارکەکەیکردووە، کە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی، ساڵی 2013 ئاشکراکرا و دروستکردنی پرۆژەکە ساڵی دواتر بە تێچووی 50 ملیۆن دۆلار دەستیپێکرد.

لە پاش تەواوبوونی، دوو پەیکەری بێوێنە لەسەر سەکۆ بەرزکراوەکەی پارکەکە دانران.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

یەکێکیان کاری هونەرمەندی ئەڵمانی فریتز کۆوینگە بەناوی گۆیەکە، کە لە بنەڕەتدا لە ناوەندی مەیدانی ئۆستن تۆبینی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دانرابوو تاوەکو ئەوکاتەی بەهۆی رووخانی دوو تاوەرەکەوە قوپا. ئەو پەیکەرە برۆنزییە 7 مەتر بەرزە بۆ یەکەمجار دیسانەوە لە باتریی پارک لە 11ـی سێی 2002 نمایشکرایەوە و تاوەکو 2012 لەوێ مایەوە، تاوەکو نۆژەنکردنەوەی پارکەکە داوایکرد لە کۆگایەك هەڵبگیرێت. هەڵمەتێکی جەماوەریی راگەیەندرا بۆ گێڕانەوەی گۆیەکە بۆ لای جەماوەر و دانانی لە نێو کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی. لەپاش مردنی کوینگ لە 22 ـی دووی 2017، ئیشەکەی لە 6 ـی نۆی هەمان ساڵدا گواسترایەوە بۆ پارکی ئازادی. گۆیەکە بە فەرمی لە 29 ـی یانزەی 2017 لە ئاهەنگێکدا پەردەی لەسەر لادرا.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

پەیکەرەکەی دیکە بریتییە لە مۆنیومێنتی کاردانەوەی ئەمەریکا کە هی هونەرمەندی ئەمەریکی دوویی بلومبێرگ ە.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

ئەو کارە هونەرییە برۆنزییە 4 مەتر بەرزە نمایندەی سەربازێکی ئەمەریکی هێزی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانە بەسەر ئەسپەوە، وەک پێزانینێک بۆ سەربازە ئەمەرکییەکان کە نێردرابوون بۆ ئەفغانستان پاش هێرشەکانی یانزەی سێپتەمبەر کە لە هەفتەکانی یەکەمی هێرشەکانیاندا لە ئەفغانستان بەسواریی ئەسپ دەڕۆیشتنە بەرەکانی جەنگ لە دژی چەکدارانی تاڵیبان کە پەناگەیان بۆ ئەلقاعیدا دابینکردبوو. بلومبێرگ ئیلهامی پەیکەرەکەی لە وێنەکانی حکومەتی ئەمەریکا و سەربازە ئەمەریکییەکان وەرگرت کە بەسواریی ئەسپ لەگەڵ هاوپەیمانە ئەفغانییەکان ناوچەی شاخاویی سەختیان بڕی لە مانگی دەی 2001دا.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

مۆنیومێنتی کاردانەوەی ئەمەریکا یەکەمجار لە 11ـی یانزەی 2011 نمایشکرا لە لۆبی شەقامی رۆژئاوای سەنتەری دارایی وەن وۆڕلد، لە تەنیشت پێگەی تاوەرەکان. لە 19 ـی دەی 2012 گواسترایەوە و لە شوێنێکی دەرەوەی بینا لەسەر شەقامێک دانرا، لە نزیک دەروازەی کاتیی وێستگەی شەمەندەفەری هەدسن کە ئەوکات بینای سەنتەری بازرگانیی جیهانیی یەک لە دروستکردندابوو. ئینجا پەیکەرەکە بۆ دوایین جار گواسترایەوە بۆ پارکی ئازادی و بۆ جاری سێیەم لە ئاهەنگێکیدا لە 13 نۆی 2016 پەردەی لەسەر لادرایەوە.

New Vehicle Security Center
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

سەنتەری ئاسایشی ئۆتۆمبێلی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی لە 31ـی دەی 2014 کرایەوە، سێ رۆژ پێش ئەوەی سەنتەری بازرگانیی جیهانی بکرێتەوە. دەروازەی سەر شەقامی ئازادی بۆ چوونەناوەوە و پشکنینی ئەو بارهەڵگرانەیە کە پێشتر پەسەندکراون و پاس و قەمەرەش کە دەچنە تۆڕی جادەکانی ژێر زەوی، شوێنەکانی بارداگرتن و شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل بینا جیاجیاکانی کۆبینای سەنتەری بازرگانیی جیهانیی. هیچ چوونەناوەوەیەک بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێلی گشتی نیە.

پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی کە خاونی سەنتەری ئاسایشی ئۆتۆمبێلە مۆڵەتی دەستپێکردنی پرۆژەکەی بە بڕی 667 ملیۆن دۆلار دا و لە ناوەڕاستی 2010 دەستکرا بە کارکردن تێیدا. بینا کۆنکرێتییە یەک نهۆمییەکەی چوونەناوەوەی سەنتەری ئاسایشی ئۆتۆمبێل ساڵی 2013 تەواوبوو، ئەمەش رێگەی خۆشکرد بۆ دروستکردنی پارکی ئازادی لەسەر سەربانی بیناکە لە ساڵی دواتردا.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

یەکێک لە خەسڵەتە هەرە دیارەکانی دەروازی سەنتەری ئاسایشی ئۆتۆمبێل بریتییە لە "دیواری زیندوو"ـی رووەک کە 91 مەتر درێژە و دەڕوات بەرەو ئاستی شەقامەکە لە کەناری باکوری پارکی سەربانەکەوە.

ئێستا
پێگەی بنەڕەتیی کەنیسەی پیر نیکۆڵاسی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی

پارکی ئازادی نوێ
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026
سەنتەری نوێی ئاسایشی ئۆتۆمبێل
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026
سەرچاوەکان
  • شەش پێ دووجا [6sqft] (هەواڵی گەڕەکەکانی شاری نویۆرک)
  • ئەمێریکەن لیجن
  • ڕۆژنامەی تەلارساز
  • کەناڵی سی بی ئێس نیوز
  • کەناڵی سی ئێن بی سی
  • کۆمپانیای بیناسازیی فلاتئایرن
  • گۆسامیست (هەواڵی خۆجێی شاری نویۆرک)
  • Greenroofs.com
  • ڕۆژنامەی نویۆرک دەیلی نیوز
  • ڕۆژنامەی نویۆرک پۆست
  • ڕۆژنامەی نویۆک تایمز
  • بەڵێ لە پشت ماڵەکەی من [YIMBY] نویۆرک
  • ئۆبزێرڤەر (نویۆرک)
  • ڕۆژنامەی زە ئۆکلاهۆمەن
  • کۆمپانیاکانی پەیس
  • پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی
  • پرۆ لاندسکەیپەر (بڵاوکراوەیەکی کەرتی باخداری و پارک لە بەریتانیا)
  • پرۆژەی میووز (زانکۆی جۆنز هۆپکینز)
  • تێکتۆنیک بۆ راوێژکاریی ئەندازیاریی، جیۆلۆجیست و رووپێووی زەوی، DPC
  • ترایبێکا تریب
  • ڕۆژنامەی یو ئێس ئەی تودەی
  • ڕۆژنامەی وۆستریت جێرنەڵ
 

پێگەی بنەڕەتیی بینای دۆیچە بانک

پێش یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتیی بینای دۆیچە بانک

لەلایەن: سکۆت مێرفی1997

مەیدانی بانکەرز ترەست، بینایەکی 40 نهۆمیی ئۆفیسە کە موڵکی کۆمپانیای بانکداریی بانکەرز ترەستە و لە ساڵی 1974دا کرایەوە. ئەو تاوەرە پۆڵایینە رووکارێکی ئەلەمنیۆمی رەش و شوشەی تاریکی هەبوو. دواتر ناوی گۆڕدرا بە بینای دۆیچە بانک پاش ئەوەی بانکە ئەڵمانییەکە ساڵی 1999 لە ترەست بانکی کڕی.

یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتیی بینای دۆیچە بانک

لەلایەن: بری رۆدریگز، هەواڵەکانی فیما27ی نۆی 2001

بینای دۆیچە بانک لە یانزەی سێپتەمبەردا بە تەواوی چۆڵکرا کاتێک داروپەردووی داڕووخانی تاوەری باشوور کەلێنێکی گەورەی کردە رووکاری باکوری بیناکە. فرانسیسکۆ بۆڵدەر، پاسەوانێک بوو لە کاتی یارمەتیدانی چۆڵکردنن بیناکەدا گیانی لەدەستدا . بیناکە بە تۆزی ژەهراویی پیسبوو و بەهۆی بارانیشەوە کە لە پەنجەرە شکاوەکانەوە چووە ژوورەوە، کەڕوویکرد. بیناکە بە تۆڕی رەش داپۆشرا بۆ رێگرتن لە کەوتنەخوارەوەی خاشاک.

دۆیچە بانک ساڵی 2002 رایگەیاند کە تاوەرەکە بەکەڵکی کارکردن نایەت و داوای 1.7 ملیار دۆلارکرد لە کۆمپانیاکانی دابینکردنی بیمەکەی. دوان لەو کۆمپانیایانە هاوڕانەبوون ووتیان کە دەکرێت بیناکە خاوێنبکرێتەوە و ببوژێنرێتەوە. شەڕێکی یاسایی دەستیپێکرد کاتێک دۆیچە بانک لە مانگی هەشتی 2003 داوای لەسەر هەردوو کۆمپانیای بیمەی ئەلایەنز و ئەی ئێکس ئەی تۆمارکرد بۆ ناچارکردنیان بە خەرجکردنی پارەکە.

2011
پێگەی بنەڕەتیی بینای دۆیچە بانک

پێگەی داهاتووی سەنتەری ئاسایشی ئۆتۆمبێل لە بینای 5ـی سەنتەری بارزگانی جیهانی
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا30ی حەوتی 2011

نزیکەی دەساڵ دوای ئەوەی هێرشەکانی یانزەی سپێبتەمبەر وایانکرد بیناکەی دۆیچە بانک بەکەڵکی کارکرتیاکردن نەمێنێت، مانگی دووی 2001 رووخاندنی بیناکە کۆتاییهات کاتێک کرێکارەکان گەیشتنە بناغەی بیناکە.

لە یەکەم هەنگاودا بۆ تەختکردنی تاوەرەکە، کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن، کە کۆمپانیایەکی هاوبەشی شار و ویلایەتی نویۆرکە راسپێردرا بە ژیانەوەی ناوچەکە پاش یانزەی سێپتەمبەر، بەڵێنیدا بە کڕینی ئەو موڵکە لە دۆیچە بانک بە بەبڕی 90 ملیۆن دۆلار و خەرجکردنی تێچووی رووخاندنەکەی وەک بەشێك لە رێککەوتن کە ساڵی 2004 ئەنجامدرا. ئەو رێککەوتنە داواشیکرد کە بانکەکە بڕی 140 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیاکانی بیمەش وەرگرێت وەک چارەسەرێك بۆ ناکۆکییەکەیان لەبارەی کەڵکنەمانی تاوەرەکە. بەشێکی دیکەی رێککەوتنەکە ئەوەیە کە بەشێک لە شوێنی تاوەرەکە لەدوای رووخاندنی بەکاربهێنرێت بۆ سەنتەری ئاسایشی ئۆتۆمبێل کە خزمەتی کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی دەکات. ئەوەی دەشمێنێتەوە تەرخانبکرێت بۆ دروستکردنی ئەو بینایەی کە پێشنیازکراوە ببێتە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج کە وادەکات لە چێوەی پێشووی سەنتەری بازرگانیی جیهانی بەرەو باشوور دەربچێت.

خاوەنداریی پێگەکە لە 31 ی هەشتی 2004 درایە کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن. بەڵام بەربەستەکانی بەردەم رووخاندن لە ساڵی دواتردا سەریانهەڵدا. دەستەڵاتداران ماددەی زیانبەخشی لەوە زیاتریان لە بیناکە دۆزییەوە کە چاوەڕواندەکرا، ئەمەش بووە مایەی ناکۆکی زیاتری ژینگەیی و دارایی لەگەڵ دانیشتوانی دەوروبەر و یاسادانەران و بەڵێندەران لەبارەی پرۆسەی مەترسیداری پاکژکردنەوە و رووخاندن. هەروەها کرێکارەکان پارچەی ئێسکیان لە سەربانی بیناکە لە ساڵانی 2005 و 2006 دۆزییەوە کە رووفاتی قوربانیانی داڕمانی تاوەری باشوور بوو لە هێرشەکانی یانزەی سێپتەمبەر، ئەمەش بووە مایەی دواخستنی پلانەکانی رووخاندن بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ دۆزینەوەی رووفاتی دیکە. زیاد لە 700 پارچە ئێسک دۆزرانەوە.

دواجار رووخاندن لە 19 ـی سێی 2007 دەستیپێکرد کاتێک کرێکارەکان دەستیانکرد بە هەڵوەشاندنی نهۆمی 40 هەمی تاوەرەکە. لە چوار مانگی دواتردا سێزدە نهۆمی دیکە هەڵوەشێنران وەک بەشێک لە پرۆسەیەک کە پاکژکردنەوەی نهۆمێک ئەنجامدەدرێت پێش هەڵوەشاندنی.

لە 18 هەشتی 2007 ئاگرێکی گەورە لە نهۆمەکانی 13 بۆ 18 لە تاوەرەکە کەوتەوە، تاوەکو ئەوکاتە هەڵوەشاندن گەیشتبووە نهۆمی 26. کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن لەبەر نەبوونی ئاو بەهۆی شکانی بۆری ئاو لە ژێرزەمینەکە و رێڕەی دەربازبوونیان بە دیواری کاتیی و بەربەست گیرابوون کە لەلایەن بەڵێندەرانەوە دانرابوون. دوو کارمەندی ئاگرکوژاندنەوە گیانیان لەدەستدا بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵ و هەموو کارەکانی رووخاندن لە بیناکە راگیران.

مانگی پێنجی 2008 پاکژکردنەوە دەستیپێکردەوە پاش ئەوەی دەرکەوت کە بناغەی بیناکە جێگیرە و رێکاری سەلامەتی گیراونەتەبەر . ئەو رێوشوێنانە لە ساڵی 2009 تەواوکران.

کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن لە مانگی یانزەی 2009 دەستیکردەوە بە رووخاندن. پاش خەرجکردنی زیاد لە 260 ملیۆن دۆلار،کاری رووخاندن لە مانگی دووی ساڵی 2011 کۆتاییهات. پرۆسەکە شەش ساڵی خایاند و حکومەتی فیدراڵ کۆمەکی دارایی پرۆژەی پاککردنەوە و ڕووخاندنی کرد. ئینجا کۆنترۆڵی بەشی باکوری بیناکە، کە پێشتر دۆیچە بانک بوو، گواسترایەوە بۆ پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی بۆ دەستکردن بە کاری هەڵکەندن بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی ئاسایشی ئۆتۆمبێل بۆ کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی.

2021
پێگەی بنەڕەتیی بینای دۆیچە بانک

زەوویەکی دەستلێنەدراو کە دانراوە بۆ سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

پاش 10 ساڵ لە تەواوبوونی هەڵوەشاندنەوەی بینای دۆیچە بانک کە لە هێرشەکانی یانزەی سێپتەمبەر زیانی پێگەیشتبوو، بەشی باشووری شوێنەکەی تاوەکو ساڵی 2021 بەبێ دەستکاریکردن مایەوە، لەبەرئەوەی پلانەکانی بۆ درستکردنی تاوەری سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج هێشتا لەلایەن چەندین ئاژانسی حکومییەوە پەسەند نەکرابوو. کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن خاوەنداریی ئەو پارچە زەویەی دەکرد کە ناسراوە بە پێگەی 5.

