بەرەو جیهاد

چیرۆکی گۆرانکاری گەنجێکی تورک لە گەردوون ناسەوە بۆ شەڕکەرێکی دەوڵەتی ئیسلامی

بەرهەمی: دێسکی چاودێری گرووپە توندڕەوەکان لە دەنگی ئەمریکا

ڕەشید توگڕاڵ خاوەنی هاندەرێکی زۆر بوو لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەهۆی ئەو وێنە سەرنجڕاکێشانەی ئاسمانی تورکیا کە بەردەوام بڵاوی دەکردنەوە . ئەو بابەت وێنەی لەسەر ماڵپەڕی جیهانی ناسراو بە 'ناشناڵ جیۆگرافیک' بڵاو دەکردەوە - بۆ نمونە، لە یەکێک لە وێنەکان دار سنەوبەرێك دەرئەکەوێت کە دەڕوانێتە ڕیگای کاکێشان. هەروەها، ئەو لە یەکێك لە باشترین پرۆگرامەکانی خوێندنی ماستەر بۆ فیزیای گەردوونناسی لە وڵاتی فینلەند وەرگیرا. زیرەکی وقۆزی و چالاکی و رووخۆشی توگڕاڵ پێشبینی ئەوەی لێدەکرا ئەو لە داهاتوودا پیشەی ببێتە گەردووناسی.

بەڵام ئەو تامەزرۆی شتێکی زیاتر لەوە بوو. ئەو کەسێکی دیندار بوو وە لە بنەماڵەیەکی ئیسلامی پەروەردە کرابوو. لەکاتێک دا لە زانکۆبوو، توگڕاڵ کەوتە ناو گێژاوی ماڵپەڕە ئەلیکترۆنیەکانی ڕێکخراوە جیهادیەکان و بیرو ڕا توندڕەوەکانی ئەوانی سەبارەت بە ئیسلام قبوڵ کرد. سەرەتای ساڵی ٢٠١٥، خێزانەکەی و ژیانی فەراهەمکراوی خۆی جێهێشت و پەیوەندی کرد بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریا.

لە مانگی ٨ی ٢٠١٦، لە کاتی پێکدادانێك لەگەڵ هیزە کوردیەکان لە باکوری سوریا، توگڕاڵ لە تەمەنی ٢٧ ساڵی دا کۆتایی بە ژیانی هات.

لەم دوو ساڵانەی دوایی دا بەهەزاران گەنجی مسوڵمان لە سەرانسەری جیهان بەهۆی ئایدیۆلۆژیا و پروپاگەندەی داعش کۆچیان کردووە بۆ عێراق و سوریا تا پەیوەندی بکەن بە خەلافەتەکەی گرووپە تیرۆریستەکە. زۆرێکیان وەکو توگڕاڵ ژیانی خۆشگوزەران و داهاتووی ڕۆشنی خۆیان جێهێڵا بۆ شەرکردن لەنێو ڕیزی تێرۆرستان. ئەوەی جێگەی سەنجە سەبارەت بە توگڕاڵ ئەوەیە کە ئەو چەندین بەڵگەی نوسین و وێنەیی لە دوای خۆی جێهێڵا کە وێنای چۆنیەتی گۆڕانکاری کەسایەتی ئەو دەکەن لەماوەی دە ساڵی ڕابردوو دا.

لەم وێنەیەی توگڕاڵ دا ڕێگەی کاکێشان دەردەکەوێت لە نزیك سەنتەری چاودێری نیشتیمانی تورکی ناسراو  بە 'توبی تاك' لە ئەنتاڵیا. توگراڵ ئەم وێنەیەی لە ٧ی ١٠ی ٢٠١٤ لە پەرەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاو کردۆتەوە.

لەم وێنەیەی توگڕاڵ دا ڕێگەی کاکێشان دەردەکەوێت لە نزیك سەنتەری چاودێری نیشتیمانی تورکی ناسراو بە 'توبی تاك' لە ئەنتاڵیا. توگراڵ ئەم وێنەیەی لە ٧ی ١٠ی ٢٠١٤ لە پەرەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاو کردۆتەوە.

بە درێژایی ئەو ماوەی کە توگڕاڵ لە ڕیزی داعش بوو، ئەو دەیان وێنەی خۆی و ئاسمان و گیانلەبەرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکردەوە و بابەتی جیاوازی سەبارەت بە گەردوون و ئاین دەنوسی. لە نامەیەکدا کە ساڵی ڕابردوو بڵاوی کردەوە، بە چڕو پڕی باسی ژیانی ڕۆژانەی خۆی لەناو داعش کردووە هەر لە مەشقکردن و ئامادەکاری بۆ شەڕ تاوەکو هیرشە ئاسمانیەکان و بێزاربوونی ئەو لەژیان و گوزەرانی لە ناو سوریا. سەرەڕای ئەمەش، ئەو بە شانازییەوە بەرگری لە دڕندەترین هەلسوکەوتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی دەکرد وەکو سەربڕین و بە کۆیلەکردنی ژنان.

ئەو لەیەکێك لە پۆستەکانی لە فەیسبوك وتەیەکی موحەمەد پێغەمبەری ئیسلامی هیةاوەتەوە و نوسیویەتی، "هەرکەسێك بمرێت بەرلەوەی لە جیهاد دا شەڕی کردبێت یا بیری لە جیهاد کردبێتەوە ئەوا بە دوڕووی دەمرێت." ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێ لە لێکۆڵەرەوە ئیسلامیەکان، بۆ نمونە موحەمەد عەبدول فازڵ، پێناسەی توگڕاڵ بۆ جیهاد ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن ئیسلام دژی تیرۆر و هیرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی بێچەکە.

چی بووە هۆکاری ئەوەی کە توگڕاڵ ڕێگای تودڕەوەی و توندوتیژی بگێتە بەر؟ بۆ دەستکەوتی وەڵامی ئەم پرسیارە، کۆمەڵێك ڕۆژنامەنووسی دەنگی ئەمریکا لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی وردیان کرد بەنێو نوسین و بابەتەکانی توگراڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئەو نامە ١٤ پەڕەی کە سەبارەت بە سەرەتای کاتەکانی لە سوریا بڵاوی کردەوە. ئەم کۆمەڵە ڕۆژنامەوانە هەروەها چاوپێکەوتنیان لەگەڵ جەندین هاوڕێ و ناسیاوی توگراڵ کرد؛ باوکی کوڕەکە یەکێك لەوکەسانە بوو کە ڵێدوانی لێوەرگیرا.

سەرەتای هەنگاوەکانی ژیانی توگڕاڵ بەرەو جیهاد نە ئەڕۆیشتن و کەسایەتی زرنگ و بەتوانای ئەو ئە کۆتاییەی لە پێشبینی نەدەکرا. ژیان و مردنی ئەو نمونەیەکی کارەساتبارە بۆ هەموو ئەو گەنجانەی جیهانی ئیسلامی کە بە ئایدیۆلۆژیای داعش فریویان خوارد.

توگڕاڵ لە خێزانێکی دیندار

توگڕاڵ خاوەنی خوشك و برایەکە ولە خێزانێکی خوێندەوار و دیندار لە ناوچەی سنجان لە شاری ئەنکەڕەی پایتەختی تورکیا گەورە بووە. باوکی توگڕاڵ خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە ئەدەبی تورکی و مامۆستای دواناوەندییە. دایکی ژنی ماڵەوەیە و برا گەورەکەی ئەندازیاری کۆمپیوتەرە وە لەهەمانکاتدا بەرهەمی مۆسیقی دروستدەکات. خۆشکە بچوکەکەی تائێستا خوێکارە. وە مامی مامۆستای زانکۆیە لە بەشی بیرکاری.