پاش کردنەوەی یادگەمەیدانی نیشتمانیی یانزەی سێپتەمبەر لە مانگی نۆی 2011، کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن ڕێگەیدا کە بەشی باشوور کە پێگەی 5 ە بەکاربهێنرێت وەک ناوچەی چاوەڕوانیی سەردانکارانی مەیدانەکە کە بە پەرژین دەورەدراوە. لە 15 ـی پێنجی 2014 شوێنی چاوەڕوانیی لە پێگەی 5 چۆڵکرا و پەرژینی چواردەوری یادگەمەیدانی مۆزەخانەی نیشتمانیی یانزەی سێپتەمبەر لابرا، بەمەش سەردانکاران بۆ یەکەمجار بەبێ بەربەست گەیشتن بە مەیدانەکە.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن بڕیاریدا کە بەشە دەستکارینەکراوەکەی پێگەی 5 بکاتە پارکێکی کاتیی وەک بەشێک لە پرۆژەی داونتاون ئەلایەنس کە گروپێکی قازانج نەویستە و کاردەکات بۆ بزنسەکانی بەشی خوارەوەی مانهاتن. پارکەکە لە 2 ـی نۆی 2014 کرایەوەو ناونرا مەیدانی شەقامی ئەلبەنی کە کورسی دانیشتن و درەخت لەخۆدەگرێت لەگەڵ وێنەی رەنگاورەنگی سەردیواری جیاکەرەوەی پارکەکە لە پێگەی فەرماندەیی پۆلیس.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن رێگەی بە پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی دا بەبیناکردنی بینای کاتیی لە پێگەی 5 لە ساڵی 2014. ئەو بینا کاتییانە ئۆفیسی فەرماندەیی پۆلیسی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پۆرت ئۆسۆریتی لەخۆدەگرێت، کە 24 ی چواری هەمان ساڵ چوونە ناو بینا کاتییەکە.

لە هەنگاوێکی گەورەدا بە ئاراستەی دروستکردنی تاوەری سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج، دەستەڵاتداران 26ـی شەشی 2019 داوای پێشنیازیانکرد بە نیەتی دەستکەوتنی پلان لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە کە یان ئەوەتا زەوییەکە بە کرێ بگرن یاخود بیکڕن بۆ دروستکردنی بینای بازرگانیی یاخود بەکارهێنانی تێکەڵ.

لە 11 ـی دووی 2021 دەستەڵاتداران کەوتنە دانوساندنی تایبەت لەگەڵ رشتەیەك لە وەبەرهێن کە پێشنیازیانکردبوو زەویەکە بەکرێ بگرن بۆ دروستکردنی بینایەک کە بەزۆری بۆ نیشتەجێبوون بێت. ئەو کرێگرتنە 99 ساڵییە وادەکات وەبەرهێنەکان راستەوخۆ کرێ بدەن بە پۆرت ئۆسۆریتی.

کۆمپانیاکانی سیلڤەرستین رابەرایەتی ئەو رشتەی کۆمپانیایانەی دەکرد کە کۆمپانیای بروکفیڵدی کەنەدی و دوو کۆمپانیای بچووکی نویۆرک و ئۆمنی نویۆرک و دابار بۆ گەشەکردن و هاوەڵانی لەخۆگرتبوو.

پۆرت ئۆسۆریتی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند کە دانوساندنەکان لەگەڵ ئەو ڕشتە کۆمپانیایە لە مانگی هەشت بەردەوامن بۆ تەواوکردنی وردەکارییەکانی بەکرێگرتنەکە بۆ دروستکردنی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج لە داهاتوودا، بەبێ ئەوەی کاتێک دیاریکرابێت کەی دانوساندنەکان تەواودەبن.

کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی پیر نیکۆڵاسی نوێ و پەرستگای نیشتمانی
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

دوای نزیکەی 20 ساڵ لە داڕووخانی کەنیسەکە لە یانزەی سێپتەمبەردا، بیناکردن لە کەنیسە نوێیەکە و پەرستگای نیشتمانی لە زەویەکی نزیک لە بینا کۆنەکە لە مانگی هەشتی 2021 تەواوبوو. لەلایەن تەلارسازی ئیسپانی سانتیاگۆ کالاتراڤاوە دیزاینکرا کە یەکەمجار لە 2012 بەرپرسانی کۆکەنیسەکان رایانسپار بە کێشانی نەخشەکەی.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

دیزانەکەی کاڵاتراڤا، کە ساڵی 2013 بڵاوکرایەوە، وەهای وێناکردبوو کە گوومەزێکی سپی مەڕمەڕبێت و چوار پایەی لەدەور بێت، هاوشێوەی ئایا سۆفیای ئیستانبوڵ و کەنیسەی هۆڵی سەیڤیەر لە چۆرا، کە دوو کەنیسەی ناوداری کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی یۆنانین کە دواتر گۆڕدران بە مزگەوت لەلایەن دەستەڵاتدارانی تورکیاوە ساڵی 2020.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی ، کە رازیبوون لەسەر دروستکردنەوەی کەنیسەکە لە زەویەکی نوێ لە پاش رێکەوتنی 2011، رێکەوتنێکی دیکەیان لە 21 ـی هەشتی 2017 واژۆکرد کە زەوییەکە بە کرێ بدەنە کۆکەنیسەکان بۆ ماوەی 198 ساڵ. رێککەوتنە نوێیەکە بەکرێدانی زەوییەکە بە بڕی یەک دۆلار لە ساڵێکدا دەداتە کۆکەنیسەکان و بژاردەی ئەوەی کە هەر کاتێک بیانەوێت بتوانن بە بڕە پارەیەکی کەم زەویەکە بکڕن. کۆکەنیسەکان رازیبوو کە پۆرت ئۆسۆریتی خاوەندارێتی زەوییەکەی هەبێت بۆ ئەوەی ئاژانسە حکومییەکە بەرپرسیارێتی دەستخستنی مۆڵەتەکان و پەسەندکاریی یاسایی لەوادەی پرۆسەی دروستکردنەکەدا بەدەستبخات.

بەڵام کارەکانی بیناکردن لە مانگی 12 ـی 2017 راگیران کاتێک سکانسکا، کۆمپانیای بیناکردنی سویدی، ڕایگەیاند کە کۆکەنیسەکان پارەیان بۆ خەرجنەکردوون. کۆکەنیسەکان چەند مانگێک پێشتر ئاشکرایکرد کە لەڕووی داراییەوە بەشێوەیەکی سەخت کورتیان هێناوە کە ساڵانێکی زۆرە کەڵەکە بووە و لە مانگی چواری 2018 کۆمپانیای پرایس وۆتەرهاوس کووپەرزی راسپارد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە دارایی کەنیسە-پەرستگاکە بەهۆی زیادخەرجکردنی گەورەوە.

لێکۆڵەران مانگی 10 ـی 2018 گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هیچ گەندەڵی و خراپبەکارهێنانێک نەکراوە لەلایەن ئەندامانی کۆکەنیسەکانەوە. هەروەها کۆکەنیسەکان پێشنیازی کۆمپانیاکەی پەسەندکرد بۆ دروستکردنی دەستەیەکی نوێی سەربەخۆ بەناوی "هاوڕێیانی پیر نیکۆڵاس" بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ تەواوکردنی پرۆژە راگیراوەکە.

گروپی هاوڕێیانی پیر نیکۆڵاس ملیۆنان دۆلاری زیادەیان لەڕێگەی بەخشینەوە کۆکردەوە، ئەوەش وایکرد بتوانرێت بیناکردن لە 3 ـی هەشتی 2020 دەستپێبکاتەوە. تێكڕای پارەی کۆکراوە لە مانگی شەشی 2021 گەیشتە 95 ملیۆن دۆلار. ئەوەش بەنزیکەیی پێنج هێندەی بڕی بنەڕەتی تێچووی بیناکردنەوەبوو.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

بەشی دەرەوەی کەنیسە-مەزارگە لە 10 ـی نۆی 2021 تەواوکرا و رۆشنکرایەوە، لە ئێواری رۆژی پێشتری یادی 20 ساڵەی هێرشەکانی یانزەی سێپتەمبەر. نزیکەی دوو مانگ دواتر، سەرکردەی رۆحیی مەسیحییەکانی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی خۆرهەڵات، بارتەلۆمەیۆ، رابەرایەتی مەراسیمی کردنەوەی دەرگاکانی کەنیسەکەی لە 2 ـی یانزەی 2021 ئەنجامدا.