سولەیمان، باوکی توگڕاڵ، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٤ چەندین بابەتی ئیسلامی لە ماڵپەڕەکان بڵاو کردۆتەوە. لە تێزی دکتۆراکەی بەناوی "سیستەمی بەهاکان لە قورئاندا،" سولەیمان پشتگیری خۆی بۆ جیهادی چەکدارانە دەردەبڕێت و مەسیحی و جولەکەکانی بە نەفرەتی ناوبردوون بەهۆی ئەوەی کە باوەڕیان بە خودا و پەیامبەری ئیسلام نییە. ئەو لە یەکێک لە دێرەکانی تێزەکەی نوسیویەتی کە "سزایەکی بەتین چاوەڕێی مەسیحی و جولەکە یە."

وەك زۆرێك لە خێزانە دیندارەکان، دایك و باوکی توگراڵ کوڕەکەیان لە قۆناغی ئامادەییەوە خستە بەر خوێندنی تایبەتی قورئان.

لەم وێنەیەی سەرەوە کە توگڕاڵ گرتوویەتی، ڕێگەی کاکێشان دەردەکەوێت لەگەڵ خۆر ئاوابوون لە نزیك سەنتەری چاودێری نیشتیمانی تورکی ناسراو  بە 'توبی تاك' لە ئەنتاڵیا. توگراڵ ئەم وێنەیەی لە ١٤ی ١٠ی ٢٠١٤ بڵاو کردۆتەوە.
وێنەیی لای چەپ بە دەستی توگڕاڵ گیراوە  لە ساڵی ٢٠١٢ و بریتییە لە دیمەنێکی ئاسمان لەکاتی فیستیڤاڵی ئەستێرەکان لە سەنتەری چاودێری نیشتیمانی تورکی ناسراو  بە 'توبی تاك' لە ئەنتاڵیا. توگراڵ ئەم وێنەیەی لە ١٢ی ١٠ی ٢٠١٤ بڵاو کردۆتەوە.

لەم وێنەیەی سەرەوە کە توگڕاڵ گرتوویەتی، ڕێگەی کاکێشان دەردەکەوێت لەگەڵ خۆر ئاوابوون لە نزیك سەنتەری چاودێری نیشتیمانی تورکی ناسراو بە 'توبی تاك' لە ئەنتاڵیا. توگراڵ ئەم وێنەیەی لە ١٤ی ١٠ی ٢٠١٤ بڵاو کردۆتەوە.



وێنەیی لای چەپ بە دەستی توگڕاڵ گیراوە لە ساڵی ٢٠١٢ و بریتییە لە دیمەنێکی ئاسمان لەکاتی فیستیڤاڵی ئەستێرەکان لە سەنتەری چاودێری نیشتیمانی تورکی ناسراو بە 'توبی تاك' لە ئەنتاڵیا. توگراڵ ئەم وێنەیەی لە ١٢ی ١٠ی ٢٠١٤ بڵاو کردۆتەوە.

'بلیمەتێکی' هەڵەش

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧، توگڕاڵ لە بەشی بەکالۆریۆسی فیزیا لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە (مەتوو) وەرگیرا کە یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی تورکیا. پێچەوانەی ماڵی توگڕاڵ، ژینگەی ئەم زانۆکیە سێکیولار بوو. بە گوێرەی لێدوانی یەکێک لە هاوپۆلانی توگڕاڵ بەناوی نیهات جەلیك، ئەم زانکۆیە ژینگەیەکی تەواو پێچەوانەی ماڵەوەی بۆ ئەو دروستکردبوو.

جەلیك بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "توگڕاڵ لە رۆژدا دەچوو بۆ خوێندن لە ژینگەیەکی لیبڕاڵ دا بەڵام شەو دەگەڕایەوە بۆ لای خێزانە دیندارەکەی. مەحاڵە کەسێک بتوانێ ئەم دوو ژینگە جیاوازە بەیەکەوە کۆبکاتەوە."

توگڕاڵ لەم وێنەیە دا دەردەکەوێت لەکاتی سەرکەوتن بەسەر شاخدا لە ئەنتاڵیا.

توگڕاڵ لەم وێنەیە دا دەردەکەوێت لەکاتی سەرکەوتن بەسەر شاخدا لە ئەنتاڵیا.

لە زانکۆی مەتوو توگڕاڵ بەوە ناسرابوو کە خولیای تایبەتی هەبوو بۆ گەردوونناسی و وێنەگرتن. یەکێك لە مامۆستاکانی ئەو کە نەیویست ناوی بهێندرێت بەدەنگی ئەمریکای ووت، "ئەو بلیمەت بوو. لە کاتی وانەکاندا پرسیاری زۆر باشی دەکرد. بەڵام لەهەمان کاتدا باشترین خوێندکاری پۆلەکە نەبوو چونکە زۆر ئامادە نەدەبوو لە وانەکاندا."

توگڕاڵ پەیوەندی بە گرووپی خوێندکارانی گەردوونناسی لە زانکۆکە کردوو لەوێوە بوو بە هاوڕێی سەرۆکی گرووپەکە، ئوتکو بۆراتاك. توگڕاڵ و بۆراتاك بەیەکەوە شەوانە لێکۆڵینەوەیان دەکرد لە ئاسمان ئەستێرەکان. وە هەردوو هاوڕێ چەندین جار هاوکاری سەنتەری چاودێری نیشتیمانی تورکی ناسراو بە 'توبی تاك' یان کرد بۆ ڕێکخستنی چالاکی گشتی بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەستێرەکان.

توگراڵ وێنەکانی خۆی سەبارەت بە گردوون لە ماڵپەڕی بەناوبانگی ناشناڵ جیۆگرافیك بڵاو دەکردەوە و لە ساڵی ٢٠١٢ بەشداری کرد لە ثێشبڕکێیەکی دەزگای نیشتیمانی گەردوون ناسی ئەمریکا ناسراو بە (NASA). وە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش، ئەو نازناوی "پشیلەی ئەتۆمی" بۆخۆی هەڵبژاردبوو بەهۆێ هۆگری تایبەتی بۆ پشیلە.

توگڕاڵ ئەم وێنەیەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاو کردۆتەوە لە بەرواری ٨ی ١٠ی ٢٠١٤ و لەژێر وێنەکە نوسیوویەتی، "خەو بردنەوە لە کاتی خوێندن..."

توگڕاڵ ئەم وێنەیەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاو کردۆتەوە لە بەرواری ٨ی ١٠ی ٢٠١٤ و لەژێر وێنەکە نوسیوویەتی، "خەو بردنەوە لە کاتی خوێندن..."

هەڵسوکەوتی 'شێتانە'

بەگوێرەی یەکێك لە هاوپۆلەکانی کە نەیویست ناوی بهێندرێت، توگڕاڵ کەسێکی کۆمەڵایەتی بووە و با گاڵتەجاڕی ناسراوە. ئەو هەمیشە "نوکتەی دەگێڕایەوە و گاڵتەی بە هەموو شتێك دەکرد. جارێکیان هات بۆ ناو زانکۆ تەنیا شۆرتێکی لە بەردابوو."