لەلایەن: مارک لێنیهان، ئەی پی10ەی نۆی 2021

ئێستا
پێگەی بنەڕەتیی بینای دۆیچە بانک

کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی پیر نیکۆڵاس و مەزارگەی نیشتمانی
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026

کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی پیر نیکۆڵاس و مەزارگەی نیشتمانی تاکە بینای ئایینییە لە نێو کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی. بینا سەرەکییەکەی بەکاردێت بۆ مەراسیمی ئایینی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی، لەهەمان کاتدا نهۆمەکانی سەرەوە بەکاردێن وەک شوێنی ماتەمگێڕیی و هۆڵێکی کۆمەڵایەتی بۆ کۆکردنەوەی باوەڕدارانی جیاجیا، و بەرنامەی کەلتوری و فێرکاریی.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

دەسەڵاتدارێتی کەنیسەکان دەڵێت کە مەزارگەی نیشتمانی بۆ ئەوانەیە لە هێرشەکانی یانزەی سپێتەمبەری 2001 گیانیان لەدەستداو سیمبۆلێکیشە بۆ ئازادیی ئایینی لە ئەمەریکا و "سەرکەوتنی رووناکی بەسەر تاریکی"دا. ئەندرو ڤێنیۆپۆڵسی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بیناکە بە دەنگی ئەمەریکای ووت کە زیاد لە 600 هەزار کەس سەردانی کەنیسە-مەزەگەکەیان کردووە لە دوای کردنەوەی لە 2022دا، و بە تێكڕا 140 کەس بۆ مەراسیمی رۆژی یەکشەممان سەردانی دەکەن.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

ئاهەنگی کردنەوەی کەنیسە-مەزارگەکە لە 4 ـی حەوتی 2022 ئەنجامدرا، وەک ئاهەنگگێڕانی یادی 100 ساڵەی کۆکەنیسەکان. تاوەکو ئێستا بەڕووی جەماوەردا نەکراوەتەوە.

دواتر کۆکەنیسەکان لە 5 ـی دوانزەی 2022 دەستیکردەوە بە مەراسیمی ئایینی بۆ جڤاکی خۆجێی لە ساڵرۆژی پیر نیکۆڵاس، کە کەنیسەکەی بەناوەوە ناونراوە. ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ کردنەوەی کەنیسە-مەزارگەکە بۆ سەردانکاران کە بەمەبەستی بینینی پاش 21 ساڵ لە رووداوەکانی یانزەی سێپتەمبەر.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

قەشە بارتەلۆمەیۆ لە 18 ـی نۆی 2025 گەڕایەوە بۆ کەنیسە-مەزارگە بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی ئایینی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی جڤاک و دانانی تاجەگوڵینە لە یادگەی قوربانیانی یانزەی سێپتەمبەر.

لەبارەی بژاردەکەی بەردەم کۆکەنیسەکان بۆ کڕینی پێگەی کەنیسە-مەزارگە، ڤێنیۆپۆلس بە دەنگی ئەمەریکای ووت "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە رێکەوتنی کرێگرتنەکە لە پۆرت ئۆسۆریتی و پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵیان هەیە."

پێگەی داهاتووی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026

پارچە زەویەکەی هێڵرابووەوە بۆ درستکردنی بینای سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج تاوەکو مانگی هەشتی 2026 بینای لەسەرنەکراوە، ئەوەش دوای 15 ساڵ لە پاککردنەوەی جێگەی کۆنی بینای دۆیچە بانک کە لە هێرشەکانی یانزەی سێپتەمبەر زیانی پێگەیشت.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

پاش ئەوەی کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن و پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی دانوساندنی تایبەتیان لە 2021 دەستپێکرد لەگەڵ رشتەیەک لە وەبەرهێن بۆ بەکرێدانی پێگەکە و دروستکردنی تاوەرێکی بازرگانی یاخود نیشتەجێبوون لەسەری، کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن لە مانگی چواری 2022 گۆڕانکاریی لە پلانی گشتیی پرۆژەی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پەسەندکرد کە رێگەیدا بە دروستکردنی بیانەکە بەشێوەیەک کە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاربهێنرێت.

دەستەیەک لە دانیشتوانی بەشی خوارەوەی مانهاتن و هاوڵاتیانی داکۆکیکار لە مافی نیشتەجێبوون رەخنەیان لە پلانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج گرت، دەیانوت کە پرۆژەکە زۆرکەم یەکەی نیشتەجێبوونی هەرزان دابیندەکات و تەنها تاوەرێکی نیشتەجێبوونی گرانبەهایە. ئەوان هاوپەیمانی 100٪ هەرزانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنجیان دروستکرد بۆ فشارخستنە سەر دەستەڵاتداران و وەبەرهێنەران تاوەکو دووبارە بیر لە پرۆژەکە بکەنەوە.

لە 27 ـی حەوتی 2023، کاسی هۆکوڵ ی حاکمی نویۆرک ووتی کە دەستەڵاتدارانی خۆجێی و وەبەرهێنەران گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ چارەسەکردنی مەسەلەی هەرزانکردن.

لە سایەی ئەو رێککەوتنەدا، دەستەی کۆنترۆڵکردنی دەستەڵاتە گشتییەکان، کە گروپێكی ویلایەتی نویۆریۆکە مافی ڤیتۆکردنی هەیە لەسەر هەر خەرجکردنێک کە بە پارەی گشتییەوە دەکرێت، پێشنیازی وەبەرهێنەکەی پەسەندکرد بۆ تاوەری پێنج کە نزیکەی 1200 یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت. یەک لەسەر سێیان نرخەکەیان بە هەرزان دەدرێت و بەشێك لەو یەکە هەرزانانە بۆ ئەو خەڵکانەی نویۆرک دەبێت کە لە کاتی رووداوەکانی یانزەی سێپتەمبەر لەو ناوچەیە ژیاون. وەک بەشێک لە رێککەوتنەکە، حاکمی ویلایەتی نویۆرک بەڵێنیدا بە خەرجکردنی 60 ملیۆن دۆلار بۆ بودجەی تاوەرەکە و دەستەڵاتی شارەوانی بۆ باتەری پارکیش بڕی 5 ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد.

وەبەرهێنەران دەستیانکرد بەئامادەکاریی بۆ دەستخستنی دارایی زیاتر و ئەنجامدانی کاری زیاتری دیزاینکردن لەسەر تاوەری پێشنیازکراو، بەڵام 2024 و 2025 بەبێ دەستپێکردنی بیناکردن تێپەڕین.

لە 18 ـی سێی 2026، کۆبونەوەی جەماوەریی نێوان دەستەی جڤاکی مانهاتن و هێرش پارێک ی بەرپرسی پۆرت ئۆسۆریتی ئاشکرایکرد کە پرۆژەی تاوەری پێنج "راگیراوە".

لەکاتی قسەکردندا لە بۆنەیەکدا کە لە 27ـی پێنجی 2026 کە لە لایەن پێگەی هەواڵی خۆجێی کرەینزی بزنسەکانی نویۆرکەوە سازدرابوو، کاسرین گارسیای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پۆرت ئۆسۆریتی ووتی کە نرخی بەرزی پۆڵا وای لە دەستەڵاتدارانی خۆجێی و وەبەرهێنەرانکردوو دووبارە بیر لە کەرەستەی پێشنیازکراوی دروستکردنی تاوەری پێنج بکەنەوە. ئەو هیچ کاتێک دەستپێکردنی پرۆژەکەی باسنەکرد.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

پارکی کاتیی مەیدانی شەقامی ئەلبەنی کە هێشتا لە بەشی خوارووی پێگەکەیە لە 5 ـی هەشتی 2026. ئەندامانی دەستەی کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن لە کۆبوونەوەی 19 ـی سێی 2026 رازبوو لەسەر دابینکردنی بودجەی زیاتر بۆ هاوپەیمانێتی داونتاونی نویۆرک بۆ ئەوەی مەیدانەکە تاوەکو 30 ـی شەشی 2027 بەردەوامیی پێبدەن. ئەندامان دەڵێن پارکەکە دەمێنێتەوە تاوەکو ئەوکاتەی دەستدەکرێت بە دروستکردنی تاوەری پێنج.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

داهاتوو
پێگەی بنەڕەتیی بینای دۆیچە بانک

تاوەری پێنجی داهاتوو
لەلایەن: کۆهن پێدەرسن فۆکس

پێشنیازی بنەڕەتیی کۆمپانیاکانی سیلڤەرستین و کۆمپانیاکانی بروکیڵد بۆ سەنتەری بازرگانیی جیهانیی پێنج بینایەکی 80 نهۆمیی 274 مەتربەرز دەگرێتەوە.