وە ئارەزوی بەهێزی بۆ چالاکیە جاستەییەکانی وەك پایسکیل سواری و مەلەوانی و چونە سەرشاخ هەبوو. ئەو هاوپۆلەی کە نەیویست دەنگی ئەمریکا ناوی بهێنێت ووتی، "جارێکیان ئەو بێزار بوو وە بۆ شکاندنی بێزاریەکەی لە ئەنکەڕە وە بۆ ئەنتاڵیا ڕۆیشت بە پایسکیل سواری" واتا ٢٦٢ کیلۆمەتری بە پایسکیل سواری بڕی لە پایتەختی تورکیا وە بۆ باشوری وڵات.

Above: The ODTU Astronomy Club made a 2009 video in which members describe the universe. An excerpt features Tugral.

یاخود لە یەکێك لە ماڵپەڕە جیهانیەکان کە ناسراوە بە کاوچ-سێرفینگ توگڕاڵ نوسیویەتی، "زۆربەی ئەو کەسانەی من دەناسن دەڵێن تۆ شێتی. بەڵام ئەو کەسانە خۆزگەدەخوازن وەکو من بن چونکە من هەرچییەك پێمخۆش بێ ئەوە دەکەم."

"من حەزدەکەم پێبکەنم و خەڵکیش بخەمە پێکەنینەوە. بەڵام هەندێ جاریش دەگریم. ئەو کەسانەی لە چواردەوری منن زۆربەی کاتەکان بێزار نابن."

بەرەو ڕێگای توندڕەوی

توگراڵ بە مسوڵمانێکی دیندار مایەوە تەواوی ئەو کاتەی کە لە زانکۆی 'مەتوو' بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تێکەڵاوی ئەو کەسانە دەبوو کە نوێژیان نەدەکرد و ڕۆژویان نەدەگرت وە خواردنەوە کحولیەکانیان بەهاردەهێنا.
هاوڕێیەکی توگڕاڵ کە ناوی لای دەنگی ئەمریکا پارێزراوە ڕایگەیاند، "جارێك ئێمە هەموومان سەرقاڵی خواردنەوە بووین. توگڕاڵ هیچ مەی نەخواردەوە لەگەڵ ئێمە بەڵام کەوتە گاڵتەکردن بەخۆی لەسەر ئەوەی کە ئەو ناخواتەوە."

لە ساڵی ٢٠١٣ ئەو باشداری کرد لە خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەتی تورکیا کرد و زیاتر سەرنجی کەوتە سەر بیروڕا ئاینیەکانی. بەگوێرەی بۆراتاکی هاوڕێی ئیتر لەم ساڵەوە توگراڵ هەڵسوکەوتەکانی بەتەواوی بەرەو گۆڕانکاری ڕۆیشتن.
ئەو هەنگاو بەهەنگاو لە خوێنکارە سیکۆلارەکانی زانکۆی 'مەتوو' خۆی دورخستەوە و ڕیش و قژی درێژکرد. لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك دەستی کرد بە ڕەخنە گرتن لە خوێندکارانی زانکۆکە بەوەی گاڵتەیان بە هەڵسوکەوتە ئیسلامیەکان دەکرد.

لە وێنەی سەرەوەدا کۆبونەوەیەکی نانخواردن دوای نوێژی ئێوارە دەردەکەوێت لە مزگەوتی زانکۆی تەکنینکی ڕٶژهەڵاتی ناوەڕاست (مەتوو). وێنەکە لە پەرەی تایبەتی مزگەوتی مەتوو لە فەیسبووك بڵاوکراوەتەوە لە بەرواری ٢٢ی ٢ی ٢٠١٥ لە ئەنکەڕە. لەم وێنەیەدا توگڕاڵ دیمەنێکی سەنتەری چاودێری نیشتیمانی تورکی ناسراو  بە 'توبی تاك' لە ئەنتاڵیا گرتووە. وێنەکە لە ٢٦ی ١ی ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە. 


لە وێنەی سەرەوەدا کۆبونەوەیەکی نانخواردن دوای نوێژی ئێوارە دەردەکەوێت لە مزگەوتی زانکۆی تەکنینکی ڕٶژهەڵاتی ناوەڕاست (مەتوو). وێنەکە لە پەرەی تایبەتی مزگەوتی مەتوو لە فەیسبووك بڵاوکراوەتەوە لە بەرواری ٢٢ی ٢ی ٢٠١٥ لە ئەنکەڕە. 
لەم وێنەیەدا توگڕاڵ دیمەنێکی سەنتەری چاودێری نیشتیمانی تورکی ناسراو بە 'توبی تاك' لە ئەنتاڵیا گرتووە. وێنەکە لە ٢٦ی ١ی ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە. 

بەگوێرەی لێدوانی بۆراتاك، توگڕاڵ بە تێپەڕبوونی کاتی زیاتر لە مزگەوتی زانکۆکە دەمایەوە و ڕۆژانە چەندین کاژێری تەرخاندەکرد بۆ تاوتوێکردنی دەقە قوڕئانیەکان "وشە بە وشە و دێڕ بە دێڕ.' بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا توگڕاڵ هەرگیز ئارەزووی دەمەقاڵێێ لەسەر بابەتە ئاینیەکان نەبوو. بە گوتەی بۆراتاك، "جارێك تۆگراڵ بابەتێکی لە فەیسبوك بڵاوکردەوە سەبارەت بە ئیسلام و منیش ویستم کۆمێنت بنوسم بۆ دروستکردنی گفتوگۆیەك. بەڵام ئەو وەڵامی نەدایەوە."

هەندێ جار توگڕاڵ چەندین ڕۆژ لە مزگەوت دەمایەوە بۆ خوێندنی قوریان، هاورێکەی جەلیك بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند. جەلیك ژینگەی مزگەوتەکە بە هۆکاری سەرەکی توندڕەوبوونی هاوڕێکەی دەزانێت. "تەنانەت کەسێکی تر لەهەمان مزگەوت چۆ بۆ سوریا یا عێراق و نازانین چی لێ هاتووە" جەلیك بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری ئەمریکی نیوس-ویك کە لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە، ئەو ئەندامەی مزگەوتەکە کە بەر لە توگڕاڵ پەیوەندی بە داعش کرد چەندین ڤیدیۆی سەبارەت بە جیهاد بۆ توگڕاڵ ناردووە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەو هاوڵاتیە تورکانەی کە سۆزیان بۆ داعش هەبوو لەلایەن حکومەتی تورکیاوە چاودێری ئەوتۆیان لەسەر نەبوو لە کاتێکدا حکومەت زیاتر بە بابەتی پەڕینەوەی چەکدارە بیانیەکان بۆ سوریا سەرقاڵ بوو.

بەگوێرەی ئوفوك تاستان خوێندکارێکی تری زانکۆکە کە لێدوانی بۆ گۆڤاری بیر-گییون داوە، توگڕاڵ لەمزگەوتەکە چەندین جار پێشنوێژی بۆ ئامادەبوەکانی تر دەکرد بەهۆی توانای ئەو لە ڕەوان بێژی.

لە کۆتایی دا تۆگڕاڵ بە ئاشکرا دەستی کرد بە پشتگیری کردن بۆ جیهاد. لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك ئەو بەردەوام خەمباری و ناڕەزایی دەردەبڕی بۆ کوژرانی هاوڵاتیانی سوری، کە بەگوێرەی ئەو بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا و سوریا و ئەمریکا دەکوژران. تەنانەت کەوتە ڕەخنە گرتن و ڕەتکردنەوەی کۆمەڵگاو دەوڵەتی تورك.

جەلیك بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "جار جار ئەو ڕەخنەی لە گەندەڵێ حکومەت دەگرت و پێی وابوو کە حکومەتەکەی ڕەجەب ئەردۆغان بەهەڵە ئیسلام بەکاردێنێت."

خوێندن لە فینلەندا

لە بەهاری ٢٠١٤ توگڕاڵ خوێندنی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی مەتوو تەواوکرد و پایزی هەمان ساڵ بەڕێکەوت بۆ وڵاتی فینلاند بۆ خوێندنی ماستەر لەبواری فیزیادا لەزانکۆی جیڤاسکیلا. ئەو بە ژینگەو سروشتی فینلەند سەرسام بوو وە لەیەکێك لە نوسینەکانی فەیسبوکدا ئاماژەی کردووە کە "بەدڵنیاییەوە سروشتی زانکۆی ئێستام زۆر باشترە لە هی پێشووم."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئەو وێنەی سروشتە بەفراویەکەی فینلەندا و پشیلە و سمۆرە و ئاژەڵانی تری بڵاو دەکردەوە.

لەم وێنەیەی توگڕاڵ دا لادێی ئاکاسلۆپۆلۆ لە پارێزگای کۆلاری فینلەند دەردەکەوێ. وێنەکە لە ٢٦ی ١٢ی ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە. وێنەیلای ڕاست بریتیە لە دیمەنێکی ڕوناکیەکانی باکور لە ناوچەی پارکی نیشتیمانی ییڵاس لە  فینلەند.  وێنەکە لە ٢٧ی ١٢ی ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە. 


لەم وێنەیەی توگڕاڵ دا لادێی ئاکاسلۆپۆلۆ لە پارێزگای کۆلاری فینلەند دەردەکەوێ. وێنەکە لە ٢٦ی ١٢ی ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە. 

وێنەیلای ڕاست بریتیە لە دیمەنێکی ڕوناکیەکانی باکور لە ناوچەی پارکی نیشتیمانی ییڵاس لە فینلەند. وێنەکە لە ٢٧ی ١٢ی ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە. 

بەڵام توگراڵ کەمتر گرنگی بە خوێندن دەدا لە فینلەندا و زیاتر کاتەکانی لە مزگەوتی نور لە جیڤاسکیلا بەڕێدەکرد.

ئانبو پۆساکانو، یەکێك لەو کەسانەی کە لە فنلەندا لەگەڵ توگڕاڵ دەژیا بە گۆڤاری بیر-گیۆن ی ڕاگەیاند کە "توگڕاڵ زۆر ئامادەی وانەکانی نەدەبوو وە زۆربەی کاتەکانی یا لە مزگەوت بەسەردەبرد یاخود لەسەر ئنتەرنێت کاتێك لە ماڵەوە بوو."

پۆساکانو بەو گۆڤارە تورکییەی ڕاگەیاند کە توگڕاڵ "هەمیشە دەیگوت کە ویستی جۆنە ناو دەوڵەتی ئیسلامی هەبوو." دەنگی ئەمریکا نەیتوانی پەیوەندی بە پۆساکانو بکات.

بۆراتاکی هاوڕێی لە زانکۆی مەتوو بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کاتێك توگراڵ لە فینلەندا بوو" بە گاڵتەوە ڵێم پرسی، 'چۆن لە فینلەندا ڕێگەیاندا تۆ بەم ریش و قژەوە بچیتە ناو ئەو وڵاتە؟ لێیان نەپرسیت کە ئاخۆ تۆ بۆ جیهاد دەچیت؟' بەڵام لە وەڵامدا توگراڵ ووتی،'فینلەندیەکان بە شێوازی دەموچاوت هەڵسوکەوتت لەگەڵ ناکەن بەڵکو بە ڕەفتارەکانت."

بەڵام بەگوێرەی گۆڤاری بیر-گیون لەڕاستیدا ڕەفتارەکانی توگڕاڵ لەم کاتەدا بووبونە جێگای گومانی دەزگای ئاسایشی فینلەندی. لە کۆتایی ٢٠١٤ دەزگای ئاسایشی فینلەندی دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لە ڕەفتارەکانی توگڕاڵ.

بەگوێرەی گۆڤاری نیوس-ویك رەفتارەکان و بڵاوکراوەکانی توگراڵ لەسەر فەیسبوك مایەی گومانی هێزە ئەمنیەکان بوون لەو کاتەدا.
خالید بیلئەمین، سەرۆکی ئەو زانکۆ فینلەندیە کە توگراڵ سەردانی دەکرد، بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە هیزە ئەمنیەکانی فینلەندا سەبارەت بە توگڕاڵ پەیوەندیان پێوە کردووە بەڵام "توگراڵ لەو مزگەوتە کەسی نەناسیوە و پەیوەندی لەگەڵ کەس نەکردووە."

بە گوێورەی لێدوانی بیلئەمین، "ئەوەی ئێمە ئاگاداربین، توگراڵ لە کاتی زۆر درەنگ سەردانی مزگەوتی دەکرد و گفتوگۆی لەگەڵ کەس نەدەکرد. گەر هیچ گومانێکم لێی هەبووایە بێگومان هێزە ئەمنیەکانم ئاگادار دەکردەوە."

وێنەی سەرەوە بریتییە لە یەکێك لەو هۆتێلانەی ئاکاسلۆمپۆلۆ لە باشوری فینلاند کە توگڕاڵ تیایدا ماوەتەوە بۆ شەوێك. 


وێنەی سەرەوە بریتییە لە یەکێك لەو هۆتێلانەی ئاکاسلۆمپۆلۆ لە باشوری فینلاند کە توگڕاڵ تیایدا ماوەتەوە بۆ شەوێك. 

بەر لەوەی فینلەندا جێبهێڵێت لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤، توگڕاڵ بە کامێراکەی وێنەی چەندین شوێنی ئەو وڵاتەی گرت و شەوێك لە هۆتێلی سێڤن-فێڵس مایەوە چونکە بەوتەی خۆی "خاوەنی هۆتێلەکەش وەکو من شارەزابوو لە بواری وێنە گرتن دا."

لەم وێنەیەدا توگراڵ لە نزیك کەنیسەی هێلسنکی لە وڵاتی فنلەندا دەردەکەوێت لە بەرواری ١٧ی ١٢ی ٢٠١٤.

گەڕانەوەیەکی کورت بۆ تورکیا

سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ تۆگڕاڵ گەڕایەوە بۆ ئەنقەرە و ماوەیەکی کورت لە گەڵ خێزانەکەی مایەوە. لە ڕۆژی ١٠ی ١ی ٢٠١٥ بەدایك و باوکی گووت کە ئەی ویست سەردانی هاوڕێکانی بکات لە زانکۆی مەتوو و شەو لەلای هاوڕێکانی بمێنێتەوە. هەر ئەم شەوە توگڕاڵ جانتاکەی پشتی هەڵگرت و بەرەو سوریا سەری هەڵگرت.

"پێش ڕٶیشتن بەتەواوی پشتم بە خوا بەست،" توگڕاڵ لە دوای ڕۆیشتنی نوسی.

ئەو لە باڵەخانەی زانکۆکەوە بەڕێکەوت و لەڕێگە بەر لەوەی سواری پاسێک بێت بیری دەکەوێتەوە کە کامێراکەی لە ماڵەوە بیرچووە. بۆ ئەو کامێراکەی گرنگی خۆی هەبوو وە لەهەموو شوێنێك لەگەڵیدا بوو بۆ وێنەگرتنی ئاسمان و سروشتی دەورووبەری. بەڵام لە کۆتایی دا وتی "کێشە نییە" و بەبێ کامێراکە بەرەو باشوری تورکیا بەڕێکەوت.