لەلایەن: کۆهن پێدەرسن فۆکس

وێنەکانی تاوەرەکە لەلایەن کۆمپانیای تەلارسازیی نویۆرک کۆهن پێدەرسن فۆکس لە مانگی دووی 2021 بڵاوکرانەوە و تاوەکو مانگی هەشتی 2026 هیچ نوێکردنەوەیەك نیە.

وێنەکان بینایەكی بنکە لاکێشەیی 48 مەتر بەرز پیشاندەدەن کە لەسەرییەوە چەندین خشتەکی شێوە لاکیشە هەن. ئەمانەش سەکۆی ئاستی شەقام بۆ دوکان لە خۆدەگرێت کە بناغەی 10 نهۆمن کە زۆربەیان نوسینگەن لەگەڵ هەندێک خزمەتگوزاریی دیکەدا، و بواری جڤاکیی و میکانیکی. لەسەروو بنکەکەوە 69 نهۆمی نیشتەجێبوون هەن کە 1200 شووقە لە خۆدەگرن.

لە مانگی نۆی 2024 کۆمپانیاکانی سیلڤەرستین دوایین دیزاینی تاوەری پێنجی ئاشکراکرد وەک بەشێک لە نمونەی تەواوەتی کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی . دیزاینە نوێیەکە تاوەری پێنج دەردەخات کە لە خشتەی لاکێشەیی بەرامبەریەکدی کە سووچەکانی خڕکراون.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
سەرچاوەکان
  • شەش پێ دووجا [6sqft] (هەواڵی گەڕەکەکانی شاری نویۆرک)
  • کەناڵی ئەی بی سی 7 نویۆرک
  • کۆمەڵەی هێراڵدری ئاسایشی تایبەتی ئەمەریکی
  • ڕۆژنامەی تەلارساز
  • رابەرایەتی کۆکەنیسە پاپاییەکان
  • ئەسۆشیەیتت پرێس (ئەی پی)
  • برۆدشیت - ڕۆژنامەی خۆجێی خوارووی مانهاتن
  • سی بی ئێس نویۆرک
  • ماڵپەڕی هەواڵی زە سیتی (هەواڵەکانی شاری نویۆرک)
  • کەناڵی سی ئێن ئێن
  • ئەنجومەنی بینا بەرزەکان و نیشتەجێبوونی شار (CTBUH)
  • بڵاوکراوەیە کرەینزی بزنسەکانی نویۆرک
  • بڵاوکراوەی دەیلی ئارک نیوز (تۆرینتۆ)
  • هاوپەیمانێتی داونتاون
  • ئیمپۆریس (Emporis)
  • هەواڵی یۆنانی (هەفتەنامەی هەواڵی یۆنانییە ئەمەریکییەکان)
  • کۆکەنیسەکانی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی ئەمەریکا
  • بڵاوکراوەی گریک ریپۆرتەر
  • وێنەی ماڵپەڕی فلیکەر دۆت کۆم (flikr.com) لەلایەن بەکاربەر "jag9889"
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ هاوڕێیانی پیر نیکۆڵاس و کۆکەنیسەکانی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی ئەمەریکا
  • کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن
  • ڕۆژنامەی نویۆرک پۆست
  • بەیاننامەی جۆرج پەتاکی حاکمی ویلایەتی نویۆرک
  • ماڵپەڕی فەرمیی کاسی هۆکەڵی حاکمی ویلیاەتی نویۆرک
  • ماڵپەڕی فەرمیی برایەن کاڤەنای سیناتۆری ویلایەتی نویۆرک
  • ڕۆژنامەی نویۆرک تایمز
  • بەڵێ لە پشت ماڵەکەی من [YIMBY] نویۆرک
  • ئۆ ئێس ڤی نیوز
  • پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی
  • کۆمەڵەی چاکەکاریی پۆلیسی پۆرت ئۆسۆریتی
  • خزمەتگوزاریی هەواڵی ئایین (RNS)
  • کەنیسەی پیر نیکۆڵاسی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی و مەزارگەی نیشتمانی
  • سانتیاگۆ کاڵاتراڤای تەلارسازان و ئەندازیاران
  • موڵکەکانی سیلڤەرستین
  • سپێکتەرم نیوز NY1-NYC
  • ترایبێکا تریب
  • بەشارییکردنی شاری نویۆرک
  • ڕۆژنامەی وۆستریت جێرنەڵ
  • هەواڵەکانی وێست ڤیوو (دەنگی ناوچەی وێست ڤیلیجی مانهاتن)
  • تەلارسازان-جیهان
 

پێگەی بنەرەتیی هۆڵی فیتەرمان

پێش یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەرەتیی هۆڵی فیتەرمان

لەلایەن: کارماین ئەی گۆڵتیێریرۆژەکەی نەزانراوە

بینایەکی 16 نهۆمیی ئۆفیس ساڵی 1959 کرایەوە. مایڵەز فیتەرمانی خاوەنبزنس لە 1978 کڕی. ساڵی 1993 خۆی و شێرڵی هاوسەری بیناکەیان بەخشتییە زانکۆی شار لە نویۆرک.

لەلایەن: BMCCرۆژەکەی نەزانراوە

بەهاکەی 30 ملیۆن دۆلار بوو، ئەو بینایە هەرە بەهادارترین دیارییە بەخشرابێتە ئەو زانکۆیە. زانکۆی شار لە نویۆرک، کە زانکۆیەکی کەرتی گشتییە، ناوی بیناکەی گۆڕی بۆ هۆڵی فیتەرمان وەک رێزلێنانێک بۆ بەخشینی ئەو ژن و مێردە. و هەروەها بیناکەیان گۆڕی تاوەکو بیکەنە 40 پۆلی وانەخوێندن و تاقیگەی کۆمپیوتەر. ئەو شوێنە نوێیە یارمەتی زانکۆکەیدا لە پڕکردنەوەی کەمیی شوێنی وانەخوێندن.

یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەرەتیی هۆڵی فیتەرمان

لەلایەن: دیراسەی ئەدائی بینای سەنتەری بازرگانیی جیهانیی لەلایەن فیماوە، مانگی پێنجی 2002 بڵاوکرایەوە2001، دوای یانزەی نۆ

لە بەیانیی یانزەی سێپتەمبەردا، زیاد لە 1000 خوێندکار و ستاف و مامۆستا لەناو هۆڵی فیتەرمان بوون، لەو کاتەدا بیناکە لە نۆژەندکردنەوەدا بوو بۆ دروستکردنی پۆلی نوێ و گۆڕینی بە بینایەکی 275 ملیۆن دۆلاریی. نۆژەنکردنەوەکە چەندین هەفتەی مابوو تەواوبێت، کاتێک ئامادەبووان لە هۆڵی فیتەرمان گوێیان لە دەنگی تەقینەوەی گەشتی 11 ی هێڵی ئاسمانی ئەمەریکەن بوو کێشای بە تاوەری باکوری سەنتەری بازرگانیی جیهانییدا، هۆڵی فیتەرمان و بیناکەیان چۆڵکرد.

لەلایەن: ڕۆن سپاڵتەر، ئێد سۆلیڤان و کارماین گۆڵتیێری2001، دوای یانزەی نۆ
لەلایەن: ڕۆن سپاڵتەر، ئێد سۆلیڤان و کارماین گۆڵتیێری2001، دوای یانزەی نۆ
لەلایەن: ڕۆن سپاڵتەر، ئێد سۆلیڤان و کارماین گۆڵتیێری2001، دوای یانزەی نۆ
لەلایەن: ڕۆن سپاڵتەر، ئێد سۆلیڤان و کارماین گۆڵتیێری2001، دوای یانزەی نۆ

پاش داڕمانی دوو تاوەرەکە، ستافی هۆڵی فیتەرمان شوێنەکەیان گواستەوە بۆ بیانیەك کە چەند کۆڵانێک دوورتربوو بۆ ئەوەی بواربدەن بە پۆرت ئۆسۆریتی کە هۆڵی وەرزشی بیناکە بەکاربهێنن بۆ فریاکەوتنی سەرەتایی.