پەڕینەوە بۆ سنووری سوریا

تەواوی وردەکاریەکانی چۆنیەتی پەڕینەوە بۆ سنوری سوریا و سەرەتای ژیانی توگڕاڵ لەناو داعش لە ڕێگەی نامەیەکی ١٤ پەڕییەوە بڵاوکراوەرەتە کە توگڕاڵ خۆی نوسیویەتی و دەست دەنگی ئەمریکا کەوتووە. نامەکەی توگراڵ لەژێر ناونیشانی "لەخاکی خەلافەتەوە سڵاتان لێبێت" بەزمانی تورکی بڵاو کراوەتەوە لە بەرواری ٢٥ی ٣ی ٢٠١٥ لە پەرەی تایبەتی توگڕاڵ لە فەیسبوك.

لەڕێگای چوون بۆ سوریا، توگڕاڵ لەشاری ئورفە لە باشوری ڕۆژئاوای تورکیا کۆمەڵێك کەس دەناسێت کە هاوڵاتی تونس و لیبیا و سعودییە بون و بەهەمان شێوە هەوڵی چونە نێو ڕیزەکانی داعشیان دەدا. توگڕاڵ لەگەڵ گروپەکە بە نایاسایی چونە نێو سوریا. "ماوەیەکی زۆر دەبوایە ڕابکەین لە ڕێگا. زۆر کارێکی زیرەکانەم کرد کە جانتای گەورەم لەگەڵ خۆم نەبرد،" توگڕاڵ لەنامە ١٤ پەڕیەکەی نووسیویەتی.

لەسەر سنوری سوریا لەو شوێنەی ئاڵایەکی گەورەی ڕەشی داعش ئەشەکایەوە پیاوێکی قژ درێژی ئەفغانی پێشوازی لە گرووپە کرد و بەرەو شاری گرێ سپی بردن. لە گرێسپی، گروپەکە لە خانوێکی تاریك نیشتەجێکران کە بە مۆم ڕوناککرابۆوە. ئەندامە ئەفغانیەکەی داعش ئامێرە ئەلیکتڕۆنی و پاسپۆرت و بەڵگەنامەکانی گروپەکەیانی برد. بەڵام توگڕاڵ داوای لێکرد کە بەر لە بردنی مۆبایلەکەی ڕێگەی پێبدرێت پەیوەندی بەماڵەوە بکات.

"زۆر زەحمەت بوو هێڵی ئنتەرنێت بەکاربێنم چونکە شەبەکە زۆر لاواز بوو،" توگڕاڵ لە نامەکەیدا نووسیویەتی. داعشە ئەفغانیەکە تەلەفۆنەکەی لە توگڕاڵ سەند بەر لە ئەوەی ئەو بتوانێت هەموو نامەکان بنێرێت. "ئەوە من بەرەو کوێ دەڕۆم؟ لە دڵی خۆمدا گوتم. بەڵای دەی هەرچی دەبێ با ببێ،" توگڕاڵ نوسیویەتی.
دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە، هەر ئەندامێکی نوێی گروپەکە نازناوێکی نوێی لەناو داعش پێبەخشرا. توگراڵ نوسیویەتی، "نازناوی من بەدڵنیاییەوە 'ئەبو هورەیرە' (باوکی پشیلە) بو."

لەم وێنەیە دا توگڕاڵ دەردەکەوێت  دەموچاوی داپۆشراوە بەهۆی خۆڵبارین لە شاری ڕەققە ی پایتەختی داعش لە سوریا لە ٦ی ١٢ی ٢٠١٥. 

لەم وێنەیە دا توگڕاڵ دەردەکەوێت دەموچاوی داپۆشراوە بەهۆی خۆڵبارین لە شاری ڕەققە ی پایتەختی داعش لە سوریا لە ٦ی ١٢ی ٢٠١٥. 

سەرەتای ژیان لە سوریا

چەند ڕۆژێك دواتر، توگڕاڵ گوازرایەوە بۆ ماڵێکی تر کە شوێنی گولە دیوارەکانی داگرتبوو. لەم خانووە دا ٢٠ ئەندامی تازەی داعش جێگیرکرابون کە هەر یەکێکیان لە شوێنێکی جیاواز و ئەزمونی جیاوازی هەبوو. یەکێك لە ئەندامە نوێکان لە ئەڵمانیا هاتبوو وە شارەزای وەرزشی کیک-بۆکس بوو؛ یەکێکی تر لە ئەندامە نوێکان ئەندازیاری ماتماتیك بوو لە بەنگلادیش. وە یەکێك لە ئەندامان ڕاستەوخۆ دوای هاتنەدەرەوە لە بەندینخانە لە فەرەنسا هاتبوو. یەکێکی تر پانزە هەزار دۆلاری سەرفکردبوو لە وەڵاتی چین بۆ سوریا.

چەند ڕۆژی دواتر توگڕاڵ و هەشت کەسی تر بە سواری سەیارەیەکەوە گوازترانەوە بۆ ڕەققە. لەکاتی بەڕیکەوتن بۆ ڕەققە ئەم گروپە نوێیە ماڵئاواییان لەیەک کرد بە ووتنی "لە بەهەشت ئەتان بینمەوە."

Tugral shows off in a diving video he shared on Facebook.

توگڕاڵ ئەو ماوەیەی لە ڕەققە بوو خەریکی گەڕان و شارەزا بوون بوو لە نێو پایتەختەکەی داعش دا لە کاتێکدا بە تامەزرۆییەوە چاوڕوانی مەشقی سەبازی و پەروەردەی ئاینی بوو کە پێویست بوو تەواویان بکات بەر لەوەی بچێتە بەرەکانی جەنگ. ئەو لە نامەکەی دا نوسیویەتی، " شارەکە گەورە و جەنجاڵ بوو.....خەڵك بە ئاسایی ژیانی خۆیان بەڕیدەکرد بەبێ سەربڕین....جوانترین لایەنی دەوڵەتی ئیسلامی ئەوەیە کە جگەرە کێشان تیایدا قەدەغەیە....بەڵام لەهەموو سوچێکی ئەم شارە نەوت دەسوتێنن و دوکەڵی زۆرە."

توگڕال نزیکی دوو هەفتە بەم شێوەیە لە ڕەققە مایەوە لەگەڵ ئەندامە بیانیەکانی تری داعش و لەم ماوەیە دا هەمیشە گلەیی ئەوەی دەکرد کە ئاو کەم بوو وە خواردنیان تەنیا هێلکە بوو. وە بەهۆی سەرمای زستان توشی قورگ ئێشە بوو، بەڵام ئازاری نەخۆشیەکە بە بەراورد بە مەترسی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکان لاوەکی بوو. توگڕاڵ نوسیویەتی، "دەچوینە هەر شوێنێك مەترسی ئەوەمان هەنوو کە بۆمبێك بکەوێت بەسەرمان."

ئامادەکاری بۆ شەڕ

لەماوەی چەند مانگی دواتر، توگڕاڵ بۆ چەندین ماڵی جیا جیا لە ناوەوە و دەرەوەی ڕەققە گوازترایەوە و پاشان بەرەو حومس بەڕێکرا. لە شاری حومس گلەیی ئەوەی دەکرد کە شوێنی مانەوەیان سارد و قەرەبالخ و پیس بوو. توگڕاڵ دەنوسێت، "ئێمە نزیکی ٣٠ کەس بووین و گشتمان لەیەك ژوور دەنوستین. وە هەر ڕۆژە و کەسی زیاتریان دەهێنا بۆ ئەو شوێنە."

تەنانەت لە دواتر دا توگراڵ لە ناو یەکێك لە ئەشکەوتەکانی دەرەوەی شاری حومس نیشتەجێ کرا. توگڕاڵ دەنوسیت، "لەم ئەشکەوتە دۆشەکی ئیسفنجی بۆ خەوتن ڕاخرابوون و ئامێری کارەبا و جل شۆری هەبوون. وە چەندین شتی تریش هەبوون وەکو سەرین پێخەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ خەڵکی ئاوارە هێندرابوون بەڵام لەکاتی شەردا دەستیان بەسەردا گیرابوو."

هەر لەیەکەم ڕۆژی مانەوە لە ئەشکەوتەکە توگڕاڵ دەستی بە مەشقی جەستەیی کرد. مەشقە سەربازیەکان جۆراوجۆر بوون وەكو ڕۆیشتن لەسەر ئەژنۆ و لەسەر قوڕ. لەم کاتە دا توگڕاڵ دەنوسێت، "نەمدەویست لەسەر قۆڕ بڕۆم چونکە چاکەت و پانتۆڵێکم لەبەردابوو کە لە وڵاتی فینلەندا کرێبووم بەڵام چارم نەبوو."

یەکێك لەو کەسانەی لەناو ئەشکەوتەکە لەگەڵی بوو بریتی بوو لە پیاوێکی بەریتانی ئەندازیاری مەدەنی لەگەڵ کوڕە بچوکەکەی. توگڕاڵ دەنوسێت، "ئەم باوك و کوڕە شتێکیان دەزانی لەسەر گەردوونناسی و منیش بەبێ ئەوەی چاوەڕێ بکەم پرسیارم لێبکەن یەکسەر دەستم کرد بە ڕونکردنەوە بۆیان لەسەر ئەو بابەتە."

توگراڵ دەنوسێت یەکێك لە دیاردە باشەکانی ناوچەکانی دەوڵەتی ئسیلامی ئەوەیە کە کارەبا نییە و "ئاسمان لە هەموو شوێنەکان ڕوونە."

ترس لە ئاسمان

لە هەموو سوچێك و شوێنێك هێرشە ئاسمانیەکان بەشوێن توگڕاڵ و هاورێ داعشیەکانیەوەبوو. وەکو توگڕاڵ دەنوسێت، "فرۆکەکان هەمیشە بەسەر سەرمانەوە دەفرین....جارێك بۆمبێكی فرۆکە ئەوەندە نزیك لای ئێمە کەوتە خوارەوە بەشێوەیەك گوێکانمان کەڕ بوون و لەتەنیشت ئێمە چاڵێکی گەورەی دروست کرد."

توگڕاڵ لە کۆتایی دا ماندوو بوو کە ژیانی نێو ئەشکەوت و درکی بە هەندێ لە کێشەکانی دەولەتەکەی داعش کرد. دیارترین کێشەکان لای توگڕاڵ بریتی بوون لە پیسی ئاوی خواردنەوە، ناڕێکی بەڕێوەبردن، وە هەروەها ئامانجی هەندێ لە شەرکەرانی داعش. بۆ نمونە، چەکدارێکی داعش کە هاوڵاتی مەلدیڤا بوو وە پێشتر لە ڕیزەکانی بەرەی نوسرا بووە بە توگڕاڵی گوتبوو کە "هەندێ لە جیهادکاران تەنیا بۆ بەرژەوەندی دونیایی دێن و پەیوەندی بە دەوڵەتی ئیسلامیەوە دەکەن بۆ پارە و شوێنی مانەوەی باش"

ڵەگەڵ ئەوەش دا توگڕاڵ بێئومێد نەبوو لەوەی خەلافەتەکەی داعش داهاتوویەکی باشتر دابینبکات.

ئەو دەنوسێت، "دەوڵەتی ئیسلامی دەوڵەتێکی بێخەوش نییە. بەڵێ، ڕاستە کە دەوڵەتێکی سلامییە بەڵام هەڵەی تاکە کەسەکان نابێت بخرێتە ئەستۆی دەوڵەت....شتەکان لێرە بەباشی جێبەچی ناکرێن، پاك و خاوێنی گرنگیەکی وەهای پێنادرێت، وە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ جێبەجێ ناکرێن. بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا ئەم کەموکورتییانە وردە وردە چارەسەر دەکرێن بەهاوكاری خەڵکی موهاجیر."

لە وێنەی سەرەوەدا توگڕاڵ دەردەکەوێت لە لای چەپی وێنەکە لەگەڵ شەڕکەرێکی داعش لە ڕەققە، سوریا، 9ی 7ی 2015. وێنەی دەستە چەپ لە لایەن توگڕاڵەوە لە شاری دێرە زوور گیراوە و توگڕاڵ دەنوسێت کە شارەکە بووەتە شوێنێكی وێران کە تەنیا خێوی تێدا بژێت. 

لە وێنەی سەرەوەدا توگڕاڵ دەردەکەوێت لە لای چەپی وێنەکە لەگەڵ شەڕکەرێکی داعش لە ڕەققە، سوریا، 9ی 7ی 2015. 


وێنەی دەستە چەپ لە لایەن توگڕاڵەوە لە شاری دێرە زوور گیراوە و توگڕاڵ دەنوسێت کە شارەکە بووەتە شوێنێكی وێران کە تەنیا خێوی تێدا بژێت. 

بەشداربون لە شەڕ

دوای مانەوە لە ناو ئەشکەوت بۆ زیاتر لە مانگێك، توگڕاڵ لەگەڵ پێنج ئەندامی تری داعش گواسترانەوە بۆ خانوێك و هەڵبژێردران بۆ بەشداری کردن لە شەڕ.

دوای جێهێشتنی ئەشکەوتەکە، بارودۆخی توگڕاڵ لە خانووە نوێکە زۆر باشتر بوو. ئەو خانووە نوێیە کەمێك لەدەرەوەی شاری حومس بوو وە هەر چەکدرارێك پێخەفی خەوتنی تایبەتی پێدرا. وە لەنێو ڕیزی ئەو گرووپە چەکدارێکی تاجیکی هەبوو کە ئەو خواردنانەی دروستی دەکردن چێژێکی تایبەتیان بۆ توگڕاڵ هەبوو. توگڕاڵ دەنوسێت، "خواردنەکان زۆر لە کلتوری ئێمە نزیك بوون. وە بۆ هەر هەفتەیەك مەرێکمان سەردەبڕی. وە مۆز و پرتەقاڵ لەو شوێنە زۆربەی ڕۆژەکان پێشکەش دەکران. سەرەڕای ئەمەش، هەر چەکدارێك ڕۆژی چوار چوکلێتی جۆری سنیکەری پێشکەش دەکرا."

لە کاتی بەشداری کردن لەیەکەم شەڕ دژی ڕژێمی سوریا، توگڕاڵ کرا بە پزیشکی سەنگەر بەهۆی ئەو زانیاریە کەمەی لەسەر فریادگوزاری سەرەتایی لە زانکۆی مەتوو وەریگرتبوو. توگڕاڵ دەنوسێت، "بووم بە دکتۆر. لە نێو دەوڵەتی ئیسلامی کەمترین زانیاری پزیشکی سودی زۆری دەبێت."

هەروەها دەنوسێت، "ئەمە یەکەم جار بوو لە ژیانم کە گوێم لەدەنگی گوللە بێت. تەق، تەق. من و چاکدارانی تر لەژێر گردەکان خۆمان حەشاردابوو وە لەنزیکەوە خوێمان لە دەنگی چەك و تەقە بوو." دوای چەندین کاتژمێر مانەوە لە سەنگەرە ساردو سڕەکانی شەڕ لەژێر باو باران، گروپە چەکدارەکە لەو شەڕە کشانەوە. لە کۆتایی شەڕەکە، توگڕاڵ دەنوسێت، دوو چەکدار لە کوژران و شەش بریندار بوون. وە بۆنی خوێن لە تەواوی شوێنەکە بڵاوەبوو.