کاتژمێر 5:20ـی ئێوارە، داڕمانی تاوەری 7 کە بەرامبەر هۆڵی فیتەرمان بوو گردێک لە داروو و پەردووی لەبەرامبەر رووکاری باشووری بیناکە دروستکرد و زیانیشی بە رووکاری بیناکە گەیاند.

لەلایەن: ڕۆن سپاڵتەر، ئێد سۆلیڤان و کارماین گۆڵتیێری2001، دوای یانزەی نۆ

بیناکە پڕبوو لە تەپوتۆزی ژەهرین و کەڕوو، کە وایکرد نەتوانرێت مرۆڤ بچێتە ناوی.لە دوای هێڕشەکان کارگەران ئەو کونانەیان ئاخنی کە کەوتبوونە بیناکە و بۆ ماوەی چەندین هەفتە بیناکەیان بە تۆڕی رەش رووپۆشکرد.

زانکۆکە داوایکرد هۆڵی فیتەرمان بروخێنرێت و دروستبکرێتەوە و باسی لەوەشکرد کە تاکە دامەزراوەی خوێندنی باڵایە لە ئەمەریکا بەشێوەیەکی سەخت بەهۆی هێرشێکی تیرۆریستییەوە زیانی پێگەیشتبێت.

2011
پێگەی بنەرەتیی هۆڵی فیتەرمان

لەلایەن: ئەلیسن کلاین، دەنگی ئەمەریکا29ی حەوتی 2011

دروستکردنی بینای نوێی هۆڵی فیتەرمان لە ساڵی 2011 بەرەو تەواوبوون دەچێت لە دوای ساڵانێک لە دواکەوتن لە رووخاندنی بینا کۆنە زیانپێگەیشتووەکە.

لە چەند هەفتەی دوای یانزە سێپتەمبەر، بینای هۆڵی فیتەرمان بە پۆشراویی مایەوە لەکاتێکدا زانکۆکە لە گفتوگۆدا بوو لەگەڵ کۆمپانیاکانی بیمە لەبارەی چارەنوسی بیناکە. کۆمپانیای ئێف ئێم گڵۆبەل بۆ بیمە دەیوت کە دەکرێت هۆڵی فیتەرمان چاکبکرێتەوە، لەکاتێکدا زانکۆکە جەختیدەکردەوە کە بیناکە گونجاونییە. ئەو ناکۆکییە ساڵی 2004 یەکلاکرایەوە کە ئێف ئێم گڵۆبەڵ رازیبوو بڕی 90 ملیۆن دۆلار بدات بە زانکۆ لەبەرامبەر ئەو زیانانەی بەر بیناکە کەوتوون.

دواتر هەمان ساڵ زانکۆکە کۆمپانیای تەلارسازیی پای کۆب فرید و هاوبەشانی بەکرێگرت بۆ داڕشتنی پلانی پاکژکردنەوە و رووخاندنی هۆڵی فیتەرمان بەشێوەیەک کە چواردەورەکەی بپارێزێت لە ژەهرانەی کە لە ناو بیناکەدا بوون. هەروەها کۆمپانیاکە راسپێردرا بە دیزاینکردن و دواترین دروستکردنی هۆڵی فیتەرمانی نوێ لە هەمان پێگە. بەڵام پرۆژەکە زیاتر دواکەوت بە هۆی پرۆسەی درێژخایەنی پێداچوونەوەی پلانەکان لەلایەن دەستەڵاتداران و هەوڵەکانی زانکۆکە بۆ کۆکردنەوەی پارەی پێویست لە بەرپرسانی شار و ویلایەتەکە بۆ بەردەمیدان بە پرۆژەکە.

پلانەکانی زانکۆکە ساڵی 2007 زیاتر دواکەوتنیان بەخۆەبینی کاتێک ئاگرێکی کوشندە کارەکانی هەڵوەشاندنەوەی لە بینای دۆیچە بانکی نزیکی کەوتەوە کە ئەویش بەشێوەیەکی سەخت لە یانزەی سێپتەمبەر زیانی پێگەیشتبوو. ئەو ئاگرە پرسیاری نوێی ڕێوشوێنی سەلامەتیی هێنایە گۆڕێ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی هۆڵی فیتەرمان کە لەوکاتەدا راگیرابوو. دەستەڵاتداران داوایان لە زانکۆکەکرد پێشنیازی نوێکراوە بخاتەڕوو کە پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاتربوو.

ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمەریکی پلانی زانکۆکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بیناکە لە مانگی سێی 2008 پەسەندکرد و پرۆسەکە دەستیپێکرد. زانکۆکە لە 13 ی یانزەی ئەو ساڵە هێزێکی دیکەی پێدرا کاتێک دەستەڵاتداران رایانگەیاند کە رەزامەندن لەسەر دابینکردنی بڕی 325 ملیۆن دۆلار بۆ رووخاندن و دروستکردنی بینایەکی نوێ. ئەو بڕە پارەیە 139 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی شاری نویۆرکەوە بوو، 80 ملیۆن دۆلاری کۆمپانیا بیمەبوو، ئەوەی تریشی لە حکومەتی ویلایەتەکەوە دابینکرا.

پاکژکردنەوەی هۆڵی کۆنی فیتەرمان لە مانگی پێنجی 2009 تەواوبوو و هەڵوەشاندن دەستیپێکرد، لە مانگی 11 ئەو ساڵەدا گەیشتنە نهۆمی یەکەم. زانکۆکە خێرا دەستیکرد بە دروستکردنەوەو لە 1 ـی دوازدەدا مەراسیمی دەستپێکردنی دروستکردنی هۆڵی فیتەرمانی ئەنجامدا.

2021
پێگەی بنەرەتیی هۆڵی فیتەرمان

هۆڵی فیتەرمانی نوێ
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

نزیکەی 11 ساڵ دوای ئەوەی هۆڵی فیتەرمان لە یانزەی سێپتەمبەر زیانی پێکەوت، بینای نوێی هۆڵی فیتەرمان بۆ یەکەمجار لە 27 ـی هەشتی 2012 کرایەوە، لە کاتێکدا کارەکانی ناوەوەی هەندێک بەشی بیناکە هێشتا بەردەوامبوون. لەو بەشانەی کە تاوەکو ئێستاش لە بیناکردندان گالەری هونەرە جوانەکان و کافتریایەکە.

پاش تەواوبوونی بیناکردنی ناوەوە، بینانی نوێی هۆڵی فتەرمان 37100 مەتر چوارگۆشە رووبەری بەکارهێنانی هەیە بەبەراورد بە 34800 مەتردووجای بینا کۆنەکە.

ئەو بینا 14 نهۆمییە لەناو بیناکانی دەوروبەریدا دیارە کە رووکارەکەی خشتی سوور و شوشەیەو بەشێوەیەک دروستکراوە کە بەلایدا تێدەپەڕیت ببینیت لە ژوورەوە چی دەگوزەرێت و هانی جڤاک بدات شوێنەکانی بەکاربهێنن، کە یەکێک لەوانە سەنتەرێکی کۆنفرانسە لە سەربانەکەی.

هەشتا پۆلی نوێ و تاڤیگەی کۆمپیوتەرەکانی هۆڵی فیتەرمان تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی فێربوون لەخۆدەگرن کە ئەمەش گوڕی بەخشیووە بە تواناکانی 2012 ـی زانکۆکە، ئەمەش وایکردووە قەرەباڵغی سەر شەقامی کامپەکە کەمبکاتە کە زۆرێک لە قوتابییەکانی لە بینای گەڕۆکدا وانەیان دەخوێند.

دیزاینکارانی نوێی هۆڵی فیتەرمان، پای کۆب فرید و هاوبەشان دەڵێن کە بیناکە " ژینگەی زیندوو پڕ لەجووڵە و رووناکی بیناکە، رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە هەوڵەبەردەوامەکانی نوێبوونەوە و گەشەپێدانی ئەو ناوچەیە."