بەرگری کردن لە دڕندایەتی

بۆ دووەم شەو توگراڵ بەشداری کرد لەشەر دژی ڕژێمی سوریا و ئەمجارە بە سەرکەوتووی گەڕانەوە. توگڕاڵ لە نامەکەی دا دەنوسێت لەم شەڕە دوو تانك و بارهەڵگرێك وهەندێ تەقەمەنی وە "سێ سەری بڕاو" دەسکەوتی شەر بوون.

دواتر لە داهاتوودا توگڕاڵ چەندین جار پاساو دەهێنێتەوە بو کوشتنی دڕندانە لە لایەن داعشەوە. بۆ نمونە، کاتێك هاوڕێ کۆنەکەی بۆراتاك لە ڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی پێوەدەکات و لە توگڕاڵ دەپرسێت، "تۆ چون لەگەڵ گروپێك دایت کە خوێنی خەڵکی بێتاوان دەڕێژێت و سەری خەڵك دەپەڕێنێت؟ ئەمە کارێکی قیزەونە."

توگڕاڵ لەوەڵامدا پاساو دەهێنێتەوە بەوەی ئەو کەسانەی سەردەبڕدرێن "وەك سزایە بۆ ئەوکەسانەی کە پشتگیری ڕژێمی سوریا دەکەن یا ئەو کەسانەی ئیسلام ڕەتدەکەنەوە و بونەتە کۆیلەی ئەمریکا." بەهەمان شێوە توگڕاڵ ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ بە کۆیلەکردنی کچ و ژنانی ئێزیدی.
بەگوێرەی توگراڵ، "سەربڕین سودێکی ستراتیجی سەربازیشی هەیە. ئەم شتانە تەنیا بۆ شاشەکانی تەلەفزیۆنە و بۆ ترساندنی دوژمنە. کاتێك دوژمن ئەم شتانە دەبینن ڕادەکەن لەبەرەکانی جەنگ."

هاوسەرگیری لەگەڵ جیهادیەکی تر

لە سەرەتای مانگی 4ی 2015، توگڕاڵ زامدار بوول ە ئەنجامی پێکدادانێك لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سوریا لە شاری گرێ سپی. دوای زامداربوونی توگراڵ بۆ چارەسەر بەڕێکرا بۆ ڕەققە.

لەم وێنەیەدا توگڕاڵ بە زامداری دەردەکەوێت لە شاری گرێ سپی. وێنەکە لە 17ی 4ی 2015 بڵاوکراوەتەوە. 

لەم وێنەیەدا توگڕاڵ بە زامداری دەردەکەوێت لە شاری گرێ سپی. وێنەکە لە 17ی 4ی 2015 بڵاوکراوەتەوە. 

مانگی دواتر، توگڕاڵ هاوسەرگیری کرد لەگەڵ کچێکی جیهادی بە ناوی زەهڕا ئەلتورکی کە لە وڵاتی تورکیا وە پەیوەندی بە داعش کردبوو.

لە پۆستێکی پێشوتری دا توگڕاڵ ئاماژەی بەوەدابوو کە ئەو جیهادیانەی کە هاوسەرگیریان نەکردووە مانگی سەد دۆلاری ئەمریکیان پێشکەش دەکرێت و شوێنی حەوانەوەیان لەگەڵ شەش چەکداری تر دەبێت. 'چەکدارە بیانیەکان چوار مانگیان لەبەردەستە بۆ هاوسەرگیری کردن.....دەوڵەتی ئیسلامی خانوێك و پارەی زیاتر دەدات بەو چەکدارانەی هاوسەرگیری دەکەن."

دوای هاوسەرگیری توگڕاڵ زۆر کەمتر چالاکی هەبوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. لەو کاتەدا بۆڕاتاکی هاوڕێی پەیوەندی پێوەکرد بۆ هۆکاری دیارنەمانی توگڕاڵ و بەهیوای ئەوەی بتوانێ هاوڕێکی بگەڕێتەوە تورکیا.
بۆڕاتاك بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "توگڕاڵ پێی وتم کە تازە هاوسەرگیری کردووە و هاوسەرەکەی دڵی پیسە لێی بۆیە ناتوانێت زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەرکەوێت. نەمزانی گاڵتەی لەگەڵدا ئەکردم یا بەڕاستی بوو."

لەو ماوەیەدا سەرەڕای کەمبونەوەی چالاکیەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، توگڕاڵ زیاتر لە جاران توندڕەو دەرکەوت. ئەو زۆر بە توندی سەرزەنشتی هێرشە ئاسمانیەکانی ڕژێمی سوریا و ڕوسیا و ئەمریکای دەکرد و بەهۆی سەرەکی مردنی هاوڵاتیانی دەناساند. وە ئەو پێی وابوو کە مرۆڤ دەبێت بەگوێرەی یاسای ئیسلامی هەڵسوکەوت بکات "هەر لە شێوازی نان خواردنەوە تاوەکو چونە سەرئاو."

تەنانەت ڕەخنەی لەهاوڵاتیانی عەرەبی سوری ژێر دەستەڵاتی داعش دەگرت بەوەی کە گوایە نازانن بە دروستی قورئان بخوێنن یا بەشێوازێکی ئیسلامی سڵاو لە یەکتری بکەن. توگڕاڵ دەنوسێت، "کاتێك من دەڵێم 'سەلام و عەلەیکوم،" خەڵکی ئاسایی ڕەققە دەڵێن 'سڵاو...سڵاو.' بەڕاستی ئەو هەڵسوکەوتە بێتاقەتم دەکات."

'بلیتی جەهەنەم' بۆ بێباوەڕان

لەگەڵ هەموو ئەم گۆڕانکاریانە، خولیا و ئارەزوە کۆنەکانی توگراڵ بۆ زانست کۆتاییان پێنەهاتبوو. ئەو جار جار هەندێ لە وێنە کۆنەکانی گەردوونی بڵاو دەکردەوە و لەسەر بابەتە زانستیەکان دەینوسی وەکو کۆمپانیا کانی دەرمان چۆن بازاڕ قۆرخ دەکەن یاخود چۆن توانای کۆمپیوتەر لە کۆکردنەوەی زانیاری لەداهاتوودا دەگاتە لوتکە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەو ستایشی چەندین زانای فیزیایی دەکرد وەکو زانای ئەمریکی کۆچ کردوو ریچارد فێینمەن. ئەو داوای لە زانایان دەکرد کە "ببن بە مسوڵمان بەرلەوەی مردن یەخەتان بگرێت." تەنانەت کاتێك زانای فیزیایی ئەمریکی واڵتەر کۆهن کۆچی دوایی کرد، توگڕاڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ئەو زانایە بڵاو کردەوە و لە ژێریەوە نوسی، "ئەم زانایە بلیتێکی بڕی بۆ جەهەنەم زۆر بەداخەوە."

توگڕال لەم وێنەیەدا لەگەڵ زانای فیزیایی ئەمریکی واڵتەر کۆهن دەردەکەوێت. کات و شوێنی دیدارەکە نادیارە. 


توگڕال لەم وێنەیەدا لەگەڵ زانای فیزیایی ئەمریکی واڵتەر کۆهن دەردەکەوێت. کات و شوێنی دیدارەکە نادیارە. 