ئێستا
پێگەی بنەرەتیی هۆڵی فیتەرمان

هۆڵی فیتەرمانی نوێ
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا11ەی هەشتی 2026
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026
سەرچاوەکان
  • پەیمانگای تەلارسازانی ئەمەریکا
  • رادیۆی ئەی ئێم ئێن وای داونتاون ئێکسپرێس
  • کۆلیجی جڤاکیی ناوچەی مانهاتن (BMCC)
  • ڕۆژنامەی نویۆرک دەیلی نیوز
  • ڕۆژنامەی نویۆرک تایمز
  • خزمەتگوزارییە ژینگەییەکانی پاڵ (PAL)
  • کۆڕبەندی ستافی پیشەوەر (PSC) CUNY
  • PRWeb
 

پێگەی بنەڕەتیی مەیدانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی

پێش یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتیی مەیدانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی

لەلایەن: کتێبخانەی کۆنگرێس، بەشی چاپ و وێنەکان، کۆکاری بەڵتەزار کۆراب1976

تاوەر و مەیدانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی لە ئاهەنگی کردنەوەدا لە 4 ـی چواری 1973. لە بەشی ناوەڕاستی مەیدانەکە، کە ساڵی 1972 دانرا، پەیکەرێکی برۆنزی هونەرمەندی ئەڵمانی فریتز کۆوینگ هەیە.

توێژینەوەیەکی هۆڵگەر ئەی کلاینی مامۆستای مێژووی هونەر لە زانکۆی کۆڵۆمبیا دەریدەخات کە چیرۆکی پەیکەرەکە لە ساڵی 1967وە دەستپێدەکات، کاتێک تەلارسازی ئەمەریکایی و دیزانکاری سەنتەری بازرگانیی جیهانیی مینۆر یاماساکی پەیوەندیکرد بە کوینگەوە و داوایلێکرد دیزاینی پەیکەرێکی فوارەی گەورە بکات بۆ مەیدانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی کە هێشتا دروستنەکرابوو. پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجەرزی مۆدێلە بچووکراوەکەی کۆوینگی لە ساڵی 1968 پەسەندکرد و داوایانلێکرد کە پەیکەرە گەورەکە دروستبکات کە هەمان ساڵ لە ئەڵمانیا دەستیکرد بە دروستکردنی. پاش تەواوکردنی پەیکەرەکە، ناردی بۆ مینای برێمن تاوەکو لە سندوقی تەختەدا بنێردرێت بۆ نویۆرک، کە لە سەرتای 1972 گەیشت پێش دانانی لە مەیدانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی.

لەلایەن: کتێبخانەی کۆنگرێس، بەشی چاپ و وێنەکان، کۆکاری بەڵتەزار کۆراب1976

لەلایەن کوینگەوە ناونرا "گۆی خانمەپایەی مەزن، نویۆرک" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پۆرت ئۆسۆریتی، ئۆستن تۆبین ستایشی پەیکەرە خولاوەکەی کرد وەک سیمبۆلێک بۆ ئاشتیی جیهانی لەڕێگەی بازرگانییەوە. خەلکی نویۆرک ناوەکەیان کورتکردۆتەوە و تەنها پێیدەڵێن "گۆیەکە".

پاش مردنی ئۆستن جەی تۆبین لە ساڵی 1978، پۆرت ئۆسۆرینی ناوی مەیدانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی گۆڕیی بۆ مەیدانی ئۆستن جەی تۆبین وەک رێزلێنان لە کارو خزمەتەکانی.

یانزەی سێپتەمبەر
پێگەی بنەڕەتیی مەیدانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی

لەلایەن: بری رۆدریگز، هەواڵەکانی فیما27ی نۆی 2001

داڕوخانی دوو تاوەرەکە بووە مایەی تێدانی مەیدانەکە، بەڵام پەیکەرەکە تەنها زیانێکی کەمی بەرکەوت. ساڵی 2002 بەشێوەیەکی کاتیی گواسترایەوە بۆ باتری پارک و وەک یادکردنەوەی قوربانیانی هێرشەکە نمایشکرا.

2011
پێگەی بنەڕەتیی مەیدانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی

پاڤیلیۆنی مۆزەخانەی نوێ
لەلایەن: مایکڵ لیپن، دەنگی ئەمەریکا30ی حەوتی 2011

یادگەمەیدانی نوێی یانزەی سێپتەمبەر لە مانگی حەوتی 2011 لە تەواوبوونیدا لەسەر ئەو پێگەیەی کە پێشتر ناوی مەیدانی ئۆستن جەی تۆبین بوو. لە 12 ی نۆیدا کرایەوە، رۆژێک دوای یادی 10 ساڵی هێرشەکان. لە ناوەندی مەیدانەکەدا پاڤیلیۆنێکی نوێی سەر رووی زەوی هەیە بۆ مۆزەخانەی یادگەی یانزەی سێپتەمبەر کە لە ژێرزەویدا بونیاددەنرێت و هێشتا کاری تێدادەکرێت.

پرۆسەی گەڵاڵەکردنی یادگە و مۆزەخانەیەک لە مانگی حەوتی 2002 دەستیپێکرد. کاتێک کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن راسپێردرا بە بووژاندنەوەی ناوچەکە دوای هێرشەکان. ئەوانیش رەشنووسی ئەرک و ئامانجی پرۆژەکەی داڕشت. دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن دوایین ڕەشنووسی ئەرک و ئامانجییان لە مانگی چواری 2003 پەسەندکرد پاش وەرگرتنی سەرنج و تێبینی خێزانی قوربانییەکانی یانزەی سێپتەمبەر و ئەوانەی لە ژیاندا مابوون و فریاگوزارەکان و دانیشتوان و کەسانی دیکە. ئەو بەڵگەنامەیە دەستەڵاتی بەخشییە دەستەی نوێی دامەزراوەی یادگەی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی ، وەک لە بنەڕەتدا ناونرا، کە "خاوەنداریی، دروستکردن و بەڕیوەبردن و چاککردنەوەی یادگەیەك و بونیادە پەیوەستەکان لە پێگەی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی" بگرنەدەست. یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دامەزراوەکە بریتییبوو لە کۆکردنەوەی پارە بۆ پرۆژەکە لە ڕیگەی داواکردنی بەخشینی خێرخوازیی، ئەو کارەی کە لە کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن قەدەغەبوو ئەنجامی بدات، چونکە دەزگایەکی ویلایەتەکەیە.

بیناکردنی سەرەتایی پرۆژەی یادگەکە لە مانگی سێی 2006 دەستیپێکرد کاتێک کرێکارەکان دەستیانکرد بە دروستکردنی پەرژینێک بەدەوری ئەو پایانەی کە مابوونەوە لە بنکەی دوو تاوەرەکە. پۆرت ئۆسۆریتی رازیبوو لەوەی کارەکانی تەواوی دروستکردنەوەکە بگرێتەدەست لە مانگی حەوتی 2006 پاش ئەوەی شار و ویلایەتی نویۆرک بڕیاریاندا کە خێراترە و تێچووشی کەمترە کە یەک دەزگا بەرپرسبێت لە هەموو کارەکانی بیناکردنی کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی.

دامەزراوەکە مانگی هەشتی 2007 ناوی خۆی گۆڕی بە یادگە و مۆزەخانەی نیشتمانی یانزەی سێپتەمبەر لە سەنتەری بازرگانیی جیهانی تاوەکو بەشێوەیەکی باشتر رەنگدانەوەی ئەرکی پرۆژەکەبیت کە بریتییبوو لە یادکردنەوەی ئەو تراژیدیا نیشتمانیی.