مردن بەرۆکی توگڕاڵی گرت لە سەرەتای مانگی 8ی 2016 لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانێك لەگەڵ هێزە کوردیەکانی سوریا لە باکوری ڕەققە.

باوکی توگڕاڵ لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هاوسەری توگڕاڵ پەیوەندی تەلەفۆنی پێیانەوە کردووە و مردنی کوڕەکەیانی پشتڕاستکردۆتەوە. هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هاوسەرەکەی ڕایگەیاندووە کە توگڕاڵ لە وڵاتی سوریا بەخاك دەسپێردرێت.
سولەیمانی باوکی توگڕاڵ هەروەها بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە پەیوەندی بە هێزە ئەمنیەکانی تورکیا کردووە بە مەبەستی هێنانەوەی تەرمی کوڕەکەی. سولەیمان بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "ئیمە نازانین ئەو چۆن کوژراوە. پەیوەندیمان کردووە بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایش لە ئەنقەرە بۆ زانیاری زیاتر و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین."

سولەیمان ئامادە نەبوو لەوە زیاتر بدوێت و داواکاری دەنگی ئەمریکای بۆ چاوپێکەوتنی زیاتر ڕەتکردەوە.

ئەم وێنەیە لە 8ی 8ی 2016 بڵاوکراوەتەوە لە لایەن لایەنگرانی  داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە گوایە توگڕاڵ دوای مردنی دەردەخات. 



ئەم وێنەیە لە 8ی 8ی 2016 بڵاوکراوەتەوە لە لایەن لایەنگرانی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە گوایە توگڕاڵ دوای مردنی دەردەخات. 

'بەهیوای بینینەوەتان لە بەهەشت'

دواین پۆستی توگڕاڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك لە 31ی 8 بوو نزیکی مانگێك دوای مردنی.

لە پۆستەکە دا نوسراوە، "گەر هاتوو تا ماوەیەکی درێژ لێرە هیچ شتێکم نەنوسی، ئەوا بزانن کە کاتی من لێرە کۆتایی پێهاتووە و من گەیشتومەتە ڕۆژی دوایی. بۆم بپاڕێنەوە کە خودا وەکو شەهید ناونوسم بکات. ئەم نامەیە بە ئۆتۆماتیکی لێرە داندراوە. هیوادارم لە ڕۆژی دوایی بتانبینمەوە."

پەڕەی توگڕاڵ لە فەیسبووك تا ئێستا ماوە بەڵام لە تویتەر هەڵپەسێردراوە. بەگوێری لێدوانێکی کۆمپانیای تویتەر بۆ دەنگی ئەمریکا، "تویتەر تا ئێستا زیاتر لە 360 هەزار بەکارهێنەری تایبەتی لە ماڵپەرەکەیان هەڵپەساردووە بە هۆی پشتگیریکردنی داعش."

بەگوێرەی ساڵح دۆگان لێکۆلەرەوەی بەشی پەیوەندی نێودەوڵەتی لە زانکۆی کیلی لە بەریتانیا، "پێشبینی دەکرێت هەزاران خەڵك لە تورکیا پەیوەندیان بە داعشەوە کردبێت. ڕەنگە هەموویان لەژێر کاریگەری ئەو روداوانە بن کەلە دەورو بەری دیمەشق لە سوریا ڕویان داوە بەڵام هۆکاری جیاجیا ڕۆڵیان هەیە لە پەلكێشکردنی گەنجان بۆ توندڕەوی وەكو پەروەردەبوون لە خێزانێکی دیندار و مامەڵەی نا یەکسان و هۆکاری ئابوری."

دۆگان بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند،"كارەساتە کاتێك دەبینیت ئەم گەنجانە بەو ڕێگایەدا دەڕۆن. من پیموایە بەشێوەیەکی گشتی ئەم کەسانە هەست بەبۆشاییەك دەکەن لە ناخیان و دەیانەوێ ئەم بۆشاییە پڕبکەنەوە."

لەم وێنەیەدا توگڕاڵ منداڵان فێری بەکارهێنانی تەلسکۆب دەکات لە ڕەققە. ئەم وێنەیە لە 5ی 5ی 2016 بڵاوکراوەتەوە. 

لەم وێنەیەدا توگڕاڵ منداڵان فێری بەکارهێنانی تەلسکۆب دەکات لە ڕەققە. ئەم وێنەیە لە 5ی 5ی 2016 بڵاوکراوەتەوە. 

بۆراتاك تا ئێستاش لەسەر چارەنوسی توگڕاڵ برسیار دەکات.

بۆراتاك چیرۆکی ئەو کاتەی بۆ دەنگی ئەمریکا گێڕایەوە کە لەگەڵ توگڕاڵ بوو؛ ئەوان بەیەکەوە سەیری ئاسمانیان دەکرد کاتێك لە پرێکا تەنێك لە ئاسمان دەرکەوت. بۆراتاك بە توگڕاڵی ووت کە ئەم تەنە ڕەنگە بونەوەری دەرەوەی زەوی بێت و توگڕاڵ لەم کاتەدا بە هێمنی گوێی لە هاوڕێکەی گرتبوو. پاشان توگڕاڵ بێ وتنی هیچ وشەیەك دەستی کرد بە گەڕان و خوێندنەوە بۆ زانینی ڕاستی تەنەکە. دوای ڕۆژێك لەم ڕوداوە، توگڕاڵ چوو بۆ لای بۆڕاتاك و وتی، "نا گێلە...ئەم تەنە کەشتی ئاسمانی بوو." بۆڕاتاك بەدەنگی ئەمریکای ووت، "ئیتر لەو ڕۆژەوە توگڕاڵ فێری کردم لەخۆمەوە بەبێ تێڕامان بڕیار نەدەم."

بۆیە بۆڕاتاك لەخۆی دەپرسێ ئاخۆ چۆن توگڕاڵ بەم شێوەیە لەلایەن داعشەوە لەخشتە برابێت؟

بۆڕاتاك دەڵێت، "من پرسیار لەخۆم دەکەم، چۆن ئەو گەیشتە ئەو ئاستە؟ سەردەمێك بوو ئەو کەسێکی ڕوخۆش بوو وە هیچ شتێکی بە هەند وەرنەدەگرت. بەڵام هەر هەمان کەس لە دوایی دا سازشی دەهێنایەوە بۆ سەر پەڕاندن!"

هاوپۆلەکەی لە زانکۆی مەتوو، جەلیك، پێی وابوو توگڕاڵ بۆیە ئەو ڕێگایەی هەڵبژارد چونکە نەیدەتوانی پردێکی بەیەك بەستنەوە دروست بکات لە نێوان ژیانی زانکۆ و ژیانی بنەماڵەکەی. جەلیك بەدەنگی ئەمریکای ووت، "من پێموایە ئەو لە ناخیدا زۆر سەر لێشێواو بوو. لە لایەکەوە بیری لای ئاین بوو بەڵام لە لایەکی تر زانست."

جەلیك دەڵێت، "پێموایە ئەو لە ناخدا ژیانی تاریك بوو. من هەستم بەوە کرد تەنانەت بەرلەئەوەی پەیوەندی بە داعش بکات.

ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن ئوزەی بولوت، کاسم جیندەمیر، وە ڕێکار حسێن لە دێسکی چاودێری گروپەتوندڕەوەکان لە دەنگی ئەمریکا ئامادە کراوە. یلدز یازیجۆگڵو لە ئەنقەرە هاوکاری ئامادەکردنی بووە و لەلایەن کارۆڵ گەنسبێرگ نوسراوە.