2021
پێگەی بنەڕەتیی مەیدانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی

پاڤیلیۆنی مۆزەخانەی نوێ
لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا25ی هەشتی 2021

یادگە مۆزەخانەی یانزەی سێپتەمبەری نوێ لە 15 ـی پێنجی 2014 لە مەراسیمێکدا بەرابەری سەرۆکی ئەوکات بەراک ئوباما و سەرۆکی یادگەی یانزەی سێپەمبەر مایکڵ بلومبێرگ کرایەوە. پەرژینەکانی چواردەوری مەیدانی یانزەی سێپتەمبەر هەمان رۆژ لابران، بەوەش بۆ یەکەمجار رێگەی چوونەناوەوە کرایەوە. مۆزەخانەکە لە 21ـی پێنجدا کرایەوە پاش هەشت ساڵ لە دروستکردن کە تێچووەکەی لەگەڵ تێچووی یادگەمەیدانەکە کە ساڵی 2011 کرایەوە، تێچووەکەی گەیشتە 700 ملیۆن دۆلار. بیناکانی مۆزەخانە و یادگەکە لە زۆرتێچووترین بینان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

پاڤیلیۆنی سەر زەمین بۆ چوونەژوورەوە لەلایەن تەلارسازی نەرویجی سنۆهێتاوە دیزاینکراوە، لە کاتێکدا بەشی ژێرزەویی مۆزەخانەکە لەلایەن کۆمپانیای تەلارسازیی دەیڤس برۆدی بۆند دیزاینکراوە. شوێنیەکانی نمایشەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی نویۆرک دیزاینکراوە بەناوەکانی سینک دیزاین و پرۆژە خۆجێیەکان، و کۆمپانیای لەیمانی دیزانی ویلایەتی ئیلەنۆی.

لەلایەن: ڤلادیمێر بادیکۆڤ، دەنگی ئەمەریکا24ی هەشتی 2021

مۆزەخانەکە 10200 مەتر دووجا لەخۆدەگرێت کە تەرخانکراوە بۆ گێرانەوەی چیرۆکی یانزەی سێپتەمبەر و هێرشەکەی 26ـی دووی 1993، لەڕێگەی پارچەی مێژوویی و وێنە و چیرۆکی کەسیی و تەکنەلۆجیای ئینتەرئاکتڤەوە. میوانەکان بە ڕێڕەوێدا دەڕۆن بۆ ژێرزەوی کە بناغەی کۆبیناکانی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی بووە. دوو شوێنە سەرەکییەکەی مۆزەخانەکە بریتیین لە هۆڵی یادگە کە دیوارێکی تێدایە و دێڕێکی گەورەی نوسینیلەسەرە کە لە ڤێرجڵ ی شاعیری دێرینی رۆمانەوە وەرگیراوە "هیچ رۆژێک ناتسڕێتەوە لە یادەوەریی زەمەن." و بەشەکەی دیکە هۆڵی بناغەیە کە پێکدێت لە هەندێک بەشی دیواری بنەڕەتیی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی، ئەو دیوارە لە بنەڕەتدا بۆ رێگرتن لە هاتنی ئاوی رووباری هەدسن بۆناو پێگەکە دروستکرا.

خاڵی دیاری دیکەی مۆزەخانەک ئەمانە لە خۆدەگرن: پلیکانەی رزگاربووان، کە پلیکانەیەکە کە بەشێک بووە لە مەیدانی لەزەمینەوە بەرزی بنەڕەتیی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی کە یارمەتیدەربوو لە رزگاربووانی جێنشینانی کۆبیناکانەی سەنتەری بازرگانیی جیهانی لە یانزەی سێپتەمبەر، دوا پایە، پارچەیەک لە پۆڵای سەنتەری بازرگانیی جیهانیی کە دوایین پارچەبوو لە شوێنی رووداوەکە لابرا لە دوایین هەوڵی پاککردنەوەدا لە مانگی پێنجی 2002.

یەکێک لە خەسڵەتە مشتومڕلەسەرەکانی کۆبیناکە بریتییە لە کۆمەڵەیەکی رووفاتی نەناسراوە و بێخاوەنی قوربانیانی یانزەی سێپتەمبەر. دەکەوێتە پشت دیواری یادگە کە دێڕە شیعرەکەی ڤێرجڵی لەسەر و تەنها ستافی ئۆفیسی نویۆرکی پزیشکی دادیی بۆیان هەیە بچنەناوی. شوێنێکی تایبەت تەنها بە کەسوکاری قوربانیانی یانزەی سێپتەمبەر کە ناونراوە بە ژووری رامان لە تەنیش ژووری رووفاتەکانە. لەکاتی کردنەوەی مۆزەخانەکەدا، ئەو شوێنی رووفاتە نزیکەی 800 پارچەی رووفاتی مرۆڤی تێدایە کە پزیشکی دادیی راسپیردراوە بە هەوڵدانی بۆ دۆزینەوەی خاوەنەکانیان وەک بەشێک لە هەڵمەتێکی کۆتاکراوەی تاقیگەیەکی دی ئێن ئەی کە لە دەرەوەی پێگەکەیە.

هەندێك کەسوکاری قوربانیانی یانزەی سێپتەمبەر نارەزاییان دەربڕی لەو ژووری رووفاتە، و ووتیان کە ئەوە کارێکی نەشیاوە رووفاتی کەسوکاریان بەو قووڵیە لە ژێر زەوی دابنرێت لە شوێنێکی تەنیشت شوێنیکی گەشتیاریی. هەندێکی دیکە لە کەسوکارەکان وەهای دەبینین کە ئەو شوێنە شیاوە بۆ کۆکردنەوەی ئەو رووفاتانە.

مشتومڕ لەسەر نرخی چوونەژوورەوەی مۆزەخانەکەش دروست بوو کە لە بنەڕەتدا 24 دۆلار بوو، هەندێک لە کەسوکاری قوربانیان بە گران وەسفیانکرد. هەندێک دەڵێن کە نرخی بلیتەکە، کە لەو کاتەوە بەرزبۆتەوە بۆ 26 دۆلار، شێاو بۆ قەبارە و بەهای کۆبینای مۆزەخانە و یادگەکە، کە تێچووی هەڵسوڕان و بەڕێوەبردنی لە ساڵی 2019دا گەیشتە 73 ملیۆن دۆلار.

یادگە و مۆزەخانەی نیشتمانیی یانزەی سێپتەمبەر دەڵێت کە زیاد لە 17 ملیۆن کەس سەردانی مۆزەخانەکەیان کردووە لە سەرەتای کردنەوەی لە مانگی پێنجی 2014ەوە. دەڵێت کە زیاد لە 50 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهانەوە سەردانی مەیدانەکەیان کردووە لە ساتی کردنەوەیەوە لە ساڵی 2011.

ئێستا
پێگەی بنەڕەتیی مەیدانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی

پاڤیلیۆنی نوێی مۆزەخانە
لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

یادگە و مۆزەخانەی نیشتمانیی یانزەی سێپتەمبەر زنجیرەیەک نمایشی تایبەتی وەگەڕخستووە لە ساڵی 2026دا بۆ یادی 25 ساڵەی هێرشەکان. یەکێک لەوانە "ئاڵاکەمان هێشتا لەوێ بوو" ئاڵا ئەمەریکییەکانی پەیوەست بە یانزەی سێپتەمبەر دەردەخات کە رێکخەران دەڵێن نمونەن بۆ پایەی ئاڵاکە وەک سیمبۆلێک بۆ هێزی بیرۆکەکانی ئەمەریکا لەئاستی دوژمناندا.

لەلایەن: دەنگی ئەمەریکا10ی هەشی 2026

تۆمارێکی رێکخراوەکە دەریدەخات کە مۆزەخانەکە پێشوازیی لە 25 ملیۆن کەس کردووە کە لە ئەمەریکا و 190 وڵاتی دنیاوە لە ساڵی 2014وە سەردانیانکردووە. نرخی بلیت بەرزبووەوە بۆ 36 دۆلار ساڵی 2026، بەڵام مۆزەخانەکە هەندێك بلیتی خۆڕایی تەرخانکردووە بۆ سەردانکردن لە ئێوارانی رۆژی دووشەممە.

سەرچاوەکان
  • بڵاوکراوەی کریستیان سایەنس مۆنیتەر
  • زانکۆی کۆڵۆمبیا
  • DNAinfo
  • کۆمپانیای گەشەپێدانی خوارووی مانهاتن
  • مۆزەخانە و یادگەی نیشتمانیی یانزەی سێپتەمبەر
  • کەناڵی ئێن بی سی نیوز
  • ڕۆژنامەی نویۆرک تایمز
  • رادیۆی ئێن پی ئاڕ (رادیۆی گشتیی نیشتمانی)
  • بڵاوکراوەی ئۆبزێرڤەر (نویۆرک)
  • پۆرت ئۆسۆریتی نویۆرک و نیوجێرزی
  • ڕۆژنامەی یو ئێس ئەی تودەی